سێ زانا خەڵاتی نۆبڵی فیزیایان پێبەخشرا بەهۆی کارەکانیان لە بواری زانستی زانیاری کوانتەمدا.
ئەکادیمیای شاهانەی زانستی سوید بنکە لە ستۆکهۆڵم، براوەی ئەمساڵی ڕاگەیاند. وەرگرانی نۆبڵ بریتین لە ئالان ئاسپێکتی فەرەنسی و جۆن ئێف کڵازەر ئەمریکایی و ئەنتۆن زایلینگەری نەمسایی.
زاناکان هەموویان تاقیکردنەوەیان لە بوارێکدا ئەنجامدا بە کوانتەمی تێکەڵاو ناسراوە. لەبەرچاو دەگرێت چۆن دەتوانرێت تەنۆلکە نەبینراوەکان بەیەکەوە ببەسترێنەوە یان "تێکەڵ بکرێن" تەنانەت کاتێک بە مەودا زۆر لەیەکەوە دوورن. ئەم جۆرە تەنۆلکانە دەتوانن فۆتۆن یان پارچە وردی ماددە لەخۆ بگرن.
ئەم بوارە لە مێژە لەلایەن زاناکانی فیزیاوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە. ئەلبێرت ئەنیشتاین تێکەڵبوونی کوانتەمی بە "کردەوەیەکی ترسناک لە دوورەوە" وێنا کردوە.
دەستەی نۆبڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، کڵازەری تەمەن ٧٩ ساڵ تیۆرییەکانی کوانتەمی لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە پەرەی پێداوە و بووەتە ئەزموونێک. باسی لەوەشکردوە، ئاسپێکت کە تەمەنی ٧٥ ساڵە، توانیویەتی کەلێنێک لەو تیۆریانەدا دابخات. هەروەها دەستەکە وتی زیلینگەری تەمەن ٧٧ ساڵ شێوازەکانی لە کوانتەم تەلەپۆرتەیشندا نیشان دا واتە گواستەنەوی کوانتەم کە دەریخست دەتوانرێت زانیارییەکان بە شێوەیەکی کاریگەر لە مەودا بنێردرێت.
ئەو تاقیکردنەوانەى کڵازەر ئەنجامى داوە یارمەتیدەر بوو لە یەکلاکردنەوەى مشتومڕێکى بەناوبانگى تایبەت بە میکانیکى کوانتەمى نێوان ئەنیشتاین و فیزیازاناسى بەناوبانگ نیڵس بۆر. مشتومڕەکە لەسەر ئەو توخمانە بوو لە گەردووندا ماددە و ڕووناکی بە شێوازی تێکەڵاو بەیەکەوە دەبەستنەوە.
کڵازەر سەبارەت بە کارەکانی بۆ ڕۆژنامەی ئەسۆشێتد پرێس قسەی کردووە لەمبارەیەوە دەڵیت " گرەوم لەسەر ئەنیشتاین دەکرد. بەڵام بەداخەوە من هەڵە بووم و ئەنیشتاین هەڵە بوو و نیڵس بۆر ڕاست بوو”. کڵازەر ووتی، "کەمێک تێکەڵبوون جۆرێکە لە کەمێک دووگیانبوون - کاریگەرییەکەی لەسەر تۆ گەشە دەکات".
کڵازەر وتی کارەکانی دەریخستووە کە ناتوانرێت زانیارییەکان لە شوێنێکی جێگیردا دابخرێن، هەرچەندە بە تەواوی لە هۆکارەکەی تێناگات. کڵازەر دەشڵێت "زۆرینەی خەڵک وا گریمانە دەکەن کە سروشت لەو شتانە دروستکراوە کە بەسەر بۆشایی و کاتدا دابەشکراون، بەڵام پێدەچێت ئەوە وا نەبێت".
ئیڤا ئۆلسۆن ئەندامی دەستەی نۆبڵە. ئاماژەی بەوەشکردووە، نابێت لێکۆڵینەوە لە زانیارییە کوانتەمییەکان تەنها وەک تاقیکردنەوەیەکی بیرکردنەوەی تیۆری سەیر بکرێت. بەڵکو بە "بوارێکی زیندوو و گەشەسەندوو" ناوی بردووە. لێرەدا زیندوو بە واتای وزەبەخش دێت.
ئۆلسۆن زیاتر دەڵێت، ئەم بوارە ئەگەری بەرفراوان لە بوارەکانی وەک دەستەبەرکردنی زانیاری و پەیوەندییەکان، کۆمپیوتەری کوانتەم و تەکنەلۆژیای هەستکردن پێشکەش دەکات. "پێشبینییەکانی دەرگای بەڕووی جیهانێکی دیکەدا کردۆتەوە، هەروەها خودی بناغەکانی چۆنیەتی لێکدانەوەی پێوانەکانی هەژاندووە".
لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای ڕاگەیاندنەکە، زایلینگەر وتی "تووشی جۆرێک سەرسووڕمان بووە" بە بیستنی ئەوەی کە خەڵاتەکەی وەرگرتووە. وتی "بەڵام ئەوە سەرسووڕمانێکی زۆر ئەرێنییە".
لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا باس لەوە دەکرا کە کڵازەر و ئاسپێکت و زایلینگەر لە ژێر بیرکردنەوەدان بۆ وەرگرتنی نۆبڵ. لە ساڵی 2010 ئەو سێ کەسە خەڵاتی گورگیان لە ئیسرائیل بەدەستهێنا. ئەو خەڵاتە بە شێوەیەکی نەریتی وەک ئاماژەیەک و ئەگەر بۆ براوەی نۆبڵ تەماشا دەکرێت.
خەڵاتەکانی نۆبڵ لەگەڵ خەڵاتێکی پارەیە نزیکەی ٩٠٠ هەزار دۆلاردا دەبێت. لە مانگی 12 لە میانەی ڕێورەسمێکدا بە فەرمی دابەش دەکرێن.
زاناکانی کیمیای ئەمریکا و دانیمارک خەڵاتی نۆبڵیان بەدەستهێنا بۆ کارێک کە دەبێتە هۆی دروستبوونی دەرمانی نوێ
3 زانا کە یەکێکیان دانیمارکیە و دوویتریان لە ئەمریکاوە خەڵاتی نۆبڵی کیمیایان بەدەستهێنا بەهۆی ئەو کارانەی کە بووەتە هۆی باشترکردنی دەرمانەکان.
براوەکان بریتی بوون لە کارۆلین بێرتۆزی و باری شارپلێس لە ئەمریکا و مۆرتن مێلدال لە دانیمارک. ئەوان پێکەوە کاریان لەسەر "کیمیای کلیک و کاردانەوەی بایۆئۆرتۆگاناڵ" کردووە واتە ئاوێتەی باێۆلۆجی باو کە بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی دەرمانی شێرپەنجە و نەخشەی DNA.
یۆهان ئاکڤیست ئەندامی ئەکادیمیای شاهانەی زانستەکانی سویدە و خەڵاتەکەی لە ستۆکهۆڵمی سوید ڕاگەیاندووە، دەڵێت کارەکە تایبەتە بە "بەیەکەوە گرتنی مۆلیکولەکان".
شارپلێس تەمەن 81 ساڵ دووەم خەڵاتی نۆبڵی بەدەستهێنا. تەنها پێنج کەس دوو جار خەڵاتەکەیان وەرگرتووە. هەروەها لە ساڵی 2001دا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
ئاکڤیست وتی شارپلێس بۆ یەکەمجار ئەو بیرۆکەیەی هێنایە ئاراوە کە بووە هۆی خەڵاتی ئەمساڵ لە دەوروبەری ساڵی 2000دا. ئەو پێشنیاری بەستنەوەی مۆلیکولەکانی کرد بە بەکارهێنانی "بەستەری" کیمیایی
مێلدال تەمەنی 68 ساڵە و لە زانکۆی کۆپنهاگن کاردەکات. ئەو و شارپلێس بە جیا دەستیان بە کارکردن کرد و هەندێک لە پەیوەندییە کیمیاییە سەرەتاییەکانیان هێنایە ئاراوە. توێژینەوەکانیان یارمەتی دروستکردنی دەرمان و پێکهاتەی دیکەی داوە کە پێیان دەوترێت پۆلیمر، کە بەکاردێت بۆ بەستنەوەی شتەکان بەیەکەوە
بێرتۆزی تەمەن 55 ساڵ، لە زانکۆی ستانفۆرد لە ویلایەتی کالیفۆرنیایە. لە پانێڵی خەڵاتەکە وتی "کیمیای کلیکی بردۆتە ئاستێکی نوێ".
ئەوان دەڵێن بێرتۆزی ڕێگەیەکی دۆزیەوە بۆ ئەوەی کیمیای کلیک لەناو زیندەوەرە زیندووەکاندا کار بکات بەبێ ئەوەی ئازاریان بدات. شێوازە نوێیەکە بە کارلێکی بایۆئۆرتۆگاناڵ ناسرا. لە نێوان شتەکانی تردا، ئێستا کاردانەوەکان بۆ دیزاینکردنی دەرمان بەکاردەهێنرێن کە دەتوانن ڕاستەوخۆتر نەخۆشیەکانی وەک شێرپەنجە بکەنە ئامانج.
بێرتۆزی وتی کارەکانی دڵنیا دەبنەوە لەوەی "ماددە هۆشبەرەکان دەچنە شوێنی گونجاو و لە شوێنی هەڵە دوور دەکەونەوە".
دوای ڕاگەیاندنی خەڵاتەکە بە تەلەفۆن لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان قسەی کردووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەری سوڕماوە" بە وەرگرتنی هەواڵەکە. زیاتر ووتی، “هێشتا بە تەواوی ئەرێنی نیم کە راستەقینەیە، بەڵام خولەک بە خولەک راستەقینەتر دەبێت".
مێلدال ئاماژەی بەوەشکردووە، پانێڵی نۆبڵ نزیکەی 30 خولەک پێش ڕاگەیاندنی گشتی هەواڵەکەیان پێ ڕاگەیاندووە و پێیان وتووە هیچ نەڵێت. وتیشی: “ئەمە شەرەفێکی گەورەیە".
مێلدال وەک ئەندازیارێک دەستی پێکرد بەڵام گۆڕا بۆ کیمیا چونکە، وتی، "من ویستم لە جیهان تێبگەم".
هەفتەی ڕاگەیاندنی خەڵاتی نۆبڵ ڕۆژی دووشەممە دەستی پێکرد. خەڵاتی پێنجشەممە بۆ فەرهەنگ بوو دوایین خەڵات، بۆ ئابووری، لە 10ی مانگی10دا ڕادەگەێندرا.
ئەرجەنتین هەوڵدەدات بە گوڵەبەڕۆژە گۆڕانکاری لە جیناتی گەنمدا بکات
ئەرجەنتین یەکێکە لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری گەنم لە جیهاندا، ساڵانە بەهای نزیکەی 4.5 ملیار دۆلارە بۆ ئابووری وڵاتەکە دابین دەکات. بەڵام بارودۆخی کەشوهەوا وەک ماوەی درێژخایەنی ووشکەساڵی و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما جووتیارانی وڵاتەکە نیگەران دەکات.
ئەرجەنتین نزیکە بگاتە ئەوەی ئایا گەنمێکی نوێی ئەندازیاری بۆماوەیی ڕەنگە هەندێک نیگەرانی کشتوکاڵی بۆ داهاتوو کەم بکاتەوە.
زانایان و جوتیاران لە ئەرجەنتین خەریکی تاقیکردنەوەی وەشانێکی گەنمن کە لە ڕووی جیناتیەوە دەستکاری کراوە و بە HB4 ناسراوە. جینێک بەکاردەهێنێت کە لە گوڵەبەڕۆژە وەرگیراوە. ئەگەر ئەرجەنتین سەرکەوتوو بێت، دەتوانێت پێگەی خۆی وەک یەکێک لە وڵاتانی جیهانی هەناردەکاری گەنم بپارێزێت.
جینی گوڵەبەڕۆژە بەسوودە چونکە گوڵەکان دەتوانن بە باشی گەشە بکەن لەو شوێنانەی کە پلەی گەرمی بەرزە و ئاو زۆر نییە. جووتیارانی ئەرجەنتین پێیان خۆشە گەنمەکەیان بە هەمان شێوە گەشە بکات.
ئەگەر تاقیکردنەوەی HB4 سەرکەوتوو بێت، ڕەنگە ئەرجەنتین ببێتە یەکەم بەرهەمهێنەری جیهان لەم جۆرە گەنمە بەهێزە. زانایان دەڵێن گەنمی
HB4 دەبێت بتوانێت لە دۆخی گەرم و وشکدا لە ٪20 زیاتر لە بەرهەمی گەنمی باو بەرهەم بهێنێت.
ئەرجەنتین یەکەم وڵاتە کە ڕەزامەندی لەسەر گەنمی دەستکاریکراوی جیناتی بۆ بەکارهێنانی بازرگانی داوە. بەڵام هێشتا بەرهەمەکە لە بازاڕدا نییە.
ئەو کۆمپانیایانەى کە پشتگیری لە HB4 دەکەن دەڵێن هەبوونی جۆرێکی بەهێزتر لە گەنم دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕێگریکردن لە کەمیی خۆراک لە کاتی وشکەساڵی و جەنگدا.
لە ئێستادا بۆ نموونە چین و وڵاتانی ئەمریکای باکوور و ئەوروپا لە بەرهەمهێنانی گەنمدا لە ئاستی ئاسایی کەمتردان بەهۆی وشکەساڵییەوە. هەروەها شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بووەتە هۆی کەمبوونەوەی گەنمی جیهانی.
زۆرێک لە گروپە ژینگەییەکان و بەکاربەرەکان سەلامەتی و لۆجیکی دانەوێڵەی دەستکاریکراو دەخەنە ژێر پرسیارەوە. ئەوان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە گۆڕانکارییەکی چاوەڕواننەکراو دەتوانێت زیان بە دابینکردنی نان و مەعکەرۆنی و خۆراکە گرنگەکانی دیکە بگەیەنێت. بەڵام کۆمپانیا کشتوکاڵییەکان ئاماژە بە سەرکەوتنی سۆیا و گەنمەشامی گۆڕدراوی جیناتی دەکەن کە زۆرجار بۆ خۆراکی ئاژەڵەکان بەکاردەهێنرێت.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بۆ بینینی کێڵگەی گەنمی تاقیکاری لە شارۆچکەی پێرگامینۆی سەردانی ئەرجەنتینی کردوە. کۆمپانیای بایۆسێریسی ئەرجەنتینی بە هاوکاری زانایانی حکومەت ئەو بەرهەمەیان چاندووە.
ڕاکێل چان زانای کیمیای بایۆلۆجییە و توێژەری گروپێکە لەلایەن حکومەتی ئەرجەنتین بەڕێوەدەبرێت. ئەو یارمەتی پەرەپێدانی HB4 ی داوە. پاشان بایۆسێریس مافی کارکردنی لەگەڵ جۆری گەنمەکەدا کڕیوەتەوە.
گەشەپێدەران هەموو هەوڵێکیان دەدەن بۆ ئەوەی دڵنیابن گەنمە دەستکاریکراوەکە گەنمەکانی تر پیس ناکات.
چان وتی هەندێک کەس بەپێی پێویست لە گەنمی دەستکاریکراو تێناگەن. ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرهەمەکە "تاڕادەیەک جیاناکرێتەوە" لە گەنمی باو.
چان ئاماژەی بەوەدا کە ئەم جۆرە گۆڕانکارییە بۆماوەییە لە سروشتدا پرۆسەیەکی زۆر خاوە.
زیاتر ووتی، “بە شێوەیەکی ئاسایی هەزاران ساڵی دەوێت. ئێمە تەنها ئەوەمان خێراتر کرد".
هەروەها لە بەرازیل تاقیکردنەوەی گەنمەکە دەکرێت.
خولیۆ کالزادا گەورە شارەزای ئابوورییە لە بازاڕی فرۆشتنی دانەوێڵەی ئەرجەنتین لە بەندەری ڕۆزاریۆ، وتی "دەکرێت مەترسی هەبێت لە چاندنی دانەوێڵەی دەستکاریکراو پێش ئەوەی بازاڕەکانی جیهان ئامادەبن بۆی. وتی نیگەرانی سەرەکی ئەوەیە کە دانەوێڵەی باو و دەستکاریکراو دەتوانێت لە کۆتاییدا تێکەڵاو بێت
باسی لەوەش کرد، “ئەمە دەتوانێت ببێتە هۆی قەدەغەکردن لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان، ئەرجەنتین پێویستی بەو 4.5 ملیار دۆلارە هەیە کە هەناردەکردنە، ئەوان کلیلن لە ساتێکی ئاوا ئاڵۆزدا".
تۆمارەکان دەریدەخەن لە ئەمریکا لەم دواییانەدا حکومەت مۆڵەتی بە ژمارەیەک کۆمپانیا داوە بۆ تاقیکردنەوەی گەنمی دەستکاریکراو. ڕۆیتەرز پەیوەندی بەو کۆمپانیایانەوە کرد و هەموویان ڕایانگەیاند پلانیان نییە گەنمی دەستکاریکراو بفرۆشن.
کۆمپانیای بایۆسێریس رایگەیاندووە، هەوڵدەدات مۆڵەت لە حکومەتەکانی ئوسترالیا و ئەمریکا وەربگرێت بۆ تاقیکردنەوەی HB4 لەو وڵاتانە.
ڕێگای پەسەندکردنی گەنمی دەستکاریکراو ڕێگایەکی خاوە. ئەندەنوسیا کە یەکێکە لە کڕیارە سەرەکییەکانی گەنمی ئەرجەنتین ڕایگەیاندووە تائێستا گەنمی HB4 ی نەکڕیوە.
بەڵام لە لایەکی دیکەوە، بەرازیل کە یەکێکی دیکەیە لە کڕیارە گەورەکانی ئەرجەنتین، ڕەنگە بەم زووانە گەنمی HB4 پەسەند بکات.
بەرازیل لە ئێستاوە ڕێگە بە ئاردی گەنمی HB4 داوە.
روبێنس باربۆسا سەرۆکی گروپی بازرگانی ئاردی بەرازیلە. وتی تۆوی HB4 زیاتر گەنم بەرهەم دەهێنێت لە چاو تۆوی ئاسایی.
وتی شایەنی ئەوەیە گەشبین بین بە توانای بەرازیل بۆ بەرهەمهێنانی گەنمی خۆی ئەگەر دەست بکات بە بەکارهێنانی HB4 لەو کێڵگانەی کە گەنمی(ئیچ بی 4ی)یان تێدا دەچێنرێت، هیچ بەربەستێکی تایبەت نییە کە کێڵگەیەک لە کێڵگەیەکی دیکە جیا بکاتەوە. بەڵام بایۆسیرێس پارەی زیادە دەدات بە جووتیاران بۆ ئەوەی ئاگاداربن و ئاگاداری تۆوەکان و گەنمە دەستکاریکراوەکە بن کاتێک دروێنە دەکرێت.
فێدریکۆ ترۆکۆ سەرۆکی کۆمپانیای بایۆسێریسە. وتی گرنگیدانی تایبەت بە گەنمی HB4 یارمەتی خەڵک دەدات هەست بە سەلامەتی بکەن سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان. ترۆکۆ بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، پێیوایە خەڵکی جیهان دەستیان کردووە بە قبوڵکردنی بیرۆکەی گەنم کە دەتوانێت لە ژێر بارودۆخێکی سەختدا گەشە بکات.
چان، ئەو زانایەی کاری لەسەر ئەو گۆڕانکارییە کردووە، دەڵێت گەنم پرۆتینێکی تێدایە کە یارمەتی گەشەکردنی ڕووەکەکە دەدات ئەگەر کەمبوونەوەی ئاو هەبێت. بەڵام زیادکردنی جینەکە لە گوڵەبەڕۆژە وەک ئەوەی ڕوودەدات کاتێک تیپێکی تۆپی پێ یاریزانێکی وەک لیۆنێل مێسی زیاد دەکات.
گوڵەبەڕۆژە جینێکی باشی پێدەبەخشێت. بیهێنە بەرچاوی خۆت وەک تیمێکی یاریزانانی تۆپی پێ ... ئەگەر مێسی زیاد بکەیت بۆ تێکەڵەکە دیارە باشتر ئەنجام دەدەیت".