Accessibility links

وەزیری کارەبای عێراق: کارەبا لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەموو وڵاتێکی دیکە هەرزانترە


عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت"پاره‌ی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ عێراقدا هه‌رزانترین وڵاتی سه‌ر زه‌وییه‌ له‌بواری كاره‌بادا، به‌ڕای من پێویسته‌ خه‌ڵک پاره‌ی كاره‌با بدات له‌به‌رئه‌وه‌ی كاره‌با به‌رده‌وام بێت و بتوانرێت كاری پێبكرێت، ئه‌گه‌ر پاره‌ی نییه‌ ئه‌م هه‌موو ئامێری كاره‌باییه‌ی بۆچی كڕیووه‌، سەبارەت بە گۆڕینی کارەبا بۆ کارەبای زیرەک و کارت لە عێراق هاوشێوەی کوردستان، وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت" له‌ عێراقدا ئێمه‌ ئه‌وه‌مان نه‌كرد له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ی كه‌ وتمان ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌ک له‌ گه‌رمای هاویندا كاره‌بای لێببڕێت و پاره‌ی نه‌بێت بیدات كێشه‌ دروست ده‌بێت، دەشڵێت" هەرێمی کوردستان بەشی خۆی گاز و سوتەمەنی نیە بەوهۆیەوە بەشێک لە وێستگەکانی کارەبا وەستاوە، غازی هه‌رێم به‌شی پێداویستی هه‌رێمی كوردستان ناكات، ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنانیش بكه‌ن له‌وانه‌یه‌ شتێكی زۆر كه‌م بێت بەشی ئەوروپا و وڵاتانی تر تەنانەت عێراقیش ناکات."

" نرخی كاره‌باش له‌ عێراقدا زۆر كه‌مه‌ و ده‌مانه‌وێت به‌رزی بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام ئێستا ناتوانین "

لە سەرەتای قسەکانیدا وەزیری کارەبای عێراق سەبارەت بە دۆخی کارەبای عێراق وتی"دۆخی كاره‌بای عێراق ئه‌مساڵ له‌چاو ساڵی پاردا باشتره‌، به‌ڵام جێگه‌ی خواست نییه،‌ چونكه‌ ئێمه‌ كێشه‌ی گه‌وره‌مان له‌ عێراقدا دواكه‌وتنی زۆر هه‌یه‌، من ماوه‌ی ساڵێكه‌ له‌و وه‌زاره‌ته‌دا كار ده‌كه‌م له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا توانیومان 8 هه‌زار مێگاوات كاره‌با زیاد بكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ پێداویستی خه‌ڵک زۆرتره‌ و دۆخی ژیانی خه‌ڵک باشتر بووه‌ كاره‌با زۆر به‌كارده‌هێنرێت و نرخی كاره‌باش له‌ عێراقدا زۆر كه‌مه‌ و ده‌مانه‌وێت به‌رزی بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام ئێستا ناتوانین ئه‌و كاره‌ بكه‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری كۆمه‌ڵاتی و له‌سه‌ر داهاتی خه‌ڵک زۆر ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌مانتوانیووه‌ بیكه‌ین، به‌ڵام به‌گشتی دۆخی ئه‌مساڵ له‌چاو پاردا زۆر باشتره‌ له‌چاو ساڵی پێشووتریشدا 2020 دا زۆر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌، بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیارێتی من نییه‌ ئه‌وه‌ به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمه،‌ چونكه‌ هه‌تا ئێستا دوو تۆڕی جیاوازمان هه‌یه‌ ئێستا خه‌ریكین له‌گه‌ڵ كاک كه‌مال وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئه‌و دوو تۆڕه‌ش تێكه‌ڵاو بكه‌ینه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی لانی كه‌مه‌Synchronization هه‌ماهه‌نگ سازی هه‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ حاڵه‌تێكدا هه‌ندێک شت هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی بتوانین هاوكاری یه‌كتری بكه‌ین. "

ئه‌گه‌ر ئه‌م هێڵانه‌ تێكه‌ڵ ببنه‌وه‌ چ سوودێک به‌كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نرێت له‌گه‌ڵ عێراقدا؟

لە وەڵامدا عادل کەریم وتی" هیچ سوودێک نابێت، چونكه‌ نه‌ ده‌توانێت وه‌ربگرێت نه‌ ده‌توانین بیانه‌ینه‌وه‌ ته‌نها بۆ باشكردنی ڤۆڵتیه‌، ئێمه‌ له‌ هه‌ندێک شوێن له‌ هه‌رێمی كوردستان كاره‌با ده‌كڕین له‌وانه‌ی كاری به‌رهه‌مهێنانیان كردووه‌ وێستگه‌یان هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا كاره‌بایان لێوه‌رده‌گرین له‌به‌رئه‌وه‌ بۆ ئه‌وان زۆر سوودی هه‌یه‌. "

" له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا عێراق به‌رنامه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی بواری كاره‌با "

وه‌كو عێراق كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕن؟
وەڵامەکەی وەزیری کارەبای عێراق بەمجۆرەبوو" نه‌ک ئه‌وه‌ هه‌ندێک وێستگه‌ هه‌یه‌ له‌ نزیكی سنوره‌كان ده‌توانین سوودیان لێوه‌ربگرین، له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا عێراق به‌رنامه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی بواری كاره‌با له‌وانه‌یه‌ بتوانین هاوكاری یه‌كتر بكه‌ین. "
سه‌باره‌ت به‌ به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌بای عێراق به‌ سیسته‌می كاره‌بای سعودیه‌ و كوێته‌وه‌ کە لەکۆنگرەی جەددە ڕێککەوتنی لەسەر کرا، وەزیری کارەبای عێراق وتی" من له‌ كۆنگره‌ی جده‌ بووم، ڕێككه‌وتنه‌كه‌م له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتدا واژوو كرد ئێمه‌ پێشتر دانوستانی دوورودرێژمان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ سعودیه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداودا بۆ دوو هێڵی جیاواز یه‌كێكیان له‌ ناوچه‌ی به‌سره‌ یه‌كێكیان له‌ ناوچه‌ی عه‌رعه‌ر بۆ خوارووی به‌غداده‌ ئه‌وه‌ ته‌نها واژوومان كردووه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌تا سێ ساڵ بخایه‌نێت هه‌تا هێڵه‌كان ته‌واو ده‌بێت چونكه‌ دووره‌ و مه‌ساری- ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای جیاوازی هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌رده‌ندا ئه‌ویش من واژووم كردووه‌، من ئه‌و هێڵه‌م جوڵاند ئێستا خه‌ریكی دروستكردنی هێڵه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ توركیاش، ئێمه‌ په‌یوه‌ندیمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا هێڵمان به‌ستۆته‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه،‌ به‌ڵام به‌هۆی گرانی نرخی كاره‌با له‌ توركیا ناتوانین كاره‌با وه‌ربگرین، به‌هۆی كێشه‌ی سووته‌مه‌نی كه‌ له‌ جیهاندا ڕوویداوه‌ نرخی سووته‌مه‌نی كاره‌با زۆر به‌رز بۆته‌وه‌، وه‌ له‌گه‌ڵ ئێرانیشدا هه‌مانه‌."

بۆچی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی عێراقدا نییه‌ كه‌ كاره‌باكه‌ی ببه‌ستێته‌وه‌ به‌ كوێت و سعودیه‌وه‌؟

لە وەڵامدا وەزیری کارەبای عێراق وتی" ئه‌و كاره‌بایه‌ی ئێمه‌ له‌ سعودیه‌ و كوێت وه‌ریده‌گرین كه‌مه‌ بڕێكه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا 500 میگاواته‌ له‌هه‌ر لایه‌ک واته‌ به‌ هه‌ردوولا 1000 مێگاوات وه‌رده‌گرین كه‌ پێوایه‌ ئه‌م باڵانس و باره‌كه‌ ڕاست ناكاته‌وه‌، ئێمه‌ له‌مكاته‌دا له‌عێراق ئێستا له‌(Peak load)دایه‌ واته‌ خه‌ڵک زۆر پێویستی به‌كاره‌با هه‌یه‌ له‌ گه‌رمی هاویندا، چونكه‌ هاوینی به‌غداد زۆر گه‌رمه‌ هه‌ندێكجار ده‌گاته‌ 52 پله‌ ئێمه‌ ئه‌مساڵ كورتهێنانمان هه‌یه‌ 15 هه‌زار مێگاواتمان پێویسته‌ بۆئه‌وه‌ی بتوانین 24 سه‌عات كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ین له‌- Heavy load\باری قورس به‌ڵام له‌Light load باری سووكدا هیچ پێویست نییه‌ ئێستا دۆخی كاره‌با باشتره‌ و كه‌شوهه‌وا دابه‌زیووه‌ بۆ خوار 40 پله‌ ئێمه‌ ده‌توانین به‌شی زۆری كاره‌بای عێراق دابین بكه‌ین. "

" عێراق دەتوانێت چەند کاتژمێر کارەبا بدات؟ "

له‌ زستاندا ده‌توانن چه‌ند كاره‌با بده‌ن به‌ هاوڵاتیان؟
وەزیری کارەبای عێراق بەمجۆرە وەڵامی دایەوە" له‌ عێراقدا له‌ به‌هار و پایزدا نزیكی ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ سه‌روو 20 كاتژمێر ده‌توانین کارەبا بده‌ین، له‌ هاویندا كه‌متره‌ واته‌ تێكڕای به‌غداد 16 كاتژمێر بووه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌چاو ساڵانی پاردا زۆر جیاوازی هه‌یه،‌ به‌ڵام بۆ زستان Peak load باری لوتكه‌مان هه‌یه‌ له‌ كۆتایی مانگی دوانزه‌ و سه‌ره‌تای مانگی یه‌ک ده‌ستپێده‌كات كه‌ پێویستی زۆر به‌ كاره‌با ده‌بێت بۆماوه‌ی 45 ڕۆژ چونكه‌ سارد ده‌بێت ئه‌وه‌ش كه‌وتۆته‌سه‌ر كاریگه‌ری ئه‌و كه‌شوهه‌وا سارده‌ی كه‌ دێت، واته‌ ئه‌گه‌ر ساڵێكی سارد و باراناویی و به‌فر ببارێت له‌ هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه‌ش ده‌بێت دیسان هه‌مان بڕی كاره‌بامان ده‌وێت كه‌ ئێستا له‌ هاویندا ده‌مانه‌وێت ئه‌وكاته‌ خه‌ڵک ئامێری خۆگه‌رمكردنه‌وه‌ و بۆیله‌ر و شتی زۆر به‌كارده‌هێنێت. "

هەروەها وتیشی" هه‌رێمی كوردستان سیسته‌مێكی جیاوازیان هه‌یه‌ سیسته‌می كاره‌بای عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی 1992 وه‌ له‌یه‌ک بچڕا كه‌ عێراق كشایه‌وه‌ هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ ئومێد ده‌كه‌ین ئێمه‌ بتوانین له‌ داهاتوودا پێكه‌وه‌ گرێی بده‌ینه‌وه‌، چونكه‌ ناكرێت له‌ وڵاتێكدا دوو سیسته‌می كاره‌بای جیاواز هه‌بێت، وه‌ پێوه‌ركی كاره‌بای زیره‌ک كه‌ دایانناوه‌ پێموایه‌ كارێكی چاكیان كردووه‌ ده‌توانن كۆنتڕۆڵی به‌كارهێنانی كاره‌با بكه‌ن له‌هه‌مانكاتدا ئاگاداری تۆڕه‌كانیان بن، هه‌روه‌ها ده‌توانن به‌شێكی پێداویستی خه‌ڵكیش دابین بكه‌ن، چونكه‌ ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک به‌زۆری كاره‌با به‌كارنه‌هێنێت و به‌ڵكو به‌پێی پێویستی خۆی كاره‌با بكاته‌وه‌. "

" ئایا عێراق بە نیازە هاوشێوەی هەرێم کارەبا بکاتە زیرەک "

به‌نیاز نین له‌ عێراقدا سیسته‌می کارەبای زیره‌ک به‌كاربهێنن هاوشێوەی هەرێمی کوردستان؟
لە وەڵامدا وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت" ئێمه‌ پرۆژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌مان پێشكه‌ش كردووه‌ له‌م ڕۆژانه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق گفتوگۆی ده‌كه‌ین و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین ئیتر ئێمه‌ ده‌ست ده‌كه‌ین به‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ بۆ هه‌موو عێراق. "

" بودجه‌ی هیچ وڵاتێک نییه‌ به‌رگه‌ی كاره‌با بگرێت ئه‌گه‌ر هاوڵاتی پاره‌ی كاره‌با نه‌دات "
وه‌كو وه‌زیری كاره‌بای عێراق راتان چییه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا كاره‌با بكرێت به‌ سیسته‌می كارت؟
لە وەڵامدا وەزیری کارەبای عێراق وتی" بواری كاره‌با له‌ هه‌موو جیهاندا زۆرترین بواره‌ كه‌ پاره‌یه‌كی زۆر زۆری تێده‌چێت و بودجه‌یه‌كی زۆر و پێداویستی ده‌وێت بودجه‌ی هیچ وڵاتێک نییه‌ به‌رگه‌ی كاره‌با بگرێت ئه‌گه‌ر هاوڵاتی پاره‌ی كاره‌با نه‌دات، ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ی كه‌ ده‌یكه‌ن بۆ ئه‌وه‌یه‌ هاوڵاتی كاره‌با به‌شی پێداویستی خۆی به‌كاربهێنێت، دووه‌میش پاره‌ بچێته‌ گیرفانی حكومه‌ته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی بتوانێت خه‌رجی كاره‌با بكات، چونكه‌ كاره‌با پێویستی به‌ غازه‌ و پێویستی به‌ چاكسازییه‌ و كارێكی زۆری ده‌وێت به‌ڕاستی بواری وزه‌ ئه‌و بواره‌یه‌ كه‌ پاره‌ی تێدا ده‌سوتێت پاره‌یه‌كی زۆری تێدا خه‌رج ده‌كرێت له‌ وڵاتی ئێمه‌دا له‌عێراقدا جێگه‌ی داخه‌ زۆرجار لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ ده‌كرێت ئه‌وه‌ كارتی پریپه‌یده‌ و هاوڵاتی ناچار ده‌بێت هه‌ندێک گڵۆپی ژوور و هه‌ندێک گڵۆپی حه‌وشه‌ كه‌ پێویستی پێ نییه‌ به‌كاری نه‌هێنێت. "

" له‌ عێراقدا ئێمه‌ ئه‌وه‌مان نه‌كرد له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ی كه‌ وتمان ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌ک له‌ گه‌رمای هاویندا كاره‌بای لێببڕێت و پاره‌ی نه‌بێت بیدات كێشه‌ دروست ده‌بێت "

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئه‌گه‌ر كه‌سێک نه‌یتوانی ئه‌و باڵانسه‌ پڕبكاته‌وه‌ بێ كاره‌با ده‌بێت؟

عادل کەریم وتی "ئه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، پێموایه‌ بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار ئه‌وه‌ی كاره‌با كه‌م به‌كار ده‌هێنێت، له‌ عێراقدا ئێمه‌ ئه‌وه‌مان نه‌كرد له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ی كه‌ وتمان ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌ک له‌ گه‌رمای هاویندا كاره‌بای لێببڕێت و پاره‌ی نه‌بێت بیدات كێشه‌ دروست ده‌بێت، چونكه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت لانیكه‌م پێداویستیه‌كانی خه‌ڵک دابین بكات ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیش بووه‌، به‌ڵام به‌گشتی پێویسته‌ هاوڵاتی به‌شێک له‌ ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات به‌رامبه‌ر به‌ كاره‌با. "

وەزیری کارەبای عێراق دەشڵێت " ئێمه‌ پێوه‌رێک به‌كارده‌هێنین پێی ده‌وترێت Smart meteringمانگانه‌ بۆی ده‌چێت ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ی نه‌دا پاش ماوه‌یه‌ک ئاگاداریه‌كی ده‌ده‌نێ، ئه‌گه‌ر هاوڵاتی پاره‌كه‌ نه‌دات ئێمه‌ ده‌توانین كۆنتڕۆڵی بكه‌ین و كاره‌باكه‌ی ببڕین. "

"ئه‌گه‌ر پاره‌ی نییه‌ ئه‌م هه‌موو ئامێری كاره‌باییه‌ی بۆچی كڕیووه‌". پاره‌ی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ عێراقدا هه‌رزانترین وڵاتی سه‌ر زه‌ویه‌"

واتە ئێوه‌ له‌ عێراقدا كاره‌بای هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ده‌بڕن ئه‌گه‌ر پاره‌ی مانگانه‌ی كاره‌باكه‌ی نه‌دات؟
لە وەڵامدا وەزیری کارەبای عێراق وتی" بێگومان ئاگاداری ده‌كرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاوڵاتی كاره‌با به‌كارنه‌هێنێت بۆچی كاره‌بای ده‌وێت ئه‌گه‌ر پاره‌ی نییه‌ ئه‌م هه‌موو ئامێری كاره‌باییه‌ی بۆچی كڕیوه‌، پاره‌ی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ عێراقدا هه‌رزانترین وڵاتی سه‌ر زه‌ویه‌ له‌بواری كاره‌بادا به‌ڕای من پێویسته‌ خه‌ڵک پاره‌ی كاره‌با بدات له‌به‌رئه‌وه‌ی كاره‌با به‌رده‌وام بێت و بتوانرێت كاری پێبكرێت. "

به‌نیازن له‌ عێراق و له‌ هه‌رێمدا نرخی كاره‌با به‌رز بكرێته‌وه‌؟
لە وەڵامدا عادل کەریم(وەزیری کارەبای عێراق) وتی" له‌ عێراق هه‌تا ئێستا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه‌ چونكه‌ له‌ عێراقدا حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره‌ بۆ حكومه‌تی داهاتووش نازانم چۆن ده‌بێت، به‌گشتی بواری كاره‌با بوارێكه‌ زۆر زۆر پاره‌ی ده‌وێت و خه‌رجی زۆر ده‌وێت ئه‌رک و باری حكومه‌ت زۆر قورس ده‌كات واته‌ به‌ئاسانی حكومه‌ت ناتوانێت هه‌موو پێداویستیه‌كان و هه‌موو پاره‌ی بواری كاره‌با بدات ده‌بێت هاوڵاتی لانیكه‌م به‌شێكی زۆری ته‌حمول بكات هاوڵاتیش وابكات لانیكه‌م گلۆپ زۆر به‌كارنه‌هێنێت یان ئه‌و ئامێره‌ كاره‌باییانه‌ی كه‌ بۆ ساردكردنه‌وه‌ یان بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ به‌كاری ده‌هێنێت به‌شێوه‌یه‌ک بێت بۆ پێداویستی خۆی بێت نه‌ک گوێ نه‌دات و شه‌و و ڕۆژ كراوه‌ بێت واته‌ به ‌ڕاده‌یه‌كه‌ زیان له‌ هاوڵاتی یان له‌ ئابوری وڵات ده‌دات له‌ڕوویی ژینگه‌شه‌وه‌ هه‌تا وێستگه‌ زیاتر ئیش بكات غاز زۆر ده‌چێته‌ناو كه‌شوهه‌وا له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا مرۆڤ ئاگاداری ئه‌وه‌ بێت به‌ ئه‌ندازه‌ی پێداویستی خۆی و ماڵه‌كه‌ی و مناڵه‌كانی كاره‌با به‌كاربهێنێت و زیاده‌ڕۆیی تێدا نه‌كات. "

" هەرێمی کوردستان بەشی خۆی گاز و سوتەمەنی نیە بەوهۆیەوە بەشێک لە وێستگەکانی کارەبا وەستاوە "

له‌ ڕابردوودا باس له‌وه‌ كرا عێراق به‌نیازه‌ گاز له‌ هه‌رێمی كوردستان بكڕێت بۆ به‌كارخستنی وێستگه‌كانی كاره‌با ئه‌مه‌ گه‌یشتۆته‌ كوێ؟
وەڵامەکەی وەزیری کارەبای عێراق بەمجۆرەبوو"جێی داخه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شی خۆیان سووته‌مه‌نیان نیه‌ هه‌تا ئێستا به‌شێک له‌ وێستگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی غازی نییه‌ پێموایه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكات غازی ده‌بێت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا پێموایه‌ هه‌ر به‌شی وێستگه‌كانی خۆی ده‌كات له‌و قه‌ناعه‌ته‌دا نیم هه‌رێمی كوردستان بتوانێت له‌ چه‌ند ساڵی داهاتووشدا كه‌ بتوانێت هیچ سوودی هه‌بێت بۆ ئێمه‌ و بۆ شوێنی تر. "

" غازی هه‌رێم به‌شی پێداویستی هه‌رێمی كوردستان ناكات، ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنانیش بكه‌ن له‌وانه‌یه‌ شتێكی زۆر كه‌م بێت بەشی ئەوروپا و وڵاتانی تر تەنانەت عێراقیش ناکات "

ته‌نانه‌ت بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ غازی ڕووسیایان لێده‌بڕێت كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت ببێت به‌ جێگره‌وه‌؟
عادل کەریمی وەزیری کارەبای عێراق لە وەڵامدا وتی"ئه‌گه‌ر پێوانه‌ بكرێت ئه‌و غازه‌ی له‌ ڕووسیا وه‌رده‌گیرێت له‌چاو ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، غازی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر هیچ نییه‌ به‌ڕای من غازی هه‌رێم به‌شی پێداویستی هه‌رێمی كوردستان ناكات، ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنانیش بكه‌ن له‌وانه‌یه‌ شتێكی زۆر كه‌م بێت كه‌ كاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر باڵانسی غازی ئه‌وروپا یان توركیا ته‌نانه‌ت عێراقیش نه‌بێت . "

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:28 0:00
XS
SM
MD
LG