Accessibility links

د. سۆران جەمال تاهیر: ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه‌، دوو پۆستی وه‌زاری بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌


کاندیدی ڕاسپێراو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق(محەمەد شیاع سودانی) لە ئێستادا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی خاوەن کورسی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتەکەی، یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش کە دەوترێت پۆستی سەرۆک کۆماری بەرکەوتووە، لە ئێستادا مشتومڕەکان لەسەر ئەوەیە کە پۆستەکانی تری حکومەتی عێراقی بەر پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەوێت، چونکە یەکێتی خاڵەکانی لەپۆستی سەرۆک کۆماردا بردووە.

د. سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم وتووێژەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و وه‌زاره‌تی دارایی کە پارتی داوای دەکات، وە پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەویش کە ئێستا لای پارتییە ئەوانە پۆستی سیادیین،‌ بۆیه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به‌پێی ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی گفتوگۆكان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ ڕێككه‌وتنێكی ته‌واوه‌تی ئێمه‌ پۆستی سه‌رۆک كۆمارمان یه‌كلا نه‌كرده‌وه‌ بۆیه‌ دیسانه‌وه‌ ئه‌مه‌ش نابێته‌ هۆكارێک كه‌ گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان پشكی سه‌رۆک كۆمار كه‌ هی لایه‌نێک بێت و لایه‌نه‌كانی تر پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانی تر وه‌ربگرن هه‌رچه‌ند دوپاتی ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ به‌لای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌ جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڕزگاربوونیان له‌كێشه‌كانی ڕابردوودا كاری له‌پێشینه‌ی داخوازییه‌كانی یه‌كێتیه‌ كه‌ جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه‌ دوو پۆستی وه‌زاری بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌. "

"من له‌و باوه‌ڕه‌دام بكه‌وێته‌ هه‌فته‌ی داهاتوو"

لە سەرەتای قسەکانیدا سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی، وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی" دروستكردنی حكومه‌تی عێراقی قۆناغه‌ گرنگه‌كانی بڕیووه‌، پاش ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌قبه‌ستوویی سیاسی له‌ عێراقدا هه‌بوو ئه‌وه‌ش به‌ڕاستی ماوه‌یه‌كی زۆری خایاند كه‌ ئه‌مه‌ ده‌توانین بڵێین زۆرترین ماوه‌ بووه‌ له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دامه‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ی ساڵێكی پێچووه‌ له‌دوای هه‌ڵبژاردنی عێراقه‌وه‌، له‌ساڵی پار به‌هۆی ئه‌و داخرانه‌ سیاسیه‌ كه‌ نه‌توانرا حكومه‌تی عێراقی پێكبهێنرێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌ی ڕابردوو زۆربه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌ عێراقیه‌كان له‌ شیعه‌ و سونه‌ و كورد به‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه‌ به‌شداربوون له‌وه‌ی كه‌ به‌ گفتوگۆكردن بتوانن حكومه‌تی نوێی عێراق دروست بكرێت، ئه‌مانه‌ش له‌و گفتوگۆ نیشتیمانیانه‌یه‌ كه‌ ناوی لێده‌نرێت له‌سه‌ر ده‌ستی كازمی كه‌ سێ خولی خایاند پاشانیش گفتوگۆی لایه‌نه‌كان كرا له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌توانین بڵێین ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت نوسرایه‌وه‌ به‌شێكی زۆری ئه‌و خاڵانه‌ ده‌بن كه‌ ده‌بێته‌ به‌رنامه‌ی حكومه‌تی داهاتووی عێراق هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان گفتوگۆكانمان زۆربه‌ی له‌ڕێگه‌ی شاندێكی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری عێراقی واژووی كۆتایمان له‌سه‌ر كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ بناغه‌یه‌ک بۆ حكومه‌تی داهاتووی عێراق ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ 13 ی مانگ كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێز (محمد شیاع سودانی) ڕاسپێردرا ماوه‌ی یه‌ک مانگی له‌به‌رده‌مدایه‌، بڕیاربوو ئه‌م هه‌فته‌یه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌ بكه‌وێته‌ هه‌فته‌ی داهاتوو بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر پشكی لایه‌نه‌كان له‌و پۆستانه‌ی كه‌ پێیان ده‌درێت له‌ پۆسته‌ وزارییه‌كان. "


" ئێمه‌ داخوازی و پێگه‌ی كوردمان به‌لاوه‌ گرنگتره "

د. سۆران زیاتر وتی " هه‌ندێک كێشه‌یه‌ هه‌یه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ شیعیه‌كان و هه‌ندێكی كه‌میش له‌ لایه‌نه‌ سونیه‌كانیشدا هه‌یه،‌ ئێمه‌ داخوازی و پێگه‌ی كوردمان به‌لاوه‌ گرنگتره،‌ بۆیه‌ هه‌ر له‌ڕابردوودا ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ گرنگ بوون به‌ پاراستنی مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كاندیدی ڕاسپێردراو قسه‌مان كردووه‌، وه‌ به‌شێكی زۆری جێگیركراوه‌، وه‌ ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ پۆسته‌كانه‌ نابێته‌ كێشه‌یه‌كی وه‌ها له ‌داهاتوودا. "

" بەشداری لایەنە کوردییەکان لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق "

سەبارەت بە بەشداری لایەنە کوردییەکان لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی، وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی " له‌سه‌ره‌تا به‌داخه‌وه‌ كورد به‌ یه‌كڕیزی نه‌چووه‌ به‌غداد، به‌ڵام هه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆمار هه‌روه‌ها له‌ گفتوگۆكردنی دروستكردن و نوسینه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌دوو وه‌فد به‌شدار بووین، ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتی نوێنەرایەتی خۆمان هه‌بوو، پارتی دیموكراتی كوردستانیش وه‌فدی تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ نوسراوه‌ هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی مافه‌كانی گه‌لی كوردایه‌ و جه‌ختمان لێكردۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌ یه‌كڕیزی بڕۆینه‌ ئه‌وێ به‌داخه‌وه‌ كه‌ له‌ گفتوگۆكاندا به‌شدار نین. "

" پشکی لایەنە کوردییەکانی تر لە حکومەتی داهاتووی عێراق"

سەبارەت بە پشکی لایه‌نه‌كوردییه‌كانی تر (جگە لە پارتی و یەکێتی) له‌ حكومه‌تی داهاتووی عێراق؟

د. سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی" لایه‌نه‌كانی تر به‌پێی ئه‌و كورسیانه‌ی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هه‌یانه‌ له‌وانه‌ نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ئه‌وان بۆخۆیان گفتوگۆی تایبه‌تیان هه‌بووه‌ به‌تایبه‌تی له‌م كۆتایه‌دا نه‌ک له‌ نوسینه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و دروستكردنی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه،‌ به‌ڵكو بۆ به‌شداریبوونیانه‌ له‌ حكومه‌تدا، وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ بیستراوه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ ئه‌وانه‌ ڕای تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین كورد هه‌ریه‌كه‌ به‌پێی ئه‌و كورسیانه‌ی به‌ده‌ستیهێناوه‌ و به‌پێی ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا گفتوگۆكان ده‌كه‌ن و پێكه‌وه‌ نین. "

"پۆستەکانی کورد "

دەربارەی پۆستەکانی کورد لە کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراقی، د. سۆران جەمال تاهیر وتی" ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه‌ كورد چوار وه‌زاره‌تی به‌رده‌كه‌وێت، یه‌كێک له‌و وه‌زاره‌تانه‌ وه‌زاره‌تێكی سیادی ده‌بێت، پاشانیش له‌ ئیداره‌دانی حكومه‌تدا له‌پێگه‌كانی تری وه‌كو بریكاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان و ده‌سته‌كان ته‌نانه‌ت باڵوێزەکانی عێراق، ئه‌مانه‌ ڕێژه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌بێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه‌، چوار وه‌زاره‌ته‌ وه‌كو ده‌زانرێت ئه‌م گفتوگۆیانه‌ ته‌نها تایبه‌ت نییه‌ به‌ كورد، به‌ڵكو تایبه‌ته‌ به‌هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كه‌ به‌شدار له‌م هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا له‌وانه‌یه‌ ئه‌و گفتوگایانه‌ش هه‌تا متمانه‌ ده‌درێت به‌م حكومه‌ته‌ گۆڕانكاری تێدا بكرێت. "

" پێده‌چێت له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تی ژینگه‌ به‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بكه‌وێت "

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا له‌و چوار وه‌زاره‌ته‌ چه‌ند به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌وێت چ پۆستێكتان پێده‌درێت به‌ده‌ر له‌ پۆستی سه‌رۆک كۆمار کە دەوترێت لەسەر ئێوە حسابە؟

وتەبێژەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان(د. سۆران جەمال تاهیر) دەڵێت" ئه‌وه‌ی كه‌ باسكراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی ئاوەدانکردنەوە و وه‌زاره‌تی ژینگه‌یه‌ بۆ كورد دانرابێت، وه‌ پێده‌چێت له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تی ژینگه‌ به‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بكه‌وێت. "

" ئه‌مجاره‌یان له‌دانانی پۆسته‌كانی وه‌زاره‌ت له‌ حكومه‌تی عێراقی خاڵه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ كۆناكرێنه‌وه"

د. سۆران جەمال تاهیر دەشڵێت" ئه‌مجاره‌یان له‌دانانی پۆسته‌كانی وه‌زاره‌ت له‌ حكومه‌تی عێراقی خاڵه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ كۆناكرێنه‌وه‌، كه‌ چه‌ند كورسی بن، ڕاسته‌ كورسی په‌رله‌مان بۆ پێگه‌ی حزبه‌كه‌ گرنگه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌كو پێكهاته‌كانی عێراق بۆ شیعه‌ و بۆ سونه‌ و بۆ كورد سه‌یری ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كاندا ده‌كه‌ن، چونكه‌ پێشتر هه‌ندێكجار ژماره‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان حساب ده‌كرا بووه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان كه‌م یان زۆریان به‌ربكه‌وێت . "

" له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ ڕێككه‌وتنێكی ته‌واوه‌تی ئێمه‌ پۆستی سه‌رۆک كۆمارمان یه‌كلا نه‌كرده‌وه‌ بۆیه‌ دیسانه‌وه‌ ئه‌مه‌ش نابێته‌ هۆكارێک كه‌ گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان پشكی سه‌رۆک كۆمار كه‌ هی لایه‌نێک بێت و لایه‌نه‌كانی تر پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانی تر وه‌ربگرن "

وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەوەشی وت" من پێشبینی ناكه‌م كه‌ ژماره‌ی پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان كه‌م ببێته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی پۆستی سیادی له‌ عێراقدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و وه‌زاره‌تی دارایی پۆستی سیادییه،‌ هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆیه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به‌پێی ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی گفتوگۆكان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ ڕێككه‌وتنێكی ته‌واوه‌تی ئێمه‌ پۆستی سه‌رۆک كۆمارمان یه‌كلا نه‌كرده‌وه‌، بۆیه‌ دیسانه‌وه‌ ئه‌مه‌ش نابێته‌ هۆكارێک كه‌ گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان پشكی سه‌رۆک كۆمار كه‌ هی لایه‌نێک بێت و لایه‌نه‌كانی تر پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانی تر وه‌ربگرن، هه‌رچه‌ند دوپاتی ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ به‌لای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌ جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڕزگاربوونیان له‌كێشه‌كانی ڕابردوودا كاری له‌پێشینه‌ی داخوازییه‌كانی یه‌كێتیه‌ كه‌ جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه‌ دوو پۆستی وه‌زاری بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌. "

" په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و پارتی ده‌توانین بڵێین په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌ زۆر باشه‌ و نه‌ زۆر خراپه‌ "

دەربارەی پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان پارتی و یەکێتی لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار؟
د. سۆران جەمال تاهیر وتی" په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و پارتی ده‌توانین بڵێین په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌ زۆر باشه‌ و نه‌ زۆر خراپه‌، له‌ئاستی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای هه‌رێم و عێراق نییه،‌ بۆیه‌ ئێمه‌ داخوازین بۆئه‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست و باش هه‌بێت له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌ دڵه‌ڕاوكێدا نه‌بێت به‌تایبه‌تی له‌و كێشانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵیدا هه‌یه‌ كه‌ خۆیان ده‌بیننەوە له‌ كێشه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌و كێشانه‌ی تر كه‌ هه‌یه‌ له‌ كێشه‌ی پێشمه‌رگه‌ و كێشه‌ی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 و له‌مه‌سه‌له‌ی ته‌عریب و داگیركاری زه‌وی و زاری خه‌ڵكی كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌ركردنی یاسایه‌كی باشی نه‌وت و غاز و هه‌روه‌ها كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی تری نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ. "

" كوردستانیش وه‌كو به‌شێک له‌عێراق كێشه‌كانی كه‌متره‌ ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به‌ به‌شه‌كانی تری عێراق "

سەبارەت بە پێشبینییەکانیان بۆ حکومەتی داهاتووی عێراق؟ وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی" عێراق به‌ده‌ست گه‌لێک كێشه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت به‌تایبه‌تی كێشه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌كو كاره‌با و سێكته‌ری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی زۆری بێكاری هه‌یه‌ له‌عێراقدا، هه‌روه‌ها له‌سه‌روو 25% ڕێژه‌ی هه‌ژاری هه‌یه‌ هه‌رێمی كوردستانیش وه‌كو به‌شێک له‌عێراق كێشه‌كانی كه‌متره‌ ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به‌ به‌شه‌كانی تری عێراق، به‌ڵام هێشتا به‌پێی زنجیره‌یی له‌ دهۆک و هه‌ولێر و سلێمانی ڕێژه‌ی بێكاری هه‌یه،‌ هه‌روه‌ها عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕووبه‌ڕووی وشكه‌ساڵی و كه‌م ئاویی ده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها پێشێلكاری له‌ڕووی سه‌ربازی و هێرشی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر عێراق به‌تایبه‌تی ده‌ستوه‌ردانه‌ ده‌ره‌كیه‌كان چه‌ند بتوانرێت كه‌م بكرێته‌وه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی ئه‌و ئاڵه‌نگاریانه‌ن كه‌ ڕووبه‌ڕووی حكومه‌تی داهاتووی عێراق و سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوو دكتۆر (محمد شیاع سودانی) ده‌بێته‌وه‌. "

"ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵیه‌............................ "

د. سۆران جەمال تاهیر ئاماژەی بەوەشکرد" ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵیه‌ كاندیدی ڕاسپێراو به‌پێی ئه‌و سه‌ردان و گفتوگۆیانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ كوردا كردوویه‌تی پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ بتوانرێت ئه‌و كێشانه‌ی له‌ڕابردوو هه‌بوون له‌م حكومه‌ته‌دا شوێنەواری نه‌مێنێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ قوت و ژیانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش خۆی له‌ بودجه‌ی عێراقدا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ نه‌به‌سترێته‌وه‌ به‌ كێشه‌كانی تری سیاسیه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی قوت و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان هه‌میشه‌ پارێزراو بێت پاشانیش ئه‌وبه‌شانه‌ی تركه‌ جێگیر كراوه‌ به‌ ڕێژه‌ی 13% له‌و داهاتانه‌ی یاخود له‌و كارانه‌ی كه‌ ده‌یكات به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی بێت یان ئه‌و داهاتانه‌ی كه‌ حكومه‌تی عێراقی بێت، هه‌روه‌ها له‌داهاتوودا ئه‌و كێشانه‌ی تر كه‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ پارێزراو بێت له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می به‌رگری عێراقیدا، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ستوردا باسكراوه‌ و جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ به‌تایبه‌تی مادده‌ی 140 ئه‌وانه‌ش بڕیاردراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت و جێبه‌جێ بكرێت هه‌نگاو به‌هه‌نگاو، بۆیه‌ ئه‌م كێشانه‌ گه‌لێک كێشه‌ی گه‌وره‌ن، گۆڕینی كۆمیسیۆن و هه‌موواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن و هه‌ندێكی تر كه‌ ئاڵنگاری گه‌وره‌ن كه‌ به‌رامبه‌ر عێراق و عێراقیه‌كان و حكومه‌تی نوێی عێراقیه‌ هیوادارین زۆر به‌زووی ئه‌م حكومه‌ته‌ دابمه‌زرێت و هه‌نگاوه‌كانی باشتر كردن و چاككردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكی عێراق و له‌ناویشیاندا هه‌رێمی كوردستان وه‌ک به‌شێک له‌عێراق چه‌ند بتوانرێت زوو به‌زوو كێشه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌نگاوی خێرای بۆ بنرێت ."

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:35 0:00

XS
SM
MD
LG