توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات ئەو جینانەی سەدان ساڵ لەمەوبەر یارمەتی مرۆڤەکانیان داوە لە تاعون ڕزگاریان بێت، ڕەنگە ئەمرۆ مرۆڤەکان زیاتر بەرەوڕووی هەندێک نەخۆشی بکاتەوە.
زانایان لە لێکۆڵینەوە نوێیەکەدا کە لە گۆڤاری سروشت بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو زانیاریانە نموونەیەکی باشن بۆ ئەو شێوازەی میکرۆبەکان بە تێپەڕبوونی کات لە قاڵبمان دەدەن.
لویس بارێرۆ یەکێکە لە نووسەرانی توێژینەوەکە دەڵێت "جینۆمی ئەمڕۆمان ڕەنگدانەوەی تەواوی مێژووی پەرەسەندنمانە، هەندێک میکرۆب وەک ئەوانەی لە پشت تاعونی بوبۆنیکەوەن، کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر سیستەمی بەرگریمان هەبووە".
تاعونی بوبۆنیک هەوکردنی تایبەتە بە ئاوسانی گرێ لیمفاویەکان لەبن باڵ و بن ڕاندا.
مردنی ڕەش لە سەدەی 14دا تاکە کوشندەترین ڕووداو بوو لە مێژووی تۆمارکراودا. لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بڵاوبووەوە و لە٪30 بۆ 20ی دانیشتووانەکەی کوشتوە.
بارێرۆ لەگەڵ هاوبەشەکانی لە زانکۆی شیکاگۆ و زانکۆی ماکماستەر لە ئۆنتاریۆ و پەیمانگای پاستور لە پاریس کاریان کردووە. ئەوان پشکنینی نمونەی دی ئێن ئەی کۆنیان لە ئێسکی زیاتر لە 200 کەسی لەندەن و دانیمارک وەرگرتوە. خەڵکەکە لە ماوەی 100 ساڵدا پێش و لە کات و دوای ئەوەی مەرگی ڕەش بەو ناوچەیەدا تێپەڕبوە، گیانیان لەدەستداو.
ئەوان چوار جینیان دەستنیشان کرد کە بەپێی وەشانەکە، یان لە بەرامبەر ئەو بەکتریایە پاراستنیان دەبوو کە دەبنە هۆی تاعونی بوبۆنیک یان دەبوە هۆی کاریگەری زیاتر. زۆرترین جار تاعونەکە بەهۆی پێوەدانی کێچێکی تووشبووەوە بڵاودەبێتەوە.
بۆیان دەرکەوت ئەوەی لە کۆندا یارمەتی مرۆڤەکانی دەدا، چەندین نەوە دواتر کێشەی لێکەوتەوە. هەندێک لە هەمان وەشانە بۆماوەییەکان کە وەک پارێزەر لە تاعون دەستنیشانکراون پەیوەندییان بە هەندێک نەخۆشییەوە هەیە، وەک نەخۆشی کرۆن، هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزمی و لوپوس. لەم جۆرە نەخۆشیانەدا سیستەمی بەرگری لەش کە بەرگری لە لەش دەکات لە دژی نەخۆشی و هەوکردن هێرش دەکاتە سەر خانە تەندروستەکانی جەستە خۆی. کاتێک ئەوە ڕوودەدات پێی دەوترێت سیستەمی بەرگری زۆر چالاک.
هێندریک پۆینار پرۆفیسۆری ئەنترۆپۆلۆژی لە ماکماستەر و نووسەرێکی توێژینەوە نوێیەکەیە دەڵێت "ڕەنگە سیستەمی بەرگری زۆر چالاک لە ڕابردوودا زۆر باش بووبێت بەڵام لە ژینگەی ئەمڕۆدا ڕەنگە بەو شێوەیە یارمەتیدەر نەبێت."
هەروەها لێکۆڵینەوەکانی ڕابردوو هەوڵیانداوە بزانن کە مردنی ڕەش چۆن کاریگەری لەسەر جینۆمی مرۆڤ هەبووە. بەڵام بارێرۆ وتی پێی وایە توێژینەوەی تیمەکەی یەکەم توێژینەوەیە دەریدەخات مردنی ڕەش گرنگ بووە بۆ پەرەسەندنی سیستەمی بەرگری مرۆڤ. وتیشی بەشێکی گرنگی توێژینەوەکە سەنگی خستۆتە سەر پەنجەرەیەکی سەروەختێکی دیاریکراو سەبارەت بە ڕووداوەکە.
مۆنیکا ئێچ گرین نووسەر و مێژوونووسی پزیشکییە و لێکۆڵینەوەی لەسەر مەرگی ڕەش کردووە. لەمبارەیەوە دەڵێت "توێژینەوەکە بابەتی گرنگ لەخۆدەگرێت، وەک چۆن هەمان وەشانی جینێک دەتوانێت مرۆڤەکان لە هەوکردنێکی خراپ بپارێزێت، بەڵام هەروەها خەڵکی مۆدێرن دەخاتە مەترسییەوە بە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دیکە".
هەروەها پرسیارێک هەیە کە پەتای کۆڤید-19 چۆن کاریگەری لەسەر پەرەسەندنی مرۆڤ دەبێت. بارێرۆ وتی پێیوانییە کاریگەرییەکی گەورەی هەبێت چونکە کۆڤید زۆر کەمتر کوشندەیە لە مردنی ڕەش.
وتیشی بەڵام لە داهاتوودا پەتای کوشندەتر بەردەوام دەبێت بە لە قاڵبدانمان لە سەرەتاییترین ئاستدا.
بارێرۆ وتی: "ئەوە ناوەستێت بە دڵنیاییەوە بەردەوام دەبێت".
دوای گەشتی هاوینە، ئۆتۆمپبێلی ناسا دەگاتە ناوچەی دەوڵەمەند بە کانزاکان لە سەر بارام
ئاژانسی واڵایی ئەمریکا ناسا ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکەیان لە جۆری Curiosity گەیشتووەتە ئامانجی گەڕانی داهاتوو لەسەر بارام.
ئەو ئۆتۆمۆبێلەی دەگەڕێت گەیشتوەتە ناوچەیەک زانایانی ناسا پێی دەڵێن چیای شارپ. لە ناوچەیەکدایە ناسراوە بە کانیاوی گەیلی لە هەسارەکەدا، کە کیوریۆسیتی لە ساڵی 2012ەوە لەسەر بارام نیشتۆتەوە، لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکات، چیای شارپ تێکەڵەیەکی بەردینە و چەندین گردی گەورەی تێدایە.
لە ڕابردوودا توێژەران بەڵگەیان دۆزیوەتەوە کە، ملیارەها ساڵ لەمەوبەر، چیای شارپ چەندین سیستەمی ئاوی تێدابووە. لە هەندێک کاتدا زاناکان پێیان وایە کەشوهەوای بارام سەختتر گەشەی کردووە و بووەتە هۆی وشکبوونەوەی سیستەمی ئاوەکان.
ناسا دەڵێت ئەو کانزایانەی کە هێشتا لە دەوروبەری چیای شارپدا هەن، ڕەنگە بەڵگەی زیاتر لەسەر گۆڕانکارییە توندەکانی کەشوهەوا بخەنە ڕوو.
ئەمڕۆ هەسارەی بارام بیابانێکی زۆر ساردە کە ناتوانێت پشتگیری هیچ سیستەمێکی ئاوی جۆگە بکات. ئەو تاقیکردنەوانەی لەسەر ئەو کانزایانە ئەنجام دەدرێن دەتوانن یارمەتی توێژەران بدەن زیاتر بزانن دەربارەی ئەو جۆرە ژیانانەی کە ڕەنگە لەسەر بارام هەبووبێت کاتێک بارودۆخی زیاتر هاوشێوەی زەوی هەبووە.
لە ئێستادا ناسا دوو ڕۆڤەر لەسەر بارام بەڕێوەدەبات. ئۆتۆمبێلەکەی تر بە ناوی Perseverance لە مانگی 2ی ساڵی 2021ەوە نیشتووەتەوە، سەرقاڵی گەڕانە بە ناوچەکانی دەوروبەری کانیاوی جیزیریۆس لەسەر هەسارەکە.
ناسا مەزەندەی کردووە کە شوێنی نیشتنەوەی ئۆتۆمۆبێلی Perseverance نزیکەی 3700 کیلۆمەتر لەو شوێنە دوورە کە کیوریۆسیتی لێی نیشتۆتەوە. هەروەها ناسا فڕۆکەی نیشتنەوەی ئینسایت لەسەر بارام بەڕێوەدەبات.
ناسا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، کانزاکانی دەوروبەری چیای شارپ بۆ یەکەمجار لەلایەن کەشتیی سەتەلایتی ئاژانسەکە لە خولگەی بارامدا دۆزراونەتەوە، ئەمەش ساڵانێک پێش نیشتنەوەی ئۆتۆمۆبێلی کیوریۆسیتی. زانایان ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی ئەوەن لە نزیکەوە تەماشا بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بکەن.
دوای ماوەیەکی کەم لە گەیشتنیان بە ناوچەکە، ئامێرەکانی کیوریۆسیتی کۆمەڵێک جۆر و قەبارەی بەردی جیاوازیان دۆزیەوە. ناسا دەڵێت لەنێو ئەو دۆزینەوانەدا چەندین پێکهاتەی خوێی جیاواز هەبوون کە ئاماژەن بۆ نیشانەکانی ڕابردووی ئاو لە ناوچەکەدا.
بۆ پشکنینی بەردەکان، ئۆتۆمۆبێلی کیوریۆسیتی لە کۆتایی قۆڵی ڕۆبۆتەکەیدا درێڵێک بەکاردەهێنێت بۆ هەڵکەندنی خاکی بارام. ڕۆڤەرەکە پێشتر چەندین چاڵی لەسەر بارام کون کردووە. دوایین هەڵکەندن لە 3ی مانگی 10د ڕوویدا.
تیمی کیوریۆسیتی بۆ ئەرکەکە بەردێکی هەڵبژارد ناوی لێنا “کانایما”. ڕۆڤەرەکە لەم دواییانەدا تووشی کێشە بوو لە سیستەمی جووڵە کە ڕێگە بە قۆڵی ڕۆبۆتەکە دەدات زۆربەی کات لە شوێنی خۆیدا بمێنێتەوە. ناسا ووتیشی، ئەمە دەتوانێت ببێتە هۆی کێشە لە کاتی هەڵکەندن و کونکردندا. بەڵام ڕاپۆرتی دا کە 36 هەمین کونە دریلەکەی کیوریۆسیتی سەرکەوتوو بووە.
تیمی زانایان ئێستا بە پەرۆشەوە چاوەڕێی پشکنینی نوێترین کۆکردنەوەی تۆزی بارام دەکەن.
دەزگاکەی واڵایی ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕێگای کیوریۆسیتی بۆ چیای شارپ ئەو ناوچانەیە کە ڕێگای "سەخت" یان مەترسیداریان تێدایە. لە مانگی 8دا، ڕۆڤەرەکە بە سەلامەتی ڕێگەی خۆی بە ناوچەیەکی لماوی گرتە بەر کە دەکەوێتە نێوان گردە بەرزەکانەوە. لم مەترسییەکی گەورەیە بۆ کریاسیتی بەهۆی ئەگەری گیربوون و لەکار کەوتن.
هەروەها بەردی تیژ دەتوانێت زیان بە تایەکانی ڕۆڤەر بگەیەنێت. ناسا ڕایگەیاندووە، شۆفێرانی ڕۆڤەر لە زەمینەوە "پێویستە بە ئاگاداریەوە بەم ناوچانەدا بگەڕێن". ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە مانگێکی خایاندووە بۆ گەیشتن بەو ناوچەیەی ئامانج بوە.
بەڵام دوای گەیشتن بە ئامانجەکەی، تیمەکە بە هەندێک لە باشترین وێنەکان مامەڵەیان لەگەڵدا کرا کە تا ئێستا لەلایەن ڕۆڤەرەکەوە گیراوە. کەشتییەکەی کە پێی دەوترێت Mastcam ی کریۆسیتی توانیویەتی دیمەنی زۆر فراوان، یان پانۆرامای دەوروبەری بارام بگرێت.
ئیلێنا ئامادۆر لە فەرەنساوە لە تاقیگەی مووشەک لە ناسا سەرپەرشتی کارەکانی تیمەکانی زانست و ئەندازیاری کۆمپانیای Curiosity دەکات دەڵێت: "هەموو بەیانییەک وێنەی نوێمان دەستدەکەوت و تەنها سەرسام بووین".
ووتیشی "ئەو ڕیزبەندییەی چاڵ و خۆڵانە زۆر نایاب بوون، تۆ ڕێڕەوی ڕۆڤەری بچووکی تەواو لەسەریان دەبینیت، بەردەکان جوان بوون بەڕاستی لە دیوارەکان نزیک بووینەوە".
مانگی ڕابردوو ناسا یادی 10 ساڵەی خزمەتکردنی کۆمپانیای کیوریۆسیتی کردەوە. ووتی لەو ماوەیەدا، ڕۆڤەرەکە نزیکەی 29 کیلۆمەتر تێپەڕیوە و نزیکەی 625 مەتریش بەرزبووەتەوە لەکاتی گەڕان بەناو گەیڵ کرەیتەردا.
ئەمریکا دەڵێت گۆڕانی کەشوهەوا مەترسی لەسەر پەنگوینی ئیمپراتۆر دروست دەکات
دەزگای گیانلەبەرە کێوییەکانی ئەمریکا دەڵێت ئێستا پەنگوینەکانی ئیمپراتۆری ئەنتارکتیکا بەهۆی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا مەترسییان لەسەرە.
خزمەتگوزاری ماسی و گیانلەبەرە کێوییەکانی ئەمریکا لەم دواییانەدا هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە کە ئەگەر هەنگاوەکان بۆ پاراستنی نەگیرێتەبەر، ئەوا مەترسی نەمان یان لەناوچوونیان لەسەرە.
بڵاوکراوەکە بە فەرمی داوای پاراستنی پەنگوینی ئیمپراتۆر دەکات بەپێی یاسای جۆرە لەناوچووەکان (ESA).
ئەو باڵندانەی دەریا کە نافڕن ژینگەیان ئەنتارکتیکایە. بەڵام دەزگا ئەمریکاییەکە ڕایگەیاندووە، گەرمبوونی زەریاکان کە پەیوەندییان بە گۆڕانی کەشوهەواوە هەیە، زیانیان بە ژینگەی سەهۆڵی دەریایی پەنگوینەکان گەیاندووە. ئاژەڵەکان پێویستیان بە سەهۆڵی دەریایە بۆ زاوزێکردن و ڕاوکردنی خۆراک و دوورکەوتنەوە لە بوونەوەرەکانی تر.
مارتا ویلیامز بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ماسی و گیانلەبەرە کێوییەکانی ئەمریکایە. ئەو لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، دانانی پەنگوینی ئیمپراتۆر لە ڕیزبەندی ESA قەیرانی لەناوچوونی لە هەڵکشاندایە" نیشاندەدات کە کاریگەری لەسەر زۆرێک لە جۆرەکانی لە سەرانسەری جیهاندا هەیە.
ویلیامز دەڵێت:"ریزبەندکردنی پەنگوینی ئیمپراتۆر وەک زەنگی ئاگادارکردنەوە کاردەکات، بەڵام بانگەوازێکیشە بۆ کردەوە و دەستکردن بە کاری ڕژد".
دەزگای گیانلەبەرە کێوییەکان ڕایگەیاندووە، پشکنینی گەورە بۆ بەڵگە بەردەستەکان ئەوە دەردەخات پەنگوینەکان لە ئێستادا مەترسی لەناوچوونیان لەسەر نییە. بەڵام ئەگەر دەردانی کاربۆن بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە، پلەکانی گەرما بە هەمان شێوە بەرز دەبنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی لەناوچوونی زیاتری سەهۆڵی دەریا. ئاژانسەکە دەڵێت "ئەم زیانانە دەتوانێت ببێتە هۆی نەمانی پەنگوینەکانی ئیمپراتۆر لە داهاتوویەکی نزیکدا".
ئەم ڕاگەیاندنەی ئاژانسەکە دوای داواکارییەکی ساڵی 2011ی گروپی ژینگەیی سەنتەری جۆراوجۆری بایۆلۆجی هات بۆ ئەوەی پەنگوینەکان لە ژێر ڕێسای ESA دا بخرێتە ئەو لیستەوە .
ئاژانسەکە باسی لەوەش کردوە کە گۆڕانی کەشوهەوا ڕێژەی زاوزێی لە کۆلۆنیەکانی ئیمپراتۆردا کەمکردووەتەوە. نموونەیەک کۆلۆنی کەنداوی هالی لە دەریای وێدێل کە دووەم گەورەترین کۆلۆنی پەنگوینی ئیمپراتۆرە لە جیهاندا. بەرپرسان دەڵێن چەند ساڵێک لە خراپی بارودۆخی سەهۆڵ بەندان لە ناوچەکانی دەوروبەری کۆلۆنیەکەدا بووەتە هۆی خنکانی سەرجەم پەنگوینەکانی نوێ لەدایکبوون کە لە ساڵی 2016ەوە دەستپێدەکات.
ڕاگەیاندنی مەترسی لەناوچوون بۆ باشترکردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ هەوڵەکانی پاراستن و زیادکردنی هاوکارییە داراییەکان داڕێژراوە. هەروەها ئەم کارە داوا لە دەزگا فیدراڵیەکان دەکات لە ئەمریکا هەنگاو بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لەناوچوون بنێن.
شای وۆڵف بەڕێوەبەری زانستی کەشوهەوا لە ناوەندی هەمەجۆرەی بایۆلۆجی بنکە لە ئەمریکا. ئەو بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە ڕاگەیاندنی ئەمریکا وەک هۆشدارییەک دەبینێت کە پەنگوینەکانی ئیمپراتۆر پێویستیان بە "کردەوەی بەپەلەی کەشوهەوا" هەیە بۆ مانەوە.
وۆڵف دەڵێت "بوونی پەنگوین بەندە بەوەوە کە ئایا حکومەتەکەمان ئێستا ڕێوشوێنی بەهێز دەگرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی سووتەمەنی بەردینی هۆکارە بۆ گەرمبوونی کەشوهەوا و ڕێگریکردن لە زیانەکانی گەڕانەوەی نیە کە زیان بە ژیان لەسەر زەوی دەگەێنێت".
شانازیی دەگەڕیتەوە بۆ یاسای جۆرە لەناوچووەکان لە ساڵی 1973دا دەرچوو کە چەند ئاژەڵێکی لە مەترسی لەناوچوون دورخستۆتەوە. لەوانە ورچی بۆر، سیسارکە کەچەڵە، نەهەنگی خۆڵەمێشی و چەندینی تر. هەندێک لە پیشەسازییەکانی هەڵکەندنی کانزا و کانگا دژ بەو یاسایە وەستاونەتەوە، چونکە دەتوانێت گەشەپێدان لەو ناوچانەدا بوەستێنێت کە بە پێویست دادەنرێت بۆ مانەوەی جۆرەکان.