وەفدێکی هاوبەشی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان سەردانی ئێرانیان کرد، دواتریش سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی تارانی کرد، میدیاکانی ئێران لەدوای ئەو سەردانانە جەختییان لەوەکردەوە" کە پێویستە لایەنە کوردیییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان یا دەربکرێن یاخود چەک بکرێن.
حسێن یەزدان پەنا، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان(پاک) کە بەسەردانێک لە ئەوروپایە، لە وتووێژێکی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، دەڵێت" ئێرانیه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌دا له گفتوگۆكانیان و قسه‌كانیاندا هه‌وڵیاندا بوو كه له چه‌مكی تیرۆریست بۆ پێناسه كردنی ئێمه كه‌ڵک وه‌ربگرن، به‌ڵام له‌وێ به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ جه‌نابی به‌ڕێز (ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د) به‌ڕاشكاوی وتبوی كه كوردی ڕۆژهه‌ڵات و پارته سیاسیه‌كانی له‌ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه تیرۆریست نین و ئه‌وانه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پێناسه‌ین، وەفدە کوردییەکە ئەوەشییان بە لایەنی ئێرانی‌یان وتبوو ناتوانین هیچ به‌ڵێنێک به‌وه بده‌ین كه نه ئه‌وان چهكبكهین نه ئه‌وان ده‌ربكه‌ین چونكه ئه‌وان پێش ئێمه له‌باشوری كوردستان نیشته‌جێ بوون پێش ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین بێت ئه‌وان له ناوچه سنوریه‌كان و له شاره‌كان بوون په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و دانیشتوان هه‌یه و خزمایه‌تیان هه‌یه تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه كوردن، دەشڵێت " هه‌رچۆنێک بێت دیمه‌نه گشتیه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئێمه پابه‌ندین به پاراستنی ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم، ئێمه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێرش ناكهینهسهر ئێران خه‌باتی ئێمه ڕیشه‌كه‌ی و پێگه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی له ناو ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندایه. "
" هه‌ڵوێستی به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان له تاران هه‌ڵوێستێكی باش و هه‌ڵگری به‌هاو پڕه‌نسیپ بوو "
لە سەرەتای قسەکانیدا حسێن یەزدان پەنا سەبارەت بە داواکارییەکەی ئێران بۆ دەرکردنی لایەنە کوردییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان یا لە چەک داماڵینییان، وتی" له‌ڕاستیدا ئه‌م كه‌یسه تازه نییه، له‌ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردوودا هه‌ر ماوه جارێک ئه‌م كه‌یسه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه جوڵێنراوه و له‌گه‌ڵ عێراق قسه كراوه و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان قسه كراوه، ئه‌وه‌ی جیاوازه هه‌لومه‌رجه سیاسیه هه‌رێمی و نێودهوڵهتیهكهیه، ئێمه چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستی به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان له تاران هه‌ڵوێستێكی باش و هه‌ڵگری به‌هاو پڕه‌نسیپ بوو كه ئاماده نه‌بوو به‌و جۆره‌ی ئێرانیه‌كان ده‌یانه‌وێت هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تیرۆریست ناوبه‌رێت، وه له‌وێ باسی ئەوەی کرد، به‌دروستی كه ئه‌م هێزانه له‌مێژه له باشوری كوردستاندان، وه له‌وێوه هیچ جوڵه‌یه‌كی چه‌كداری به‌ره‌و ئێران ناكه‌ن وه‌ک هه‌ركه‌سێكی تر له‌وێ نیشته‌جێن و ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر سروشتیه. "
"ئه‌وه‌ی ئێرانی له‌مكاته‌دا ئاوا هار كردووه ! "
سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان(پاک ) زیاتر وتی " ئه‌وه‌ی ئێرانی له‌مكاته‌دا ئاوا هار كردووه په‌یوه‌ندی به چه‌ند بابه‌تێكه‌وه هه‌یه، یه‌كه‌م، ئه‌وه‌یه به‌داخه‌وه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئیداره‌یه‌كی به‌هێز نییه و لاوازه، ئه‌ركی خۆی به‌رامبه‌ر پاراستنی هه‌رێمی كوردستان به‌وجۆره‌ی كه ده‌بێت هه‌بێت به‌جێناهێنێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌ڕی ڕووسیا له‌گه‌ڵ ئۆكراین لە ئارادایە، دۆخێكی دروستكردووه كه ئه‌مه‌ریكاش و ئه‌وروپا زیاتر سه‌رقاڵی ئه‌و شه‌ڕه‌ن، بۆیه ئێرانیه‌كان له‌م هه‌لومه‌رجه كه‌ڵک وه‌رده‌گرن بۆئه‌وه‌ی كه گوشاره‌كانی خۆیان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیاد بكه‌ن، گۆشه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م گوشار و ئه‌م ده‌ستدرێژی و هێرشانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بابه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق له‌هه‌موو ئاسته‌كانیدا ئه‌م گوشارانه هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ولێر بۆئه‌وه‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی دڵی ئێران له به‌غداد بڕیار نه‌دات كه دیاره به‌خۆشحاڵیه‌وه ئێمه ئه‌وه‌مان پێچه‌وانه بینیووه و هه‌رێمی كوردستان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بڕیاریداوه نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و هیچ لایه‌نێكی تر بۆیه ئێمه ئه‌وه ڕه‌چاو ده‌كه‌ین وه‌كو پێشوو كردومانه ئێمه هه‌رگیز نه‌مانویستووه و نامانه‌وێت ببینه فاكته‌ری ئاڵۆزی و كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه فاكته‌ری هاریكاری و یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستانین. "
" ئێرانییەکان چ داوایەکییان لە وەفدی عێراقی و هەرێم کردبوو؟ "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئێران داوای له هه‌رێمی كوردستان و عێراق كردبوو كه هێزه كوردییه‌كانی ئێران به تیرۆریست بناسێنێت؟
حسێن یەزدان پەنا وتی " به‌ڵێ ئێرانیه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌دا له گفتوگۆكان و قسه‌كانیاندا هه‌وڵیاندا بوو كه له چه‌مكی تیرۆریست بۆ پێناسه كردنی ئێمه كه‌ڵک وه‌ربگرن، به‌ڵام له‌وێ به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ جه‌نابی به‌ڕێز (ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د) به‌ڕاشكاوی وتبوی كه كوردی ڕۆژهه‌ڵات و پارته سیاسیه‌كانی له‌ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه تیرۆریست نین و ئه‌وانه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پێناسه‌ین. "
"وەفدە کوردییەکە بە لایەنی ئێرانی‌یان وتبوو ناتوانین هیچ به‌ڵێنێک به‌وه بده‌ین كه نه ئه‌وان چهكبكهین نه ئه‌وان ده‌ربكه‌ین "
سه‌باره‌ت بە داواکاری ئێران بهدهركردنتان یاخود چه‌كداماڵین وه‌فده كوردیه‌كه چیان وتبوو ئایا هیچیان به‌ئێوه وتووه؟
لە وەڵامدا سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان(پاک ) وتی" وه‌فده‌كه كوردییه‌كه هه‌ڵوێستێكی دروستیان گرتبوو، وتبووییان ئێمه ناتوانین هیچ به‌ڵێنێک به‌وه بده‌ین كه نه ئه‌وان چهكبكهین نه ئه‌وان ده‌ربكه‌ین، چونكه ئه‌وان پێش ئێمه له‌باشوری كوردستان نیشته‌جێ بوون پێش ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین بێت ئه‌وان له ناوچه سنوریه‌كان و له شاره‌كان بوون په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و دانیشتوان هه‌یه و خزمایه‌تیان هه‌یه تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه كوردن، كوردیش نه‌ته‌وه‌یه‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ره‌ڕای دابه‌شبوون، به‌ڵام له سه‌د ساڵی پێشووشدا كه ده‌وڵه‌تان له‌ناوچه‌كه دروست بوون كه‌س نه‌یتوانیووه پێش به هاتوچۆ و تێكه‌ڵیان بگرێت، هه‌تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان هیچ گوشار و هیچ داوایه‌كی نه‌خستۆته سه‌ر ئێمه بۆ به‌جێهێشتنی هه‌رێمی كوردستان یان بۆ له‌چه‌ك داماڵین ئه‌وه ڕه‌نگه میدیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی و گروپه‌كانی په‌یڕه‌وی زیاتر ئه‌و ده‌نگۆیه بڵاوبكه‌نه‌وه. "
" ئێمه كارێكمان نه‌كردووه، وه ناشیكهین كه كورد له‌هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان و له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی زیان ببینێت "
حسێن یەزدان پەنا جەختیکردەوە، کە ئەوان پابەندن بە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان، لەو ڕووەوە یەزدان پەنا دەلێت" ئێمه پابه‌ندین به ڕه‌چاوكردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هەروەها ئێمه كارێكمان نه‌كردووه، وه ناشیكهین كه كورد له‌هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان و له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی زیان ببینێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه خۆمان وه‌كو پارتی ئازادی كوردستان و سوپای میللی كوردستان له 2014 وه هه‌موو توانای له‌شكری خۆمان خستۆته خزمه‌ت پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی لە ده‌ستدرێژی تیرۆریستانی داعش و دواتریش له هێرشی هاوبه‌شی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران له 20ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 بۆ داگیركردنی هه‌ولێر و بۆ كۆتایی هێنان به هه‌رێمی كوردستان كه‌واته له‌ڕاستیدا ئێمه فاكته‌ری ئارامی و پاراستن و هاوكارین نه‌ک ئاڵۆزی و كێشه نانه‌وه. "
" ڕاسته ئێران له سنوره‌كانی هەرێم كۆبوونه‌ته‌وه چه‌ک و چۆڵی قورسیان دامه‌زراندووه "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، باس له‌وه ده‌كرێت كه هێزه‌كانی ئێران جموجۆڵیان پێكراوه له‌ناوچه سنوریه‌كانی نزیك هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئێران باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه ئه‌گه‌ری هه‌یه سیناریۆی (موجاهیدینی خه‌ڵق) به‌سه‌ر ئێوه‌شدا دوباره بێته‌وه ڕای به‌ڕێزتان له‌وباره‌یه‌وه چیه؟
حسێن یەزدان پەنا وتی" ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵێ ڕاسته له‌سنوره‌كان ئه‌وان كۆبوونه‌ته‌وه چه‌ک و چۆڵی قورسیان دامه‌زراندووه به‌درێژایی شریتی سنور ئه‌وان دامه‌زراون، له هه‌ندێک شوێن هاتونه‌ته پێش و سنوریان به‌زاندووه، هه‌موو ئه‌مانه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مانه به‌رله‌وه‌ی ئامانجی یه‌كه‌می ئێمه بن چه‌ند ئامانجێكی تری هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی بۆناو ئێران و ناو ڕۆژهه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌بۆنه‌ی ئه‌م مانۆڕه سه‌ربازی و ئه‌م جوڵه لهشكریانهوه له‌لایه‌كه‌وه سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له‌ناو ناوچه‌كانی گه‌لانی دیكه‌ی ئێران‌دا هه‌ڵبگرێت و به‌ره‌و باشوری كوردستان و به‌ره‌و سنوره‌كان و به‌ره‌و جووڵه سه‌ربازیه‌كانیان به‌رێت، دووه‌م هه‌وڵ ده‌ده‌ن وابكه‌ن خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات لاوه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بكشێنه‌وه و بڕۆنه‌وه ماڵه‌كانیان و گوێ له هه‌واڵ بگرن و بزانن له‌باشوری كوردستان له ڕه‌فتاری كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ حزب و ڕێكخراوه سیاسیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له باشور چی ڕووده‌دات دڵته‌نگیان بكه‌ن و ناڕه‌حه‌تیان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی كه له شه‌قام بكشێنه‌وه ئه‌مه ڕه‌هه‌ندێكه، ڕه‌هه‌ندێكی دیكه ئه‌وه‌یه گوشاره‌كه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بچێته‌ژێر ڕكێفیه‌وه كه به‌خۆشحاڵیه‌وه ئاسۆی ڕووداوه‌كان ئه‌وه نیشان نادات كه هه‌رێمی كوردستان و بچنه‌ژێر ڕكێفیانه‌وه. "
" ئەوەی هه‌تا ئێستا ئێران نه‌یكردبێت له‌گه‌ڵ ئێمه ئه‌وه بووه كه نه‌یتوانیووه ئه‌گه‌رنا ده‌ستی بۆ هه‌موو شتێک بردووه "
سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان(پاک) ئەوەشی وت" سه‌باره‌ت به ڕه‌فتاری ئێران، له‌گه‌ڵ ئێمه ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا ئێران نه‌یكردبێت له‌گه‌ڵ ئێمه ئه‌وه بووه كه نه‌یتوانیووه ئه‌گه‌رنا ده‌ستی بۆ هه‌موو شتێک بردووه له تێرۆری شه‌هید (سه‌عیدی یه‌زدان په‌نا) برا و هاوسه‌نگه‌ر و ڕێبه‌ری منه‌وه هه‌تا نزیكه‌ی 300-400 پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ر له‌م كورستانه‌وه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه تێرۆر كران، له نێوان ساڵه‌كانی 1991-1996 ته‌نانه‌ت گۆڕستانی شه‌هیدانی ئێمه له‌ساڵی 2018 دا تی ئێن تی ڕێژ كرا، بۆیه له‌هیچ شتێک درێغییان نه‌كردووه، ئێستاش ئه‌وه‌ی پێیان بكرێت ده‌یكه‌ن، وه بینیمان له 28 ی سێپته‌مبه‌ر كه چۆن به هاژه‌كی بالهستكی و درۆن هێرشیان كرده‌سه‌ر سه‌نگه‌ر و پێگه‌كانی پارتی ئازادی كوردستان و سوپای میللی كوردستان و هێزه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان. "
" حكومه‌تی هه‌رێم هه‌رگیز قبوڵی نه‌كردووه كه شاره‌كانی هه‌رێم ببێته شوێنی ته‌راتێنی هێزه‌كانی تێرۆریستی كۆماری ئیسلامی ئێران یان له‌شكری ئێران "
سەبارەت بە دووبارەبونەوەی هەمان سیناریۆی موجاهیدنی خەڵق لەبەرامبەر هێزە کوردییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان(پاک) بەدووری زانی، لەو ڕووەوە حسێن یەزدان پەنا وتی" سەرۆکی ئه‌وه‌ی له عێراق بۆ ئێران ده‌چووه سه‌ر وه‌كو به‌كارهێنانی ده‌وڵه‌تی عێراق كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا نوری مالیكی بوو، وه هاتنه‌ژووره‌وه‌ی هێزه‌كانی قودس و سوپای پاسداران بۆ كوشتاری موجاهیدین، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئێمه ناتوانێت ڕووبدات، له به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئێمه له‌ناو خوشک و برای خۆمان‌داین، ئێمه په‌یوه‌ندیه‌كی قوڵی كۆمه‌ڵایه‌تی و جڤاكیمان له‌گه‌ڵ دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، دووه‌م ئێمه هێزی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه خۆبپارێزین و به‌رگری له‌خۆمان ئاسانه بتوانین به‌رگری له شار و گونده‌كانی باشوری كوردستان بكه‌ین، سێیه‌م، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز قبوڵی نه‌كردووه كه شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببێته شوێنی ته‌راتێنی هێزه‌كانی تێرۆریستی كۆماری ئیسلامی ئێران یان له‌شكری ئێران بۆیه ئه‌وه به‌دوور ده‌زانین و بڕواناكهین حاڵه‌تی وا ڕووبدات. "
" ئێمه پابه‌ندین به پاراستنی ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم ئێمه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێرش ناكه‌ینه سه‌ر ئێران "
له‌دوای سه‌ردانه هاوبه‌شه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش به‌په‌له گه‌یشته ئێران وه‌كو میدیاكان باسیانكرد سه‌باره‌ت به‌هه‌مان بابه‌ته ئایا هیچ زانیاریتان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته؟
لە وەڵامدا حسێن یەزدان پەنا وتی"مه‌رج نییه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ببێت ئێمه ئاگادار نین له‌و سه‌ردانه، به‌ڵام سه‌ردان هه‌میشه هه‌بووه ئێرانیه‌كان هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وانیش سه‌ردانیان كردووه، هه‌رێم وه‌كو حكومه‌ت گفتوگۆی بووه و وه‌كو حزبه‌كان هاتوچۆیان كردووه ئه‌مه هه‌ر بووه، به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت دیمه‌نه گشتیه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئێمه پابه‌ندین به پاراستنی ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم، ئێمه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێرش ناكهینهسهر ئێران خه‌باتی ئێمه ڕیشه‌كه‌ی و پێگه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی له ناو ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندایه، سێیه‌م به‌رامبه‌ر هه‌ر جوڵه‌یه‌كی له‌شكری ئێران بۆ سه‌ر خۆمان و بۆسه‌ر پێگه‌كانمان هه‌تا ئه‌و جێگایه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی بێت، ئێمه به‌ره‌نگاری ده‌كه‌ین و تێكیان ده‌شكێنین نموونهكهش شه‌ڕی پردێیه له‌ساڵی 2017 دا، ئه‌وه‌ی پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له هه‌رێمیش و له ئێمه‌ش بكات پاراستنی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستانه كه ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت پێشی پێبگرێت هه‌موو گفتوگۆكان و دانیشتنه‌كان ته‌نها له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ده‌توانێت ببێته شتێكی عه‌مه‌لی-كرداری. "