بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی وەرەقەیەکی هاوبەش لە نێوان لایەنەکان لەنێو هاوپەیمانی دەوڵەت هەیە، کە هەریەکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەناو ئەو هاوپەیمانێتیەدان.
هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت" ئه‌گه‌ر بتوانرێت له‌سه‌دا په‌نجای ئه‌وەی لە وەرەقە هاوبەشەکەی ناو هاوپەیمانی دەوڵەت هاتووە جێبه‌جێ بكرێت كارێكی یه‌كجار باش به خزمه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی و چاكسازی و ئیداری و دارایی ده‌كرێت، دەشڵێت "بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی هه‌یه، سكاڵاكه‌ی عێراق له فه‌ڕه‌نسا هه‌یه كۆمه‌ڵێک بابه‌ت هه‌یه ئه‌مانه وابمێنێته‌وه ڕه‌نگه له‌داهاتوو زیانی گه‌وره‌مان پێبگه‌یه‌نێت، هەرێم کەمال ئاغا دەشڵێت " بێگومان كاتێک كه ڕێككه‌وتن ده‌بێت كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی ساڵانه جێگیر ده‌كرێت كه ئیتر هیچ كێشه‌یه‌ک نامێنێت. "
" ده‌توانین بڵێین كاندیدی (ته‌سویه- یه‌كلایكردنه‌وه) واته كورد سه‌ركه‌وتووه"
لە سەرەتای وتووێژەکەدا سەبارەت بەوەی ئایا سه‌رۆک كۆمار كاندیدی كێ بوو، كێ گره‌وه‌كه‌ی برده‌وه لە پرسی سەرۆک کۆماری عێراق؟
هەرێم کەمال ئاغا ڕایگەیاند" مه‌سه‌له بردنه‌وه نییه، هه‌ردوولا یه‌كێتی و پارتی كاندیدی هه‌بووه بۆ ئه‌و بابه‌ته، به‌ڵام دواتر ده‌توانین بڵێین كاندیدی (ته‌سویه- یه‌كلایكردنه‌وه) واته كورد سه‌ركه‌وتووه، یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی دكتۆر له‌تیف ڕه‌شید، كه‌سایه‌تیه‌كه مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری و خاوێنه له‌ڕووی ئیداری و كاری ده‌وڵه‌تداری كردووه، بۆ ئایندهی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی كه ماوه پێموایه ده‌توانێت ببێته پارێزه‌رێكی ته‌واوی ده‌ستور و مافه دهستورییهكانیشمان كه پارێزه‌ری ده‌ستوره له‌هه‌مانكاتیشدا ببێته نوێنه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ی تێكڕای خه‌ڵكی عێراق به‌هه‌مان شێوه بۆ كێشه‌كانی خۆشمان له‌وانه‌یه بتوانێت چاره‌سه‌رێک بێت، بۆیه له‌وانه‌یه ئه‌وه كارێكی دروست نه‌بێت كه بڵێم كێ سه‌ركه‌وتووه و كێ دۆڕاوه، به‌ڵكو هه‌موومان سه‌ركه‌وتین، كاک دكتۆر به‌رهه‌م له‌ڕابردوو توانیویه‌تی كاری زۆر زۆر باش بكات ئه‌وه‌ی كه كراوه له كۆمه‌ڵێک ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی ئێره له كۆمه‌ڵێک كێشه‌ی عێراق له كۆمه‌ڵێک ئاژاوه‌و ڕێكنه‌كه‌وتنی نێوماڵی شیعه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی هه‌بوو له‌سه‌ر كۆی جومگه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی بۆیه له ڕابردوو ئه‌و هه‌موو كاندیده‌ی یه‌كێتی یان پارتی ده‌رئه‌نجام كه‌س ناڵێت من سه‌ركه‌وتوم یان بڵێت من شكستم هێناوه، بۆیه ئه‌مه‌ی كه دهریشچووه كه‌سایه‌تیه‌كی به‌ڕێز و سه‌ركه‌وتووه كه‌سایه‌تیه‌كه قبوڵكراوه له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆیه لای ئێمه كه‌س ئه‌وه ناتوانێت بڵێت من شكاوم. "
" چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌م حكومه‌ته به‌شێک له وه‌ڵامی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه بداته‌وه "
كورد وه‌كو یه‌كێتی و پارتی له‌و هاوپهیمانیهتهدایه كه پێكهاتووه، ئێوه داوای چیتانكردووه له پۆسته‌كانی حكومه‌تی نوێی عێراق؟
لە وەڵامدا هەرێم کەمال ئاغا وتی" ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه بزانین حكومه‌تی داهاتوو كابینه‌ی (محمد شیاع سودانی) كابینه‌یه‌كی توافق-سازانه له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان و پێكهاته‌كان بۆیه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌م حكومه‌ته به‌شێک له وه‌ڵامی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه بداته‌وه له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كه به وه‌رقه‌ی هاوبه‌ش ڕێككه‌وتوون، به‌ڕێز (محمد شیاع) ببێته هه‌م كاندیدی كوتله‌ی گەورە لهههمهنكاتدا ببێته كاندیدی لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر و پێكهاته‌كانی تریش به كورد و عه‌ره‌ب و شیعه و سونه و مه‌سیحی و توركمان و هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆیه پشتگیریه‌كی ته‌واوی هه‌یه له لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراقی به‌شداربوو له پرۆسه‌ی سیاسی واپێده‌چێت كه بتوانێت ئه‌مه خاڵی سه‌ركه‌وتن بێت، خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری ئه‌م حكومه‌ته ئایا بۆ چه‌ند ده‌بێت؟ ئایا ئه‌و پلانه‌ی كه هه‌یه‌تی ده‌توانێت له‌م ماوه‌یه‌ی كه‌ماوه سێ ساڵه‌كه ته‌واو ده‌كرێت؟ یان حكومه‌تێک بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته كارده‌كات ئه‌مه ده‌گه‌ڕته‌وه بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌م حكومه‌ته، به‌ڵام من وایده‌بینم پشتگیریه‌كی هه‌مه‌لایه‌نی هه‌یه و حكومه‌تێكی توافق-سازانه من ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی باش ده‌بینم و واده‌بینم سه‌ركه‌وتوو بێت چونكه هیچ قۆناغێک نه‌ماوه ئه‌مه دوا وه‌ڵام و دوا ئاوێنه‌یه بۆ شه‌قامی عێراقی به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و نێوماڵی شیعه چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مه بتوانێت شتێک پێشكه‌ش بكات به‌تایبه‌تی له‌ڕووی خزمه‌تێكی باش و خزمه‌تگوزاری خه‌ڵک و مه‌سه‌له‌ی ئاو و كاره‌با ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌تایبه‌تی ناوه‌ڕاست و خواروو له كۆمه‌ڵێک قه‌یراندان ناوچه‌ی غه‌ربی كۆمه‌ڵێک كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه. "
" کاریگەری ڕێککەوتنەکە لەسەر هەرێمی کوردستان "
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی وت" له‌هه‌مانكاتیشدا باس له بنه‌مای سازان و به‌شداری كوردیشمان تێدا كرد و كوردیش له‌سه‌ر ئه‌م كاغه‌زه واژووی كردووه، بۆیه واده‌بینرێت ئه‌م كێشانه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ هه‌یه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستور وه‌كو نه‌خشه‌ڕێگایه‌ک چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌بێت به‌تایبه‌تی مه‌له‌فی ئابوری له‌ڕووی نه‌وته‌وه كه بتوانرێت پرۆژه‌ی یاسای نه‌وت و غاز بێته په‌رله‌مان و كۆدهنگیهک له‌سه‌ری هه‌بێت و كێشه‌ی مه‌له‌فی نه‌وت چاره‌سه‌ر بكرێت له‌چوارچێوه‌ی مادده ده‌ستورییه‌كان به‌تایبه‌تی مادده‌ی (112)، مه‌سه‌له‌ی مادده‌ی (140) بتوانرێت ئه‌و ناوچانه هه‌تا ئه‌و قۆناغه‌ی ناوچه‌ی گه‌شه‌كردنی دیموكراسی و یه‌كتر قبوڵكردن ئاسایش و ئارامیه‌ک هه‌بێت كه خه‌ڵكه‌كه قبوڵی بێت، به‌پێی دەستور مادده‌ی 140 ئیداره‌ی هاوبه‌ش بێت كاری هاوبه‌ش بێت و ئاسایشی هاوبه‌ش بێت پۆلیسی ناوخۆ له‌ڕابردوو ڕێككه‌وتنێكی واهه‌بوو ببێته شوێنی مه‌له‌فی ئه‌منی و ئاسایش له‌وانه‌یه ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی له‌و ناوچانه تێدا ببێت، مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌ش جیا له‌و دوو لیوایه‌ی كه پێكهێنراوه بتوانرێت مه‌له‌فی پێشمه‌رگه‌ش كه به‌شێكه له سوپای عێراق له هێزی سیسته‌می به‌رگری عێراق، ئه‌و كێشانه‌ی له ڕابردوو له‌سه‌ر بودجه و تصلیح و مه‌سه‌له‌ی مه‌شق و ڕاهێنان و چه‌ک و ئه‌وانه ئه‌گه‌ر یهكلابكرانایهوه، من پێموایه ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌قامگیری عێراق و له‌سه‌ر ئاسایشی سنور و به‌شێوه‌یه‌ک بتوانرێت هێزی پێشمه‌رگه به‌هێز بكرێت به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزی (قیاده‌ی ناوچه‌ی یه‌ک) كه له سنوری هه‌رێمی كوردستاندایه و پاراستنی سنوری له ئه‌ستۆدایه له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه بتوانرێت ئه‌و سنورانه‌ش بپارێزرێت ئه‌وه له ڕابردوو ئۆپراسیۆنه‌كان ده‌بینرێت به‌رده‌وام بۆردومان و تۆپباران، له لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی هه‌بووه، بۆیه من پێموایه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵ ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكات كه هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزی پاراستنی سنور من پێموایه ده‌توانێت كارێكی گه‌وره پێشكه‌ش بكات بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و سنوری عێراق. "
" ئه‌گه‌ر بتوانرێت له‌سه‌دا په‌نجای ئه‌مه جێبه‌جێ بكرێت كارێكی یه‌كجار باش به خزمه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی و چاكسازی و ئیداری و دارایی ده‌كرێت "
ئایا ئه‌مه‌تان له‌كارنامه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه دیاریكردووه وه‌كو داواكاری هه‌ردوو لایه‌نی كوردی سه‌ره‌كی؟
لە وەڵامدا هەرێم کەمال ئاغا وتی" ئه‌وه‌ی من ئاگادارم له‌و وهرەقه هاوبهشهیهی كه هه‌یه له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان كاری زۆر باشكراوه، بۆنموونه داواكاری كورد داواكاری سونه، بۆنموونه مه‌سه‌له‌ی داواكاری سونه‌كان پێداچوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێک مه‌له‌فی گیراوه‌كانه یان ده‌ركردن و كوشتن و بڕینه كۆمه‌ڵێک شت له‌و بابه‌ته هه‌یه به‌هه‌مان شێوه شیعه‌ش كۆمه‌ڵێک داواكاری هه‌یه مه‌سه‌له‌ی خزمه‌تكردن و به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی چاكسازی و بنبڕكردنی فه‌سادی ئیداری و گه‌نده‌ڵی دارایی و كۆمه‌ڵێک پرسی گرنگ له‌به‌رده‌می ئه‌م حكومه‌ته هه‌یه ئه‌گه‌ر بتوانێت ئه‌وه‌ی ئێستا ڕۆژانه گوێمان لێده‌بێت و ئه‌وه‌ی له‌وه‌ی وه‌رقه‌ی هاوبه‌ش هه‌یه، من پێموایه ئه‌گه‌ر بتوانرێت له‌سه‌دا په‌نجای ئه‌مه جێبه‌جێ بكرێت كارێكی یه‌كجار باش به خزمه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی و چاكسازی و ئیداری و دارایی ده‌كرێت."
وتیشی" ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێككه‌وتنه سه‌ربگرێت كه هیوادارین سه‌ربگرێت و ده‌ستور ببێته نه‌خشه‌ڕێگایه‌ک كه چیتر خه‌ڵكی كوردستان باجه‌كه‌ی نه‌دات، ئێمه له‌ڕابردوو كۆمه‌ڵێک تێبینیمان هه‌یه له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وت نه‌بۆته ئه‌و سێكته‌ره به‌هێزه‌ی كه ژێرخانی ئابوری هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكات پێویستی به گه‌ڕانه‌وه و پێداچوونه‌وه‌یه به‌و مه‌له‌فه چ له‌ڕووی گرێبه‌سته‌كان و شێوازی گرێبه‌سته‌كان و چۆنیه‌تی به‌ڕێكردن و ده‌رهێنان هه‌تا به‌بازاڕكردنی باشترین شت ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ عێراق ڕێكبكه‌وین نه‌ک به‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی كه له وه‌زاره‌تی نه‌وت و ئه‌وه‌ی كه له‌ڕابردوو بینیمان به‌ڵكو ده‌ستور بێته نه‌خشه‌ڕێگا ، وه نه‌خشه‌ڕێگاكان ڕوونه هاوبه‌شی تێدایه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌هاوبه‌شی كاركردن به‌تایبه‌تی له‌مادده‌ی 140 و مادده‌ی 112 بۆیه پێویست ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمیش ڕه‌چاوی ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا و داهاتوو بكات كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ند بێت و ببێته سێكته‌رێكی به‌هێز بۆ باشتركردنی گوزه‌ران و ژیانی خه‌ڵک و جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو چین و توێژه‌كان ئه‌مه‌ش پێموایه ڕێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد من پێموایه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر بازاڕی كوردستان و ژێرخانی ئابوری كوردستان من پێموایه به ڕێككه‌وتن ئابوری هه‌رێمی كوردستان ده‌بوژێته‌وه "
"بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی هه‌یه، سكاڵاكه‌ی عێراق له فه‌ڕه‌نسا هه‌یه كۆمه‌ڵێک بابه‌ت هه‌یه ئه‌مانه وابمێنێته‌وه ڕه‌نگه له‌داهاتوو زیانی گه‌وره‌مان پێبگه‌یه‌نێت "
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق زیاتر وتی" به‌بێ ئابوری عێراق ئابوری هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت گه‌شه بكات كه ئێمه به‌شێكین له عێراق له‌داهاتووش كۆمه‌ڵێک مه‌سه‌له‌ی یاسایی هه‌یه یاسای دادگای فیدڕاڵی هه‌یه و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی هه‌یه، سكاڵاكه‌ی عێراق له فه‌ڕه‌نسا هه‌یه كۆمه‌ڵێک بابه‌ت هه‌یه ئه‌مانه وابمێنێته‌وه ڕه‌نگه له‌داهاتوو زیانی گه‌وره‌مان پێبگه‌یه‌نێت، وه عێراقیش ناتوانێت ببێته عێراقێكی ئارام و ئابوریه‌كی باش و سهقامیگیریهكی ئه‌منی و سیاسی هه‌بێت به‌بێ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی كورد. "
هەرێم کەمال ئاغا پێشبینی ئەوەشی کرد، ئەو ڕێککەوتنەی کورد لەگەڵ لایەنی پێکهێنەری حکومەت کردویەتی ئەگەر وەک خۆی جێ بەجێ بکرێت ئەوا گوزەرانی خەڵک باشتر دەبێت"
لەو ڕووەوە هەرێم کەمال ئاغا وتی" ئێمه ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنمان هه‌بێت كێشه‌ی جوتیارانمان كه توێژێكی گرنگی خه‌ڵكی كوردستانن به‌بازاڕكردنی به‌روبومی جوتیاره‌كانمان له‌كاتی هاویندا هه‌موو ئه‌و به‌روبومانه‌ی كه هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه هه‌یه له ناساندنی گومرگی له كۆمه‌ڵێک كێشه كه جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان به‌روبومیان پێده‌گات چه‌ندین ده‌روازه‌ی سنوری له‌ناوچه‌كانی خواروو ده‌كرێته‌وه ئه‌مانه زیان به هه‌رێمی كوردستان ده‌گات به‌هه‌مان شێوه‌ش كاتێک كه به‌روبوومی جوتیاره‌كانی به‌سره و ناوه‌ڕاست و شوێنه‌كانی تر پێده‌گات ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌م به‌روبوومه‌ی ناوخۆی خۆمان بكرێت، ناكرێت سنوره‌كان واڵا بكرێت ئینجا له زاخۆ بێت یان له ئیبراهیم خه‌لیل بێت یان په‌روێزخان بێت بۆیه ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌وانه بكرێت، له‌ڕابردوو كۆمه‌ڵێک مووچه‌خۆری هه‌رێمی كوردستان زیانیان پێگه‌یشتووه و هه‌موو چین و توێژه‌كان به‌هۆی كێشه ئابورییه‌كان زیانیان پێگه‌یشتووه، كۆمه‌ڵێک كۆمپانیای گه‌وره تووشی مایه‌پوچی و داڕمان هاتن هه‌موو ئه‌وانه وایكرد، ڕاسته دۆخی عێراق و مه‌سه‌له‌ی كۆڤید 19 و كێشه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وت هه‌بوو، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا سیاسه‌تێكی دروستی پێویسته بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت مه‌له‌فی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی ببێته مه‌له‌فێكی به‌هێز بۆ ژێرخانێكی به‌هێزی هه‌رێمی كوردستان. "
هەروەها ئەوەشی وت" وابڕیاره ئه‌م پرۆژه‌یاسایه بێته په‌رله‌مانی عێراق هه‌تا شه‌ش مانگی تر به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه هه‌وڵبدرێت ئه‌و پرۆژه‌یاسایه تێپه‌ڕێندرێت و ببێته چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ مه‌سه‌له‌ی مه‌له‌فی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ. "
بە وتەی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە بونی ڕێککەوتن لە نێوان هەرێم و بەغداد کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش چارەسەر دەبێت، لەو ڕووەوە هەرێم کەمال ئاغا وتی" بێگومان كاتێک كه ڕێككه‌وتن ده‌بێت كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی ساڵانه جێگیر ده‌كرێت كه هیچ كێشه‌یه‌ک نامێنێت. "