ڕۆژ به ڕۆژ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له ئێران گرژی زیاتری تێدەکەوێت و بەردەوامە.
د. حسێن ڕابی چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆ لەم وتووێژەدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەمەی ئێستا لە ئێران دروستبووە لە ئەنجامی یەکگرتنی دوو بزاڤە، کە نمونەی نیە لە دنیادا، دەشڵێت" به‌دڵنیاییه‌وه کورد له‌م سیسته‌مەی كۆماری ئیسلامی‌دا به هیچ شتێک ناگات، به‌ڵام ئه‌م سیسته‌مه بگۆڕدرێت ئه‌وه خودی گه‌لی كورده كه ده‌توانێت شان و باڵی خۆی ڕاتهكێنێت و به‌پێی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه دێته ئاراوه به‌پێی ئه‌و بارودۆخه نێوده‌وڵه‌تیه و به‌پێی ئه‌و بارودۆخه سیاسه‌ی كه دێته‌ئاراوه ده‌توانێت خۆی بڕیاربدات له مافی چاره‌ی خۆنووسینی خۆی له چوارچێوه‌ی ئێران بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی ئێران، من وه‌كو خۆم سه‌ربه‌خۆییم ده‌وێت له هه‌مانكاتیشدا ئایا من ده‌توانم به‌و خه‌ونه‌ی خۆم بگه‌م؟ چونكه خه‌ون شتێكه و واقیع شتێكی تره، نه‌ک من هه‌موو كوردێكی ئێران سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت، ئێستا كوردستانی ئێران ته‌نها نییه خه‌ڵكی شوێنه‌كانی تریشی له‌گه‌ڵه له‌كۆتاییدا ده‌توانێت كۆتایی به‌م سیسته‌مه بهێنێت ئه‌م سیسته‌مه بگۆڕێت بۆ سیسته‌مێكی تر. "
" ئایندهی ئه‌م بزاڤه به هیچ شێوازێک پێشبینی كرا‌و نییه "
لە سەرەتای قسەکانیدا د. حسێن ڕابی ڕایگەیاند" ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی ئێران له یه‌كگرتنی دوو بژاڤی زۆر ڕیشه‌ییه‌وه هاتۆته ئاراوه، له‌چركه ساتێكی مێژوویی‌دا بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد و بزوتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی ژنانی ئێران یه‌كیانگرت بۆئه‌وه‌ی كه گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی‌دا دروست بكه‌ن، وه یه‌كگرتنی ئه‌م دوو بزاڤه ڕیشه‌ییه ڕۆژ به‌ڕۆژ خه‌ریكه قوڵتر ده‌بێته‌وه و سه‌رده‌كێشێت بۆ شوێنه‌كانی تر و ئایندهی ئه‌م بزاڤه به‌هیچ شێوازێک پێشبینی كرا‌و نییه واته له‌وانیه تۆزێک مت بێت ئینجا به‌رزبێته‌وه ده‌بینین له ماوه‌ی ئه‌م یه‌ک مانگه‌شدا هه‌روا بووه چه‌ند ڕۆژێک مت بووه و جارێكی تر په‌ره‌ی سه‌ندۆته‌وه به‌ڕای من ئه‌مه به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا دۆخی ئێران له‌م بارودۆخه ده‌گۆڕدرێت بۆ بارودۆخێكی تر ، ئیتر ئه‌و بارودۆخه چ شێوازێكه ئه‌وه په‌یوه‌ندی زۆری به‌و فاكته‌رانه‌وه هه‌یه كه دێته‌ناو كایه‌كه‌وه، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینین ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه مه‌یلی به‌ره‌و پاشه‌كشێ نییه، به‌ڵكو به‌ره‌و پێشكه‌وتنه و به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت. "
" نموونه‌ی نییه له‌هه‌موو دنیا "
بە بڕوای ئەو چاودێرە سیاسییە" ئەم بزاڤەی ئێستا لە ئێران دروستبووە، نموونه‌ی نییه له‌هه‌موو دنیا، ته‌نانه‌ت له شۆڕشی فه‌ڕه‌نسیدا یان له شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ردا له شۆڕشه‌كانی تر كه له ئێران‌دا ڕوویداوه وه‌كو شۆڕشی مه‌شروته، شۆڕشی ئیسلامی ته‌نانه‌ت له شۆڕشه‌كانی كوردستاندا نموونه‌ی ئه‌مه‌مان نییه، نموونه‌یه‌كی زۆر نوێیه و شتێكی زۆر ڕیشه‌ییه به‌شێكی بارودۆخی ئاینییه به‌شێكی بارودۆخی یاساییه به‌شێكی بارودۆخی دیكتاتۆرییه و به‌شێكی بارودۆخی داگیركارییه هه‌موو ئه‌مانه پێكهوهون و [گەل] له‌دژی هه‌موو ئه‌مانه ڕاپه‌ڕیوه، ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ستده‌كه‌ن له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه قۆڵ و باڵیان به‌ستراوه ژیانیان به‌شێوازێک كۆت و به‌ند كراوه، له‌و كۆت و به‌نده ڕاپه‌ڕیوون من نموونه‌ی ئه‌مه‌م پێ شک بێت له مێژوودا شۆڕشی كۆیله‌كانه له‌سه‌ده‌كانی زۆر كۆن، له‌سه‌رده‌می سپارتاكوس ڕوویدا بێگومان[ئێستا] به شێوازێكی زۆر مۆدێرن و نوێ واته خه‌ڵک ڕاپه‌ڕیوون له‌هه‌موو ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی كه ژیانیانی داگیركردووه، ئه‌و كۆت و به‌ندانه هه‌ندێكی فكرین و هه‌ندێكی ئابورین و هه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تین له هه‌موو ئه‌مانه ڕاپه‌ڕیوون، كاتێک كه ده‌بینین له‌چک ده‌سوتێنن ئه‌مه به‌دژی هه‌موو ئه‌و بیركردنه‌وانه‌یه كه چینی ئایندار به‌سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگاكه‌دا ده‌یسه‌پێنن، نموونه‌یه‌كی تر لەمە هه‌یه له فه‌ڕه‌نسا به‌ركه‌وتنی ده‌زگای ئاین و ده‌زگای سیاسیمان هه‌بوو كه له كۆتاییدا له فه‌ڕه‌نسا شتێک هاته‌كایه‌وه به‌ناوی لاییستی كه جیاوازه له سیكۆلاریزمێک كه له به‌ریتانیا هه‌یه كه له‌وێ ئاین پاشه‌كشێی پێكراوه به‌هیچ شێوازێک بۆی نییه بێته‌ناو هیچ كایه‌كی سیاسیه‌وه، واته نموونه‌ی ئه‌م شۆڕشه زۆر کەم هەیە و شتێكی زۆر زۆر نوێیه من وایده‌بینم ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی لێبكرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نازانین ئاینده‌كه‌ی به‌ره‌و كوێوه ده‌ڕوات. "
" ئه‌مڕۆ له شارێكی ئێران به گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كردۆته‌سه‌ر قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی كه ته‌مه‌نیان له نێوان 7 -12 ساڵه "
بە بڕوای د. حسێن ڕابی دۆخی ئێران بەو شێوەیە نامێنێتەوە، تەنانەت ئێستا دۆخەکە خۆی گۆڕاوە، " به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌و شێوه‌یه نامێنێته‌وه واته هه‌ر ئێستاش گۆڕاوه هه‌رچه‌نده ڕژێمه‌كه له‌سه‌ر كاره بارودۆخه‌كه هه‌تا ڕاده‌یه‌ک گۆڕاوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌بینین له مناڵی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییه‌وه له‌م ڕژێمه هه‌ستاوه هه‌تا ده‌گاته پیره پیاوێک كه خانه‌نشینه و له‌ماڵه‌وه دانیشتووه واته له وهرزێرهوه كه ئاوی نییه كشتوكاڵ بكات له كرێكاریه‌وه له ئه‌ندازیاریه‌وه له بازاڕیه‌وه ئێمه داخستنی دوكان و بازاڕ له تاران ده‌بینین، نه‌ک ته‌نها له كوردستان، واته هه‌مووی ناڕازییه، تەنانەت له مناڵێكی سه‌ره‌تاییه‌وه، ئه‌مڕۆ له شارێكی ئێران به‌گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كردۆته‌سه‌ر قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 7 -12 ساڵه بارودۆخه‌كه ئاوای لێهاتووه، ئه‌مه ئیمكانی گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م بارودۆخه به‌شێوازێک ده‌گۆڕدرێت، ئیتر چۆن ده‌گۆڕێت نازانین ئایا ئه‌و ڕژێمه چه‌نده به‌رگه ده‌گرێت و ده‌توانێت؟ یان ده‌توانێت چ ئیمتیازێک بدات؟ یان له بارودۆخێكدا له‌وانه‌یه ڕژێمه‌كه هاڕه بكات و سیسته‌مێكی تر بێته ئاراوه. "
" ئه‌م قسه‌یه‌ی ئێران ڕاستیه‌كی تێدایه "
به‌رپرسانی ئێران هه‌ندێكجار له لێدوانه‌كانیاندا به‌ده‌ر له‌وه‌ی پارته كوردییه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن هاوكات ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و سعودیه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌یه له هاندانی خه‌ڵكی ئێران و له پلان دانان.
سەبارەت بەو تۆمەتانەی بەرپرسانی ئێران، د. حسێن ڕابی دەڵێت" ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌وان ڕاستیه‌كی تێدایه، به‌ڵام هه‌موو ڕاستیه‌كه نییه ڕاستیه‌كه ئه‌وه‌یه كه له‌ناو ئێران‌دا ڕووده‌دات و خه‌ڵک هه‌مووی بێزاره له‌و ڕژێمه، ڕژێمی ئێران له‌سه‌ره‌تاوه كه هاته‌سه‌ر كار هه‌موو دژه‌كانی خۆی سڕییه‌وه له‌وانه كۆمه‌نیسته‌كان و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان و ته‌نانه‌ت میللی مه‌زهه‌بیه‌كانی سڕییه‌وه هه‌موویانی سڕییه‌وه، به‌ڵام دوانی بۆ نه‌سڕایه‌وه یه‌كێكیان بزوتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی ژنان بوو، كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه یه‌ک مانگ له‌دوای هاتنه‌سه‌ر كاری خومه‌ینی ئه‌وان له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی ئاینی ئێران وه‌ستانه‌وه، به‌ڵام سه‌ركوت كران، ئه‌و سه‌ركوتكردنه نه‌یتوانی ئه‌و بزاڤه بسڕێته‌وه، وه بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد كه بزوتنه‌وه‌یه‌كی سێكیولاره هه‌تا ڕاده‌یه‌كی زۆر مافه‌كانی ژنانیش تێیدا به‌رجه‌سته‌یه، ئه‌م دووانه‌ی بۆ نه‌سڕایه‌وه، سه‌ركوتی كرد و لێی كوشتن و دووریخستنه‌وه، به‌ڵام له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه مانه‌وه، وه ئه‌م دووانه یه‌كیانگرتووه، له لایه‌كی تره‌وه ئه‌م حزبانه كه به‌شێكی زۆریان له باشوری كوردستانن داوای مانگرتن له خه‌ڵک ده‌كه‌ن، تهماشادهكهی له ورمێ و له‌سه‌روو ورمێ هه‌تا ئیلام خه‌ڵک مانده‌گرێت كه‌واته ئه‌مانه ڕۆڵیان هه‌یه، حكومه‌تی ئێران جیاوازی له‌نێوان خه‌ڵكی ئێران‌دا دروست ده‌كات، به‌ڵام ئێستا هه‌تا ڕاده‌یه‌كی زۆر یه‌كگرتوون، بۆئه‌وه‌ی بیكات به‌و شه‌ڕه دێرینه‌ی كورد و عه‌جه‌م ئه‌م فشارانه ده‌خاته سه‌ر كوردستانی عێراق، هه‌ڕه‌شه ده‌كات و مووشه‌كباران ده‌كات و درۆن باران ده‌كات ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌یه. "
" كوردی ئێران هه‌مووی سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت بەڵام ئەو بزاڤانەی هەن....... "
د. حسێن ڕابی کەخۆی کوردێکی کوردستانی ئێرانە، سەبارەت بەداخوازی کوردەکانی ئێران لەم ناڕێزایەتی و خۆپیشاندانانە دەڵێت" بێگومان هه‌موو كورد سه‌ربه‌خۆیخوازه، به‌ڵام واقیع چیه، كوردستانی عێراق ڕیفراندۆمی كرد نه‌یتوانی سه‌ربه‌خۆ بێت، ئه‌مه واقیعێكی مێژوویی و ئەو شوێنە جوگرافیاییە كه تێیدا ده‌ژین، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و بزاڤانه و هه‌موو ئه‌و حزبانه داوای جۆرێک له مافی چاره‌ی خۆنووسین [دەکەن]، جا جۆرێک له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له فیدڕاڵی و كۆنفیدڕاڵیهوه بێت هه‌تا ده‌گاته حوكمی زاتی له‌چوارچێوه‌ی ئێران‌دا، واته ژیان له‌گه‌ڵ گه‌لانی تری ئێران‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له تاكێكی كورد بپرسرێت، تاكی كورد ده‌یه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بێت، كوردی ئێران هه‌مووی سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت به‌ڵام ئه‌و بزاڤانه‌ی كه هه‌ن هه‌یان له حوكمی زاتییه‌وه هه‌تا كۆنفیدڕاڵی هه‌تا سه‌ربه‌خۆیی داواده‌كه‌ن. "
" ئەم خۆپیشاندانانە بۆ گۆڕینی ئەم سیستمەیە"
ڕابی زیاتر وتی" ئه‌م خۆپیشاندانانه بۆ گۆڕینی ئه‌م سیسته‌مه‌یه، چونكه ئه‌م سیسته‌مه ئاماده نییه وه‌ڵامی هیچ مافێكی گه‌لانی ئێران و توێژه‌كانی ئێران بداته‌وه هیچ چاره‌سه‌رێكی پێ نییه چاره‌سه‌ری بۆ قه‌زیه‌ی كورد به شه‌ڕ پێیه چاره‌سه‌ری بۆ ژنان به سهركورتكردن پێیه چاره‌سه‌ری بۆ مافی كرێكاران و مامۆستایان و ئه‌مانه كه ژیانیان له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدایه هه‌ر به سهركورتكردن و داپڵۆسین و گرتن پێیه واته ئه‌م سیسته‌مه گه‌یشتۆته حاڵه‌تێک كه ناتوانێت وه‌ڵامی هیچ كام له داواكارییه‌كانی چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی ئێران بداته‌وه به كورد و گه‌لانی تریه‌وه ئێمه بینیمان له بلوجستان تاوانی گه‌وره‌ی كرد ئه‌و خه‌ڵكه‌ی داپڵۆسی ماڵی خه‌ڵكی به كۆپته‌ر كوتا. "
" به‌دڵنیاییه‌وه کورد له‌م سیسته‌می كۆماری ئیسلامی‌دا به‌هیچ شتێک ناگات "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا كورد به سه‌ربه‌خۆیی ده‌گات له ئێران‌دا؟
د. حسێن ڕابی دەڵێت" من نازانم ده‌گات به سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه له‌م سیسته‌می كۆماری ئیسلامی‌دا به‌هیچ شتێک ناگات، به‌ڵام ئه‌م سیسته‌مه بگۆڕدرێت ئه‌وه خودی گه‌لی كورده كه ده‌توانێت شان و باڵی خۆی ڕاتهكێنێت و به‌پێی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه دێته ئاراوه و به‌پێی ئه‌و بارودۆخه نێوده‌وڵه‌تیه و به‌پێی ئه‌و بارودۆخه سیاسه‌ی كه دێته‌ئاراوه ده‌توانێت خۆی بڕیاربدات له مافی چاره‌ی خۆنووسینی، له‌چوارچێوه‌ی ئێران بێت یان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران، من وه‌كو خۆم سه‌ربه‌خۆییم ده‌وێت له‌هه‌مانكاتیشدا ئایا من ده‌توانم به‌و خه‌ونه‌ی خۆم بگه‌م؟ چونكه خه‌ون شتێكه و واقیع شتێكی تره، نه‌ک من هه‌موو كوردێكی ئێران سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت، به‌ڵام واقیع چیمان بۆ بێنێتهڕێ ئه‌وه گرنگه كه‌س نه‌توانێت سته‌مان لێبكات و مافمان بخوات. "
" ماراسۆنێكه له‌نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ری سهركوتكهرە "
لە کۆتایی وتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، د. حسێن ڕابی جەختیکردەوە"ئه‌م خۆپیشاندانانه ماراسۆنێكه له‌نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ری سهركورتكهر، ئێستا كوردستانی ئێران ته‌نها نییه خه‌ڵكی شوێنه‌كانی تریشی له‌گه‌ڵه له‌كۆتاییدا ده‌توانێت كۆتایی به‌م سیسته‌مه بهێنێت و ئه‌م سیسته‌مه بگۆڕێت بۆ سیسته‌مێكی تر، کە گه‌لی كوردیش له‌ناو ئه‌و سیسته‌مه‌دا بخوێنرێته‌وه، بارودۆخێک بێته ئاراوه كه گه‌لی كورد بتوانێت ڕۆڵی تێدا ببینێت ئێستا گه‌لی كورد له‌چوارچێوه‌ی ئێران‌دا یان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناتوانێت هیچ خۆنواندنێكی به‌ناوی خۆیه‌وه هه‌بێت یان هه‌وڵێک بۆخۆی بدات چونكه قفڵ كراوه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌باری سیاسی و سه‌ربازی و ئابورییه‌وه واته ناتوانێت چالاكی هه‌بێت، به‌گۆڕینی ئه‌م سیسته‌مه له‌وانه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد ڕێكخراوه، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تری ئێران جیاوازیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ڕێكخراوه و یه‌كگرتووه، یه‌ک دڵ،ه ده‌توانێت ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ نه‌وه‌كانی ده‌سته‌به‌ر بكات."