ماوەی چەند ڕۆژێکە دوو ڕۆژنامەنوسی دەزگای میدیایی بوار (ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ وەیسی) دەستگیرکراون و لە ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەرن، بەپێی بڵاوکراوەی دەزگاکەش ڕۆژنامەنوسەکان بۆ چەند کاتژمێرێک چارەنوسییان نادیاربووە و لەلایەن دەزگای دژە تیرۆرەوە دەستگیرکراون، دواتر لە ژێر فشاردا ڕادەستی ئاسایشی سلێمانی کراوە، بەپێی یاسای ڕۆژنامەگەری لە هەرێم دامودەزگای پۆلیس کار لەسەر کەیسی ڕۆژنامەنوس دەکات و ڕۆژنامەنوس بەهیچ جۆرێک دەستگیر و دەستبەسەر ناکرێت.
د. مونا یاقو سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ کە سەردانی ئاسایشی کرد، دەڵێت" ناکرێت ڕۆژنامه‌نووس دژه تیرۆر بیگرێت و دواتریش بۆ چه‌ند كاتژمێرێک هیچ كه‌س نه‌زانێت له‌كوێیه! ئیتر ئه‌وه به‌ڕاستی ژیانی هاوڵاتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ دەشڵێت"بۆچونێک هه‌یه كه یاسای تر جێبه‌جێ بكرێت باشتره له‌وه‌ی یاسای ڕۆژنامه‌نووسی جێبه‌جێ بكرێت، لەبەرئەوە کار بەیاسای ڕۆژنامەوانی ناکرێت چونکە لە یاساکەدا بەندکردنی تێدا نیە، بەڵام لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان بەندکردن هەیە، ئەمەش جۆره ترساندنێكه هه‌م بۆ كه‌سه‌ی كه گیراوه هه‌م بۆ كه‌سێكی تر."
" زۆر كه‌مه ئه‌و كه‌یسانه‌ی ڕۆژنامه‌نووس له‌سه‌ری گیراوه و به‌پێی ئه‌و یاسایه حوكم دراوه "
له هه‌رێمی كوردستاندا له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو ڕۆژنامه‌نووس گیراون به‌شێوازێک كه ده‌وترێت له‌لایه‌ن دژتیرۆرهوه گیراون له‌كاتێكدا به‌پێی یاسای ڕۆژنامه‌وان وبه‌پێی یاسای ئەو دامودەزگایانە خۆیان، ئەوان دەسەڵاتییان نیە كه ڕۆژنامه‌نووس ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه ده‌ستگیركراون و بۆماوه‌ی چوار شه‌وه له ئاسایش ماونه‌ته‌وه، پێشتریش لە دهۆک و هەولێر ئاسایش بەهەمان شێوە بەوجۆرە ڕۆژنامەوانی دەستگیرکردووە، ئایا هه‌تا كه‌ی دۆخی ڕۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی كوردستاندا به‌مشێوازه ده‌مێنێت؟
لە وەڵامدا سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان وتی" بێگومان ئێمه ئیدانه‌ی ئه‌و شته ده‌كه‌ین ڕۆژنامه‌نووس ده‌بێت پێگه‌ی خۆی و هه‌یبه‌تی خۆی هه‌بێت له كۆمه‌ڵگه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه یاسای ژماره (35) ی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان كه ئێمه له ده‌سته پێداچوونهوهیهكمان كرده‌وه و چه‌ند كه‌سێكمان هێنا هه‌تا گفتوگۆ بكه‌ین له‌سه‌ری وتمان ئه‌گه‌ر پێویستی به ههموواركردنهوهیه، به‌ڵام بۆمان ده‌ركه‌وت به‌ڕاستی یاسایه‌كی نموونه‌ییه سه‌باره‌ت به‌و ناوچه‌یه‌ی كه ئێمه لێی ده‌ژین بۆیه ئه‌و یاسایه ته‌نها كێشه‌یه‌كی هه‌یه ئەویش ئەوەیە كاری پێناكرێت، واته زۆر كه‌مه ئه‌و كه‌یسانه‌ی ڕۆژنامه‌نووس له‌سه‌ری گیراوه و به‌پێی ئه‌و یاسایه حوكم دراوه. "
" ناکرێت ڕۆژنامه‌نووس دژه تیرۆر بیگرێت و دواتریش بۆ چه‌ند كاتژمێرێک هیچ كه‌س نه‌زانێت له‌كوێیه! ئیتر ئه‌وه به‌ڕاستی ژیانی هاوڵاتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه "
د. مونا یاقو دەشڵێت" پێرێ ته‌ئكیدم كرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ده‌بێت سه‌ندیكای پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌هێزبن زیاتر هه‌وڵبده‌ن كه ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكرێت، چونكه ناکرێت ڕۆژنامه‌نووس دژه تیرۆر بیگرێت و دواتریش بۆ چه‌ند كاتژمێرێک هیچ كه‌س نه‌زانێت له‌كوێیه! ئیتر ئه‌وه به‌ڕاستی ژیانی هاوڵاتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه ئه‌وه شتێكی زۆر زۆر ناخۆشه بۆمان، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌ندێكجار هه‌ندێک له ڕۆژنامه‌نووسه‌كان هه‌ندێک له په‌یجه‌كان هه‌ندێک شت بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه(Fake news)/ هه‌واڵی ساخته‌یه واتە سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌بێت، به‌ڵام بڵاوی بكاته‌وه بۆیه دەبێتە هۆی ئەوەی تووشی كێشه‌ی مه‌ترسیدار ببن و تووشی گرتن ببن، ئێمه داوامانكرد له‌هه‌ردوولا له ده‌سه‌ڵات ڕێز له ڕۆژنامه‌نووسان بگرن، وه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش جه‌خت بكاته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووس به‌شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵی مامه‌ڵه دەكرێت كه جیاوازه له تاوانبارێكی ئاسایی. "
" داواكارین له ڕۆژنامه‌نووسه‌كان كه ئه‌وانیش هێڵی سووری ناو یاساكان نەبەزێنن "
سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان دەشڵێت" له‌هه‌مانكاتیشدا داواكارین له ڕۆژنامه‌نووسه‌كان كه ئه‌وانیش هێڵی سووری ناو یاساكان و ناو هه‌رێمی كوردستان و ناو هه‌موو وڵاتانی تر نەبەزێنن، چونكه هیچ وڵاتێک نییه كه هێڵی سووری نه‌بێت له ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌بێت ڕێز له‌و شته بگرن هه‌تا تووشی كێشه نه‌بن بۆخۆیان. "
" لەبەرئەوە کار بەیاسای ڕۆژنامەوانی ناکرێت چونکە لە یاساکەدا بەندکردنی تێدا نیە، بەڵام لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان بەندکردن هەیە "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی هه‌رچه‌نده به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كار به یاسای ژماره (35) بكرێت و ڕۆژنامه‌وان به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌ستگیر بكرێت، به‌ڵام بۆچی كار به‌و یاسایه ناكرێت له‌لایه‌ن داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه؟
لە وەڵامدا د. مونا دەڵێت" ئه‌وه‌ی من ده‌زانم به‌ڕای من وه‌كو یاساناسێک ئەوەیە، سزای ڕۆژنامه‌وان له‌و یاسایه(یاسای ڕۆژنامەوانی هەرێم) ته‌نها غه‌رامه نوسراوه، ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژنامه‌نووس (ته‌شهیر) یان كێشه‌یه‌كی دروستكرد سزاكه‌ی غه‌رامه ده‌بێت له یه‌ک ملیۆنه‌وه بۆ پێنج ملیۆن، وه له‌كاتی دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه كه كردوویه‌تی ئه‌مجاره سزاكه‌ی زیاتر ده‌بێت بۆنموونه ئه‌گه‌ر به سێ ملیۆن حوكم درابوو ده‌كرێته شه‌ش ملیۆن دینار، به‌ڵام له یاساكانی تر به‌ندكردنیش هه‌یه ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌نووسه‌ی ئێستا گیراون (سه‌رتیپ و ئیبراهیم) به‌پێی مادده (2) ی یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ئه‌و یاسایه ده‌ڵێت سزای به‌ندكردنه وابزانم له 6 مانگ بۆ سێ ساڵ. "
" بۆچونێک هه‌یه كه یاسای تر جێبه‌جێ بكرێت باشتره له‌وه‌ی یاسای ڕۆژنامه‌نووسی جێبه‌جێ بكرێت "
كه‌واته ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ڕۆژنامه‌وان زیندانی بكات؟
سەرۆکی دەستەی مافەکانی مرۆڤ لەهەرێم دەڵێت" دیاره له‌به‌رئه‌وه‌یه كه به غه‌رامه چاره‌سه‌ر نابێت و دوباره هه‌مان شت ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێک حوكم بدرێت ساڵێک یان دوو ساڵ، به‌دڵنیاییه‌وه كه ده‌رچوو له‌وانه‌یه ئه‌و ئیشه دوباره نه‌كاته‌وه، ئیتر بۆچونێک هه‌یه كه یاسای تر جێبه‌جێ بكرێت باشتره له‌وه‌ی یاسای ڕۆژنامه‌نووسی جێبه‌جێ بكرێت. "
" جۆره ترساندنێكه هه‌م بۆ كه‌سه‌ی كه گیراوه هه‌م بۆ كه‌سێكی تر "
ئایا ئه‌مه بۆ چاوترساندنی ڕۆژنامه‌نووسانه كه ڕۆژنامه‌نووس به‌ند ده‌كرێت و به یاسایه‌كی تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت؟
سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێم لە وەڵامدا وتی" به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه له‌یاسادا پێی ده‌ڵێن (ردع) بۆ جۆره ترساندنێكه هه‌م بۆ كه‌سه‌ی كه گیراوه هه‌م بۆ كه‌سێكی تر كه گوێی لێده‌بێت فڵانه كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و شته ئه‌و حوكمه‌ی وه‌رگرتووه ئیتر ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا له‌وانه‌یه جۆره ترسێكی هه‌بێت ئه‌ویش ئه‌و ئیشه نه‌كات. "
" ده‌ڵێن مادام به مۆبایل ئه‌و كاره به‌كارهاتووه بۆیه ئێمه ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین له‌سه‌ریان و سزای زیاتره له‌یاسای كاری ڕۆژنامه‌نووسی "
ئایا ئه‌مه پێشێلكردنی مافی مرۆڤ نییه؟
د. مونا بەمجۆرە وەڵامی دایەوە" به‌ڕاستی ئه‌و كه‌یسه‌ی (ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ وەیسی) من نه‌چوومه‌ته ناو په‌ڕه‌ی لێكۆڵینه‌وه هه‌تا چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌و ته‌شهیر-ناوزڕاندنه بووه بۆ ئه‌و كه‌سانه بووه كه سكاڵایان تۆمار كردووه هه‌تا بڵێم ده‌بێت یاسای كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری جێبه‌جێ بكرێت له‌و كه‌یسه یان ئه‌و یاسایه‌ی ئه‌وان (تكیف) گونجاندویانه وه‌كو گونجاندنێكی یاسایی واته ناتوانم بڵێم پێشێلكاری مافی مرۆڤه مه‌گه‌ر به‌پێی كه‌یسه‌كان له‌وانه‌یه بگۆڕدرێت. "
به‌ڵام كه‌یسه‌كان ڕۆژنامه‌وانن و له ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندندا كارده‌كه‌ن؟
لە وەڵامدا سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێم دەڵێت" به‌ڵام ئه‌و یاسایه‌ی تر كه وتمان مادده (2) به‌پێی ئه‌و یاسایه گیران ئه‌وه‌ش ده‌كرێت چونكه یاسایه‌كی تایبه‌ته وه‌كو یاسای سزادانی عێراقی گشتی نییه كه بڵێن نابێت له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسه‌كان جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وه یاسایه‌كی تایبه‌ته، ده‌ڵێت مادام به مۆبایل ئه‌و كاره به‌كارهاتووه بۆیه ئێمه ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین له‌سه‌ریان و سزای زیاتره له‌یاسای كاری ڕۆژنامه‌نووسی.
" به‌داخه‌وه وادیاره كه نه‌ریته‌كه هه‌ر دروستبووه "
ئایا ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌ریتێكی(عورف) یاسایی دروست بكات كه كار یاسای كاری ڕۆژنامه‌وان نه‌كرێت و ترسی ئه‌وه هه‌بێت كه ئه‌م یاسایه وه‌لابخرێت كار به یاسای ژماره (2) ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی مۆبایل بكرێت؟
د. مونا یاقو بەمجۆرە وەڵامی دایەوە" به‌داخه‌وه وادیاره كه نه‌ریته‌كه هه‌ر دروستبووه، چونكه ئه‌وه چه‌ند حاڵه‌تێک ڕووده‌دات هه‌موویان به‌پێی یاسای جۆراوجۆر حوكم ده‌درێن نه‌ک به یاسای كاری ڕۆژنامه‌وان ئه‌وه‌ش ده‌بێت سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان ڕۆڵی هه‌بێت له جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی یاسای خۆیان هه‌بێت جێبه‌جێ بكرێت له‌سه‌ریان نه‌ک یاسایه‌كی تر."
" پێش مانگێک فرمانەکە لە سلێمانی دەرچووە و دیارە ئەوان تەبلیغ نەکراون "
وه‌كو باس ده‌كرێت ئه‌م ڕۆژنامه‌وانانه پێشتر ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه له فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان، ئایا بۆچی ئاگادار نهكراونهتهوهی ئه‌وه‌ندی قسه‌ت له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ئه‌منیه‌كان كردووه؟
د. مونا وەڵامی ئەم پرسیارەشی بەمجۆرە دایەوە" خۆی (أمر إلقاء القبض) لەڕێكهوتی 8-6 -2022 ده‌رچووه واته پێش مانگێک له‌مه‌وبه‌ر دیاره فەرمانه‌كه له سلێمانی بۆیان ده‌رچووه ئه‌وانیش له هه‌ولێر بوون و ته‌بلیغ نه‌كراون بۆیه به‌ڕێكه‌وت كه له‌وێ ده‌رچوون گرتویانن و ڕاده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریان كردۆته‌وه . "
" دەستگیرکردنی پارێزەرێک لە هەولێر"
له‌ئێستادا پارێزه‌رێكیش بەناوی (هەرێم ڕەفعەت) له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر كراوه له‌كاتێكدا پارێزبه‌ندی یاسایی هه‌یه هه‌م پارێزه‌ره‌كه و هه‌م ڕۆژنامه‌نووسه‌كانیش بەپێی یاسا تایبەتمەندەکانی خۆیان پارێزبه‌ندیان هه‌یه، بۆ ده‌ستگیركردنی پارێزه‌ر (هه‌رێم ڕه‌فعه‌ت) ده‌ڵێن چی؟
لە وەڵامدا سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێم وتی" به‌ڕاستی (هه‌رێم ڕه‌فعه‌ت) ده‌ناسم له‌نزیكه‌وه پارێزه‌رێكی چالاكه سبه‌ینێ یان بۆخۆم یان كه‌سێک ده‌نێرم هه‌تا بپرسین هه‌تا بزانین هۆكاره‌كه چییه هه‌تا نه‌زانین هۆكاره‌كه چییه ناتوانم هیچ بۆچوونێک بده‌م، چونكه هه‌ندێک كێشه‌یه هه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو كێشه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداربن له‌و حاڵه‌ته ناتوانین بڵێن بۆ گرتوویانه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پارێزبهندیشی هه‌بێت، به‌ڵام له‌وانه‌شه شته‌كه ته‌نها سیاسی بێت یاخود شتێكی ساده بێت له‌و حاڵه‌تانه به‌دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵی ڕاده‌وه‌ستین و به‌رگری لێده‌كه‌ین. "