پردی کێرچ کە پردێکی ستراتیژی گرنگە بۆ بەستنەوەی ڕێگاوبان و هێڵی شەمەندەفەر ڕۆژی شەممە تەقێنرایەوە، ئەو پردە ڕووسیا و نیمچە دوورگەی کریمیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەشێک لە ڕێگاکانی وێران کردووە و هاتووچۆی بەم ئاڕاستەیەدا خاپورکردووە و زیانی بە ڕێڕەوێکی گرنگی دابینکردنی چەک و پێداویستی بۆ هێزەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا گەیاندووە.
تەقینەوەکەی سەر پردی کێرچ کە ڕووسیا دەستبەجێ ئۆکرانیای تاوانبار نەکرد، بووەهۆی ئەوەی پەیامی خۆشی لەلایەن بەرپرسانی ئۆکرانیا بڵاوبکرێتەوە بەڵام هیچ بانگەشەیەکی ڕاستەوخۆ لە بەرپرسیارێتی تەقینەوەکە ڕانەگەیەنراوە.
ڕووسیا لە ساڵی 2014 دەستی بەسەر نیمەچە دوورگەی کریمیادا گرت لە ئۆکرانیا و پردی 19 کیلۆمەتر کە بە تۆڕی گواستنەوەی ڕووسیا دادەنرێت و ئەو وڵاتە دەبەستێتەوە بە کریمیاوە، دوای چوار ساڵ لەلایەن خودی سەرۆک ڤلادیمێر پوتنەوە بە بە ڕێوڕەسمێکی گەورە کرایەوە.
پردەکە ڕێڕەوێکی سەرەکی دابینکردنی چەک و پێداویستییەکانە بۆ ئەو هێزانەی ڕووسیا کە زۆربەی ناوچەی خێرسۆنی باشووری ئۆکرانیایان کۆنترۆڵکردووە.
هێشتا ڕوون نییە کە ئایا تەقینەوەکە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراو بووە یان ڕووداوێکە بەڵام زیانەکانی بە ڕادەیەکی زۆر گەورەیە بۆ ڕووسیا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز