لەم هەفتەیەدا پەرلەمانی عێراق یەکێک لە تەوەری کۆبونەوەکانی تایبەت بوو بە پرسی بۆردومانەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق(تورکیا و ئێران) بۆ ناو هەرێمی کوردستان بە پاساوی بوونی چەکدار و حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی وڵاتەکانیان لە ناو هەرێمی کوردستان، چەند پەرلەمانتارێک لە پەرلەمانتاران داوایان کرد کە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئەو بۆردومانانە بکرێتەوە.
د. موسەنا ئەمین ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ،(لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کە یەکێک بوو لەو پەرلەمانتارانەی ئەو داوایەی کرد دەڵێت" دوو جۆر قه‌ره‌بوو هه‌یه، به‌شێكی حكومه‌تی عێراق خۆی بیكاته‌وه وه‌كو به‌ده‌مه‌وه‌چوونی ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌وه‌ش ئیلتزامێكی سه‌ره‌كیه له‌هه‌ر حكومه‌تێكدا له دنیا كاتێک كه هاوڵاتیان یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌نابه‌رن له‌سه‌ر خاكی ئه‌و حكومه‌ته تووشی زیان ده‌بن ده‌بێت به‌ده‌میانه‌وه بچێت و زیانه‌كه‌یان قه‌ره‌بوو بكاته‌وه به‌شێكی تریشی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقه له‌و زیانانه ئه‌وه پێویسته له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و له ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه و له‌ڕێگه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه عێراق هه‌وڵبدات سكاڵا پێشكه‌ش بكات له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چ به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كه ناچاریان بكات قه‌ره‌بووه‌كه بده‌ن چ به‌فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی چ به‌وه‌ی ئه‌مه وه‌كو مه‌له‌فێكی زیندوو مافی خۆی بچه‌سپێنێت و بیهێڵێته‌وه بۆ ئاینده . "
"عێراق ده‌وڵه‌تێكی لاوازە ناتوانێت سه‌روه‌ری ته‌ماته و باینجانهكهشییان بپارێزێت "
یه‌كێک له‌و بابه‌تانه‌ی كه له په‌رله‌مانی عێراق گفتوگۆتان له‌سه‌ر كرد بابه‌تی ئه‌و بۆردومانانه‌ی توركیا و ئێران بوو ئایا ئه‌م گفتوگۆیانه ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ره‌و كوێ ده‌گات ئه‌مه ته‌نها گفتوگۆیه‌كه و ئیدانه ده‌كرێت له په‌رله‌مانی عێراق یاخود ئه‌نجامێكی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع؟
لە وەڵامدا د. موسەنا ئەمین وتی" من پێشبینی ناكه‌م زۆر ئه‌نجامێكی گرنگی لێبكه‌وێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی حزبه سیاسیه‌كانی عێراق ته‌نانه‌ت به‌شێک له هێزه ئه‌منیه‌كانیشی وابه‌سته بوون و پابه‌ندبوونیان هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، عێراق ده‌وڵه‌تێكی لاوازین ناتوانێت سه‌روه‌ری ته‌ماته و باینجانهكهشییان بپارێزێت كه نه‌هێڵین ته‌ماته‌ی دراوسێكانمان ئیفلاس به جوتیاره‌كانمان بهێنێت چ جای ئه‌وه‌ی بتوانین سه‌روه‌ری خاک و ئاسمانمان بپارێزین بۆیه له‌وكاته‌ش كه گفتوگۆی بۆردومانه‌كه‌ی توركیا ده‌كرا وتم به عه‌ره‌بی (اخشی ان یكون هذا تباریاً في الخطاب) واته ئه‌ترسم ئه‌مه هه‌ر بریتی بێت له پێشبڕكێی وتاردان، پێرێش جه‌ختم له‌وه كرده‌وه كه من هه‌ر ئه‌و چاوهڕوانیهم لێی هه‌یه و چاوه‌ڕوانیه‌كی گه‌وره‌م لێی نییه ئه‌وه‌نده‌ی كه به ده‌ست ئێمه‌یه سه‌ركۆنه كردنی ئه‌وانه‌یه."
" عێراق نه‌توانێت له ڕووی سه‌ربازییه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌مجۆره هێرشانه ببێته‌وه ده‌توانێت به هه‌ندێک هه‌ڵوێستی به‌هێز و ڕێککەوتنی مەحکەم ڕووبه‌ڕووی ئه‌مه ببێته‌وه "
د. موسەنا ئەوەشی وت" له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه پێرێ كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بوو بڕیارمانداوه وه‌زیری ده‌ره‌وه بانگ بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی كۆتا ئه‌پده‌یتی زانیارییه‌كانمان پێ بڵێت كه چی ڕوویداوه‌و ئه‌وانیش چیانكردووه، وه چی ده‌توانین بكه‌ین وه‌كو ده‌وڵه‌تی عێراق بێگومان ئه‌گه‌ر عێراق نه‌توانێت له ڕووی سه‌ربازییه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌مجۆره هێرشانه ببێته‌وه ده‌توانێت به هه‌ندێک هه‌ڵوێستی به‌هێز و ڕێککەوتنی کۆنکرێت و مەحکەم، ڕووبه‌ڕووی ئه‌م هێرشانە ببێته‌وه، بۆ نمونە ته‌نانه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ندێک ڕێككه‌وتن یان سڕكردنی هه‌ندێک ڕێككه‌وتنی ئابوری كه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌یه، وه ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی جددی بۆ كۆتایی پێهێنان به‌مجۆره ده‌ستدرێژی و پێشێلكاری و سوكایه‌تیانه به سه‌روه‌ری عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، ئێمه تێده‌گه‌ین له‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كێشه‌ی ئه‌منیان هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌منیان هه‌یه و دراوسێیه‌تیان له‌سه‌ر ئێمه پابه‌ندبوون له‌سه‌ر ئێمه دروست ده‌كات، به‌ڵام بێگومان ده‌بێت ئه‌وان له‌وه تێبگه‌ن كه عێراق ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه و ناكرێت ببێت به‌شوێنی تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ک و شوێنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ و شوێنی فڕێدانی كێشه‌كانی ناوخۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنور . "
" ئایا تورکیا و ئێران قەرەبووی زیانلێکەوتووانی بۆردومانەکانیان لە عێراق و هەرێم دەکەنەوە؟"
له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقدا داوای ئه‌وه‌ت كرد جگه له ئیدانه قه‌ره‌بووی زیانه‌كان بكرێته‌وه هه‌م له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانیه‌وه و هه‌م له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی بۆردومان ده‌كه‌نه‌سه‌ر عێراق، ئایا ئه‌مه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و عێراق بڕیارێكی وا ده‌رده‌كات كه توركیا و ئێران قه‌ره‌بووی هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه؟
لە وەڵامدا ئەو پەرلەمانتارەی عێراق(د. موسەنا ئەمین) ڕونیکردەوە" دوو جۆر قه‌ره‌بوو هه‌یه، به‌شێكی حكومه‌تی عێراق خۆی بیكاته‌وه وه‌كو به‌ده‌مه‌وه‌چوونی ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌وه‌ش ئیلتزامێكی سه‌ره‌كیه له‌هه‌ر حكومه‌تێكدا له دنیا كاتێک كه هاوڵاتیان یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌نابه‌رن له‌سه‌ر خاكی ئه‌و حكومه‌ته تووشی زیان ده‌بن ده‌بێت به‌ده‌میانه‌وه بچێت و زیانه‌كه‌یان قه‌ره‌بوو بكاته‌وه به‌شێكی تریشی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقه له‌و زیانانه ئه‌وه پێویسته له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و له ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه و له‌ڕێگه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه عێراق هه‌وڵبدات سكاڵا پێشكه‌ش بكات له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چ به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كه ناچاریان بكات قه‌ره‌بووه‌كه بده‌ن چ به‌فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی چ به‌وه‌ی ئه‌مه وه‌كو مه‌له‌فێكی زیندوو مافی خۆی بچه‌سپێنێت و بیهێڵێته‌وه بۆ ئاینده له هه‌موو حاڵه‌تێكدا مه‌له‌فی قه‌ره‌بوو كۆمه‌ڵێک ده‌ستكه‌وتی ماددی و مه‌عنه‌وی تێدایه گرنگترینیان مهعنهویهكهیه كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته كه قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه دانده‌نێت به ئیلتزام-پابه‌ندبوون له‌سه‌ر ڕه‌فتارێكی ناباش كه بوویه‌تی یان ده‌ستدرێژیه‌ک كه كردوویه‌تی واته داننەنانه به‌وه‌ی كه ئه‌و كردوویه‌تی و ئه‌و هه‌ڵه‌ی كردووه ئه‌مه مه‌به‌سته سه‌ره‌كیه‌كه‌یه كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه دانبنێن به‌وه‌دا ئه‌مه‌ی ده‌یكه‌ن نایاساییه و ناچێته هیچ حساباتێكی یاسای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه و ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ریشدا قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه له ڕووی ماددی و ئه‌ده‌بیشه‌وه دان به‌وه بنێن كه كارێكی نه‌شیاویان كردووه ئه‌مه ناگونجێت له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تی و دراوسێتی باش. "
ئه‌مه ده‌كرێت به بۆچوونی تۆ؟
لە وەڵامدا د. موسەنا وتی" ئێمه وه‌كو په‌رله‌مانتاران جه‌خت له‌و ده‌كه‌ینه‌وه داوای ئه‌وه ده‌كه‌ین و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین، ئه‌كرێت یان ناكرێت ئه‌وه ئیشی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه ئێمه نابێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی ده‌كرێت یان ناكرێت ڕاستیه‌كان نه‌ڵێین یان داواكارییه‌كان وه‌كو پێویست نهخهیهنه به‌رده‌ست ئێمه فشار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌مان بانگ كردووه بۆ لیژنه‌كه پێویسته له‌م ڕۆژانه‌دا كۆبوونه‌وه بكرێت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش بێت له‌وێش جه‌خت له‌و داوایه ده‌كه‌ینه‌وه ده‌بێت ئه‌م كاره به‌و شێوه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، وه گرنگه ئه‌م ده‌ستدرێژیانه كۆتایی پێبێت به‌هه‌ر نرخێک بێت و به‌هه‌ر جۆره ڕێككهوتنێک بێت. "
" نه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه ده‌وڵه‌تانی دراوسێ هیچ کامییان هاوكاری عێراق نین بۆئه‌وه‌ی بچێته‌وه سه‌ر قاچی خۆی "
ئەندامەکەی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق زیاتر وتی" به‌داخه‌وه عێراق به‌م بارودۆخه‌ی ئێستایه‌وه نه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه ده‌وڵه‌تانی دراوسێ هیچ کامییان هاوكاری عێراق نین بۆئه‌وه‌ی بچێته‌وه سه‌ر قاچی خۆی و له‌سه‌ر پێی خۆی ڕابوه‌ستێت و تیماری برینه‌كانی بكات، به‌ڵكو به‌رده‌وام له‌ناو جه‌سته‌یدا بیماری و ناخۆشی و ئازاری زیاتر دروست ده‌كه‌ن، وه ئه‌وان بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان عێراقیان كردۆته مه‌یدانی ته‌راتێنی هێزه نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمیه‌كان ته‌نانه‌ت شه‌ڕی خۆشیان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی خۆیان هێناوه له‌ناو عێراقدا ده‌یكه‌ن هه‌روه‌كو چۆن شه‌ڕی ئه‌جندا ئیقلیمیه‌كانی خۆشیان كاتی خۆی له‌ناو عێراقدا له‌سه‌ر بنه‌مای ئاسایش و خوێنی عێراقیه‌كان ده‌یانكرد ئێستاش به‌هه‌مان سیاسه‌ت له‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه به‌رده‌وامه، وه ئه‌مه‌ش قسه‌یه‌كی گشتیه بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دراوسێ كه ململانێی خۆیان نه‌نێرن بۆ عێراق، وه ئێره نه‌كه‌نه مه‌یدانێک بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌من و ئاسایش و خوێن و خاكی ئێمه. "
سەبارەت بە داواكاری ئێران بۆ ده‌ركردنی لایه‌نه كوردییه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ئێرانه له‌ناو هه‌رێمی كوردستانی عێراق ، هەروەک نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران لە وتووێژێکی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئێران ئه‌مجاره جدیتره له ده‌ركردنی ئه‌وان وه ڕای حكومه‌تی عێراق چییه له‌سه‌ر ده‌كردنی ئه‌و لایه‌نانه؟
لە وەڵامدا د. موسەنا ئەمین دەڵێت" ئێمه ده‌بێت دوو جۆر ئۆپۆزیسیۆن له یه‌كتری جیابكه‌ینه‌وه ئۆپۆزیسیۆنێكی سه‌ربازی چه‌كدار، وه ئۆپۆزیسیۆنێكی سیاسی په‌نابه‌ر، ئۆپۆزیسیۆنی په‌نابه‌ر یاخود سیاسی مافێكه كه یاسای نێوده‌وڵه‌تی پاراستویه‌تی یان ده‌بێت ئێمه په‌نایان بده‌ین یان ده‌بێت به‌ڕێزه‌وه بیانگوازینه‌وه بۆ شوێنێكی تر له‌هه‌ر شوێنێكی دنیا كه بتوانێت په‌نایان بدات و بیانپارێزێت ئه‌مه ئیلتیزامێكی ئه‌خلاقی ویاسایی و نێوه‌ده‌وڵه‌تیه له‌سه‌ر هه‌رێم و عێراق، وه كاتی خۆشی كه (موجاهیدینی خه‌ڵق) له عێراق ده‌ركران هه‌ر به‌هه‌مان شێوه به‌ڕێككه‌وتن كرا له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه عێراق نایه‌وێت لێره بن و ده‌یه‌وێت بیانگوازێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێكی تر كه‌واته ده‌بێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوكار بێت بۆ ئه‌و پرسه، ئۆپۆزیسیۆنێكی تری سه‌ربازی كه چه‌ک به‌كاربهێنێت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ خۆی هەر ده‌ستوری عێراق ڕێگه‌ی پێنادات ده‌ستوری عێراق به ده‌ق ده‌ڵێت پێویسته خاكی عێراق به‌كارنه‌هێنرێت بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی دراوسێ. "
" ئێمه هیچ پاساوێک نابینین بۆ ئه‌م هێرشانه‌ی ئێران كردویه‌تیه سه‌ر ئه‌م شوێنانە "
د. موسەنا ئەمین ئاماژەی بە ڕێککەوتنێکی پێشتر کرد، لەو ڕووەوە وتی" كاتی خۆی به ڕێككهوتنێک كه خوالێخۆشبوو (مام جه‌لال) سه‌رپه‌رشتی كردووه كۆماری ئیسلامی ئێران به‌وه ڕازی بووه كه ئه‌مانه لێره په‌نابه‌ربوون و بمێننه‌وه بنكه و باره‌گاشیان هه‌بێت، به‌ڵام هێرشی سه‌ربازی نه‌كه‌نه سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، وه ئه‌وه‌ی ئێمه زانیوومانه هه‌تا ئێستا به‌درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵانه‌ی ڕابردوو ئه‌م شته به‌مشێوه‌یه بووه ته‌نها له گروپێک كه زیاتر (پژاک) چالاكی سه‌ربازی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌ویش سه‌ر به (په‌كه‌كه)یه سه‌ر به كۆمه‌ڵه و دیموكرات و ئه‌وانه نییه كه له كۆیه و له زڕگۆێز و له‌و شوێنانه نیشته‌جێن به زانینی ته‌واو و ڕێككه‌وتنی ئێران به قبوڵكردنی هه‌ردوولا ئه‌مان كاری سه‌ربازیان سڕ كردووه ئه‌وانیش پێویسته ڕێگه‌یان بده‌ن له‌وێ بمێننه‌وه وه‌كو په‌نابه‌ر، وه كاری ڕێكخستن و سیاسی خۆیان له‌ناو خۆیاندا بكه‌ن، بۆیه ئێمه هیچ پاساوێک نابینین بۆ ئه‌م هێرشانه‌ی ئێران كردویه‌تیه سه‌ر ئه‌م شوێنه و كه له‌ڕاستیدا هێرشه‌كان كراونه‌ته‌سه‌ر مه‌ده‌نی و سه‌ر مناڵ و له‌سه‌ر قوتابخانه و تۆقاندنێكی زۆر له‌و ناوچانه و ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و بریندار و ڕووخاندنی چه‌ندین ماڵ ئه‌مه كارێكه وه‌كو وتم هیچ پاساوێكی نییه. "
" بڕواناكه‌م ئه‌مان بگه‌نه قۆناغی موجاهیدینی خەلق "
د. موسەنا ئەمین زیاتر وتی" (موجاهیدینی خه‌ڵق) به چاره‌نووسێكی زۆر سه‌خت تێپه‌ڕین و زۆریش ئازاردران هه‌تا گه‌یشتنه ئه‌و قۆناغه‌ی كه له عێراق ده‌ربكرێن بڕواناكه‌م ئه‌مان بگه‌نه ئه‌و قۆناغه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان نه‌توانن له‌و هێرشانه بیانپارێزن ئه‌وكاته باشتره بۆ ئه‌وانیش و بۆخۆشیان باشتره كه عێراق بهجێبهێڵن، به‌ڵام ئایا ئه‌مه پێویست ده‌كات به قه‌ناعه‌تی ئێمه نه‌خێر، به‌ڵكو ئه‌وانه میوانن لای ئێمه په‌نابه‌رن هه‌روه‌كو چۆن ئێمه ساڵانێكی زۆر په‌نابه‌ر بووین له ئێران یان له توركیا و له وڵاتانی تر ئه‌وانیش په‌نابه‌رن ، هاونه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ن و په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیان له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌یه، وه كه‌سایه‌تی و خزمایه‌تیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه هه‌ندێكیشیان به‌ڕاستی ده‌بووایه له زۆر زووه‌وه ڕه‌گه‌زنامه و ناسنامه‌ی عێراقیان وه‌ربگرتایه، به‌ڵام كه نه‌كراوه كه‌مبوون بووه له مافی ئه‌وان وه‌كو په‌نابه‌رێک كه كاتێكی دیاریكراوی به‌سه‌ربرد پێویسته ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی پێبدرێت، به‌ڕای ئێمه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌ده‌ر له تۆپ و فڕۆكه و شه‌ڕ و ئه‌و شتانه، ئه‌وه‌ی كه ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌یه كه چالاكی سه‌ربازی له‌مانه‌وه به‌رامبه‌ر به ئێران نه‌كرێت، ئه‌مه ئێمه مسۆگه‌رمان كردووه و وه‌كو له موداخهلهكهشم وتم هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمیش بوونه‌ته پاسه‌وانێكی باش بۆ سنووره‌كانی ئێران و هیچ كێشه‌یه‌ک له‌و بواره‌دا نییه نازانم ئه‌م خۆسه‌غڵه‌ت كردنه لهبهرچییە! "