ڕۆژی چوارشەممە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای موشەک و درۆنی خۆکوژەوە هێرشی کردە سەر بارەگای حزبە کوردییەکانی ئێران لە ناو هەرێمی کوردستانی عێراق، بە پێی سەرچاوەکان جگە لە ئاوارە بوونی چەندەها خێزان، هاوکات 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 40کەسیش برینداربوون، سەرچاوە هەواڵییەکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە پێشتر ئێران لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە هۆشداری داوەتە ئەو لایەنە کوردییە ئێرانییانە کە ئەگەر بارەگاکانیان چۆڵ نەکەن ئەوا هێرش دەکەنە سەرییان.
عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕەتیدەکاتەوە هەرێمی کوردستان پێش وەختە ئاگاداری کردبێتنەوە و جەختیش دەکاتەوە" ئه‌گه‌ر به‌دڵی ئێران بێت له‌مێژبوو ده‌بوو ئێمه دهركرابین له‌وێ، به‌ڵام ئێمه ناڕۆین به‌و ئاسانیه نییه چۆڵکردنی بارەگاکانمان، دەشڵێت" سه‌رئێشه‌مان بۆ هه‌رێم دروست نه‌كردووه، پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمین پشتیوانی ئه‌و ئه‌زموونه‌ین كه له كوردستانی عێراق هه‌یه، خۆمان به كورد ده‌زانین و خۆمان به دۆست ده‌زانین ئێمه له شه‌ڕی داعشدا به‌شداریمان كردووه و قوربانیمان داوه. "
" هه‌موو كه‌س وتویه‌تی كۆماری ئیسلامی لێتان ده‌دات "
لە سەرەتای قسەکانیدا لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پێشتر ئاگاداری و هۆشداریتان دراوەتێ سەبارەت بە ئەنجامدانی هێرش لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر بارەگاکانتان، سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وتی" ئێمه به‌گشتی هه‌موو كه‌س ئاگاداری كردووینه‌ته‌وه به‌و مانایه‌ی كه هه‌موو كه‌س وتویه‌تی كۆماری ئیسلامی لێتان ده‌دات، به‌ڵام زانیاری وردمان له‌سه‌ر لێدانه‌كه نه‌بووه. "
عەبدوڵا موهتەدی وتیشی"لای ئێمه قوربانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لای حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و پارتی ئازادی كوردستان له‌و دوو لایه‌نه قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه، پڕ به‌دڵ سه‌ره‌خۆشیان لێده‌كه‌ین. "
" ئه‌گه‌ر به‌دڵی ئێران بێت له‌مێژبوو ده‌بوو ئێمه دهركرابین له‌وێ، به‌ڵام ئێمه ناڕۆین به‌و ئاسانیه نییه "
عەبدوڵا موهتەدی ئەوەشی وت" ئه‌گه‌ر به‌دڵی كۆماری ئیسلامی ئێران بووایه ده‌بوو زۆر زووتر بارەگاکانمان چۆڵ بكردایه، ئه‌وان ده‌زانن كه ئه‌م حیزبانه ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌كی قوڵیان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌یه ده‌زانن كه هێزی پێشمه‌رگه چه‌كوشی ئاماده‌یه بێجگه له‌وانه ژیان و خوێندن و ئیشوكار و زۆرێک له بنه‌ماڵه‌كانی سه‌ر به‌و حیزبانه له كوردستانی عێراق له‌م ئۆردوگانه و له‌نزیک ئۆردوگاكاندان، بۆیه ئێران به بنكه‌یه‌كی مه‌ترسیداری زانیووه بۆخۆی هه‌میشه، وه ئه‌گه‌ر به‌دڵی ئه‌وان (ئێران) بێت له‌مێژبوو ده‌بوو ئێمه دهركرابین له‌وێ، به‌ڵام ئێمه ناڕۆین به‌و ئاسانیه نییه، وه پیلانه‌كانی ئه‌وانیش جێبه‌جێ ناكه‌ین. "
" ڕێک به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه خه‌ڵكی كوردستانی ئێران توڕه‌تر ده‌كات و بێزارتریان ده‌كات "
موهتەدی دەشڵێت" كۆماری ئیسلامی به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌و ڕۆیشتنه‌ی ده‌وێت، به‌ڵام به بڕوای من نیشانه‌ی بێ توانایی كۆماری ئیسلامی ئێرانه له‌سه‌ركوتی خه‌باته جهماوهرییهكهدا كه به‌مجۆره ده‌ریده‌بڕێت پێیوایه به‌لێدانی حیزبه‌كان وره‌ی خه‌ڵكی له كوردستانی ئێران نزم ده‌بێته‌وه و وره‌یان ده‌ڕوخێت و توانایی وه‌ستانه‌وه و به‌ره‌نگاریان نامێنێت، به‌ڵام ڕێک به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه خه‌ڵكی كوردستانی ئێران توڕه‌تر ده‌كات و بێزارتریان ده‌كات . "
" كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له كوردستانی ئێران ده‌بێت ئه‌م كاره تێرۆریستیانەی ئێران "
بە بڕوای سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بارەگا و حزبە کوردییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان، کاردانەوەی گەورەی لە نێوخۆیی ئێران بەدوای خۆیدا دەهێنێت، لەو ڕووەوە عەبدوڵا موهتەدی دەڵێت" بێگومان كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له كوردستانی ئێران ده‌بێت ئه‌م كاره تێرۆریستیانەی ئێران. "
" پێشمه‌رگه‌ش له‌جێی خۆی هه‌ر هه‌یه هیچ كه‌س مه‌یدانی چۆڵ نه‌كردووه "
ئایا به‌نیازن چی بكه‌ن له داهاتوودا دوای ئه‌م هێرشه چڕانه‌ی كرایه سه‌رتان؟
لە وەڵامدا عەبدوڵا موهتەدی وتی" چیمانكردووه هه‌ر ئه‌وانه ده‌كه‌ین، ئێمه درێژه ده‌ده‌ین به خه‌باتی خۆمان، درێژه ده‌ده‌ین به خه‌باتی سیاسیمان و كاری ڕێكخستن و به‌كاری په‌روه‌رده‌یی و ڕۆشنبیریمان، پێشمه‌رگه‌ش له‌جێی خۆی هه‌ر هه‌یه هیچ كه‌س مه‌یدانی چۆڵ نه‌كردووه، ئێمه له هیچ كام له‌كاره‌كانی خۆمان نه پاشگهزین نهپهشیمانین و نه ده‌ست هه‌ڵده‌گرین. "
" ئێمه له‌وانه سڵ ناكه‌ینه‌وه "
به‌ڵام ئایا ئه‌مه قوربانی زیاتری لێناكه‌وێته‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه له‌و شوێنانه بمێننه‌وه؟
وەڵامەکەی سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەمجۆرەبوو" ئه‌ی ڕێگه‌یه‌كی تر هه‌یه بۆ ئێمه! ئه‌م ڕێگه‌یه ئێمه هه‌ڵمان نه‌بژاردووه ئێمه‌ش حه‌زمان ده‌كرد ئێران وڵاتێكی دیموكراتی بووایه كه تێیدا ئازادی سیاسی و ئازادی حیزبه‌كان پارێزراو بووایه، ئێمه چ پێویستمان به‌وه هه‌بوو كه چه‌ک هه‌ڵبگرین و چه‌ک بكه‌ینه شانمان ئه‌مه داسه‌پاوی ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێرانه، ئه‌م حیزبانه‌ش یه‌كه‌مجار نییه شتیان به‌سه‌ر دێت و ته‌قه‌یان لێده‌كرێت و شه‌هید ده‌ده‌ن ئێمه له‌وانه سڵ ناكه‌ینه‌وه."
عەبدوڵا موهتەدی جەختیکردەوە کە حکومەتی هەرێم و کەس داوای چۆڵکردنی بارەگانی لێنەکردوون، لەو ڕووەوە موهتەدی وتی" به هه‌موو كه‌سمان وتووه، حكومه‌تی هه‌رێم داوای لێنه‌كردووین باره‌گاكانمان چۆڵ بكه‌ین، چۆڵكردنی ئه‌و باره‌گایانه لهبنهڕهندا ناكرێت و به‌و ئاسانیه نییه به‌هه‌زاران كه‌س له ئۆردوگا و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگادا ده‌ژین چۆن چۆڵی ده‌كه‌ین و بۆ كوێی چۆڵ بكه‌ین! "
هه‌ندێک له میدیایی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خودی کاک مه‌سعود بارزانی ئێوه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه له‌م هێرشانه پێشوه‌خته واتە چه‌ند ڕۆژێک لهمهوپێش؟
لە وەڵامدا عەبدوڵا موهتەدی وتی" ده‌بێت له‌و ڕۆژنامانه بپرسرێت. "
" سه‌رئێشه‌مان بۆ هه‌رێم دروست نه‌كردووه، پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمین پشتیوانی ئه‌و ئه‌زموونه‌ین "
موهتەدی زیاتر وتی"ئه‌گه‌ر له‌وێ نه‌بین له‌كوێ بین، ئه‌و حزبانه و ئه‌و بنه‌ماڵانه، ئه‌و ئۆرگان و ڕێكخستنانه بۆ كوێیان ببه‌ین؟ له‌ناو ئێران ئازادی سیاسی تێدا نیه و خه‌ڵک له‌سێداره ده‌درێت، كوردستانی عێراق ته‌نها جێگه‌یه‌كه كه ئێمه تێدا گیرساوینهوه زۆر به‌رپرسانه‌ش هه‌ڵوێستمان وه‌رگرتووه، ئێمه سه‌رئێشه‌مان بۆ كوردستانی عێراق دروست نه‌كردووه، سه‌رئێشه‌مان بۆ هه‌رێم دروست نه‌كردووه، پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمین پشتیوانی ئه‌و ئه‌زموونه‌ین كه له كوردستانی عێراق هه‌یه، خۆمان به كورد ده‌زانین و خۆمان به دۆست ده‌زانین ئێمه له‌شه‌ڕی داعشدا به‌شداریمان كردووه و قوربانیمان داوه پارێزگاریمان له هه‌رێمی كوردستان كردووه له ناوخۆ و له هه‌موو جێگه‌یه‌ک. "
" ئێمه ئه‌و خۆش خهیاڵیهمان نییه پێمانوابێت جارێک ته‌قه‌یان لێكردوین و ده‌ستهه‌ڵده‌گرن "
سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ئەوەش دەڵێت" ئێران ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت لەو هێرشانەی، ئێمه ئه‌و خۆش خهیاڵیهمان نییه پێمانوابێت جارێک ته‌قه‌یان لێكردوین و ده‌ستهه‌ڵده‌گرن، ئه‌وان (ئێران) به‌مه‌رجێک ده‌ستهه‌ڵده‌گرن له‌وه كه كاردانه‌وه‌یه‌كی سیاسی جه‌ماوه‌ریی له‌ناوخۆی به‌هێز ببێت هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌یه‌كی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به ده‌ستدرێژیه‌كانی ئێران بڕه‌خسێت ئێران به‌وه نه‌بێت ناگه‌ڕێته‌وه. "
عەبدوڵا موهتەدی زیاتر وتی" ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌ی گه‌وره بێت ئەو هێرشانە ڕادەگرێت، ئێرانیش وڵاتێكه خۆ (چین) نییه، ئێران خه‌ریكه بۆخۆی له‌بن ده‌ردێت. "
" ڕێک پێچه‌وانه ده‌بێت به‌خێر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵک و به زیانی كۆماری ئیسلامی ته‌واو ده‌بێت "
لە کۆتایی وتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، عەبدوڵا موهتەدی زیاتر لەسەر هۆکاری هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بارەگای حزبە کوردییەکانی ئێران دواو و وتی" ئێران ده ڕۆژ زیاتره چاری خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی كوردستان و هه‌موو ئێرانی پێناكرێت، زیاتره له 150 شاری ئێران خرۆشاون له‌هه‌موو جێگه‌یه‌ک خه‌ڵک له‌سه‌ر شه‌قامن له‌هه‌موو جێگه‌یه‌ک داوای ڕووخانی نیزام و داوای مه‌رگی خامنه‌یی ده‌كه‌ن ئێران چاری ئه‌وانی پێناكرێت، ئه‌م ڕێگه‌یه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و پێیوایه به‌وه خه‌ڵک چاوترسێن ده‌كات و پێیوایه به‌وه بزوتنه‌وه‌كه به‌لاڕێدا ده‌بات من پێموایه ڕێک پێچه‌وانه ده‌بێت به‌خێر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵک و به زیانی كۆماری ئیسلامی ته‌واو ده‌بێت. "