ئەندازیار ئومێد ئەحمەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم، هاوکات وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" زیاتر له تریلیۆنێک و 261 ملیار دینار وه‌زاره‌تی كاره‌با لای هاوبه‌شه‌كانیه‌تی، وەزارەتی کارەبا له‌ساڵی 2021 وه دووساڵه سوودمه‌ند نه‌بووه له هیچ بڕه پاره‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه، ته‌نها سه‌رچاوه‌ی دارایی وه‌زاره‌تی كاره‌با داهاتی خۆیه‌تی ئه‌ویش هه‌مووی نا، به‌ڵكو 10% باقیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ بابه‌تی مووچه و ئه‌وانه، بۆیه وه‌زاره‌تی كاره‌با ناچاره قه‌رزه‌كانی خۆی كۆبكاته‌وه و بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بدات به ئیداره‌دانی سیسته‌مه‌كه له‌ڕووی كارپێكردن و له‌ڕووی هونه‌ری و جێبه‌جێكردنی كار و پرۆژه‌كان، ئومێد ئەحمەد دەشڵێت" پاره‌ی كاره‌با چیه هه‌تا هاوڵاتی توانای پێدانی پاره‌ی نه‌بێت! هه‌رزانترین نرخی كاره‌با له‌هه‌موو جیهاندا له هه‌رێمی كوردستاندایه، كه له‌قۆناغی یه‌كه‌می كیلۆ وات ئه‌وه‌ری-کاتژمێری (kilowatt hour) بۆ ماڵان به دوو سه‌نته، ئێمه ده‌ستكاری نرخمان نه‌كردووه نرخ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌سێک سه‌ری مانگ پاره‌كه بدات له‌سه‌ره‌تاوه بۆخۆی ده‌چێت ده‌یدات هەربۆخۆیشی چاودێری ده‌كات كه ده‌ستی پێوه بگرێت و سوودی لێ ببینێت خراپیه‌كه‌ی ئه‌وه چیه. "
" كاته‌كانی بوونی كاره‌با باشه، به به‌راورد به‌و به‌رهه‌مه‌ی كه هه‌یه، به‌دڵنیایی ئێمه ناڵێین ته‌واو باشه "
لە سەرەتای قسەکانیدا وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت" ئێمه له لایه‌نی ڕاگه‌یاندنه‌وه كه قسه‌مان بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن كردووه و لایه‌نی شیكاریش وه‌كو لایه‌نه ته‌كنیكی و لایه‌نی زانستی باس له وزه‌ی كاره‌با و توانای به‌رهه‌مهێنان و خواست كراوه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌نی ئیداری و كارپێكردنیشهوه كه له ناو وه‌زاره‌ت ئێمه قسه‌وباسی خۆمان ده‌كه‌ین و پلان داده‌نێن و كارده‌كه‌ین له‌پێناو زیاد كردنی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و زیاد كردنی كاته‌كانی بوونی كاره‌با و به‌رزكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری كاره‌با بۆ هاوبه‌شان و هاونیشتیمانیان، به‌پێی هه‌موو ئه‌مانه دوو فاكته‌ری زۆر گه‌وره هه‌یه بۆ دیاریكردنی كاته‌كانی بوونی كاره‌با كه ئه‌وانیش به‌رهه‌مهێنانه له‌گه‌ڵ خواسته، ئه‌وه‌ی له ئێستادا خواستێكی سروشتیه واته ئه‌و خواسته‌یه كه تێیدا توانای خزمه‌تگوزاری كاره‌بای تێدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌واوی ئامێره كاره‌باییه‌كان كارده‌كه‌ن به‌پێی پێداویستیه‌كان بۆ هاوبه‌شان، كاته‌كانی بوونی كاره‌با باشه، به به‌راورد به‌و به‌رهه‌مه‌ی كه هه‌یه، به‌دڵنیایی ئێمه ناڵێین ته‌واو باشه، چونكه ته‌واو باش لای ئێمه واته 24 كاتژمێر، به‌ڵام وه‌زاره‌تی كاره‌با له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ به‌ده‌ستهێنانی، ئه‌وه وه‌كو لایه‌نی به‌رهه‌مهێنان و لایه‌نی فراوانكردنی تۆڕه‌كه و توانای گواستنه‌وه و توانای دابه‌شكردنی كاره‌با و گه‌یاندنی كاره‌با به هاوبه‌شان. "
" ئێمه له وه‌زاره‌تی كاره‌با كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین و هیوادارین كه جێگره‌وه‌ی ئامێره‌كانی خۆگه‌رمكردنه‌وه ده‌سته‌به‌ر ببێت، بۆئه‌وه‌ی كه وزه‌ی كاره‌با بۆ ئه‌ركه سهرهكییەکە بەکاربێت "
ئەندازیار ئومێد ئەحمەد زیاتر وتی" ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه بابه‌تی خواسته، خواست له وه‌رزی زستاندا به‌داخه‌وه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ستاندارده‌كانی دنیا له زستاندایه، له هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی كه وزه‌ی كاره‌با به‌كاردێت بۆ جۆرێكی تر له وزه كه له‌ڕاستیدا ئه‌ركی ئه‌وه نیه واته وزه‌ی كاره‌با به‌كاردێت بۆ ئامێره گه‌رمكه‌ره‌وه‌كان و خۆگه‌رمكردنه‌وه، له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر كاره‌باكه‌ش هه‌بێت له‌ڕووی بڕ و توانای تۆڕیشهوه به‌رده‌ست بێت، به‌ڵام له‌ڕووی ئابوریه‌وه گرفته بۆیه هه‌میشه قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه كردووه وتومانه پێویسته كاره‌با به‌كاربێت بۆ ته‌واوی ئامێره كاره‌باییه‌كان، وه خزمه‌تگوزاری كاره‌با له خزمه‌تی ئه‌و ئامێرانه‌دا بێت بۆئه‌وه‌ی كه هاوبه‌شانی كاره‌با بێبه‌ش نه‌بن له‌به‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با بۆ گه‌رمكردنه‌وه بۆ هیته‌ر بۆ سه‌رچاوه‌كانی گه‌رمكردن له‌به‌رئه‌مانه بێبه‌ش بن و كاره‌با نه‌مێنێت بۆ ئامێره‌كانی وه‌كو ڕووناكی و ئامێره پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و ته‌واوی پێداویستیه‌كانی تر، به‌داخه‌وه ئێمه ساڵانێكی زۆره ڕه‌نگه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی هه‌بێت له‌هه‌رێمی كوردستان كاره‌با بۆ گه‌رمكردنه‌وه، به‌ڵام ڕێگه ڕاست و زانستی و دروسته‌كه ئه‌وه‌یه كه كاره‌با به‌كاربێت بۆ ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی خۆی ئێمه له وه‌زاره‌تی كاره‌با كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین و هیوادارین كه جێگره‌وه‌ی ئامێره‌كانی خۆگه‌رمكردنه‌وه ده‌سته‌به‌ر ببێت بۆئه‌وه‌ی كه وزه‌ی كاره‌با بۆ ئه‌ركه سه‌ره‌كییەکەی بەکاربێت كه باسمكرد. "
" زیاتر له تریلیۆنێک و 261 ملیار دینار وه‌زاره‌تی كاره‌با لای هاوبه‌شه‌كانیه‌تی "
سه‌باره‌ت به نرخی كاره‌با یاخود شێوازی پێدانی پاره‌ی كاره‌با کە باس له‌وه ده‌كرێت هاوڵاتیان قه‌رزی كرێی كاره‌با بگه‌ڕێننه‌وه، ئایا ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان ئه‌مه‌یان نه‌كرد چ ڕێكارێک ده‌گیرێته‌به‌ر؟
لە وەڵامدا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم وتی" له‌ڕاستیدا هه‌ندێک حاڵه‌ت هه‌یه هه‌ندێكجار كه شتێک ده‌كرێت له ناو ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنه‌وه و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، یاخود هه‌ندێک لایه‌ن جاری وا هه‌یه هه‌ندێک لایه‌نی سۆشیاڵ میدیا و هه‌ندێكجاریش بێ مه‌به‌ست و به‌مه‌به‌ست گۆڕانكاری له خیتابی حكومه‌ت یان وه‌زاره‌ت ده‌كرێت به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی كاره‌با كه ئێمه بۆخۆمان له‌ناویداین، له‌ڕاستیدا هه‌بوونی قه‌رزه‌كانی كاره‌با له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كه كه‌ڵه‌كه‌بووه زیاتر له تریلیۆنێک و 261 ملیار دینار وه‌زاره‌تی كاره‌با لای هاوبه‌شه‌كانیه‌تی ئه‌مه كه كه‌ڵه‌كه‌بووه، ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی حاڵه‌تێكی نائاسایی بووه كه ڕووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه كه به‌داخه‌وه له 2014 وه كه‌وتینه ناو قه‌یرانی دارایی، وه‌زاره‌تی كاره‌با به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و بارودۆخه فشاری نه‌كردووه بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی كرێی كاره‌با و فشاری نه‌كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رز، به‌ڵام له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی كاره‌با خه‌رجیه‌كانی زۆر بووه ئیداره‌دانی 3 هه‌زار و 500 مێگاوات و به‌ره‌و ژوور، وه تۆڕێكی فراوان له زاخۆ بۆ كفری، بودجه‌ی به‌كاربردن و ئیش و كاره‌كان ئه‌مانه هه‌مووی پاره‌ی قه‌به‌ی ده‌وێت، وه وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ساڵی 2021 وه دووساڵه سوودمه‌ند نه‌بووه له هیچ بڕه پاره‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه كه ته‌نها سه‌رچاوه‌ی دارایی وه‌زاره‌تی كاره‌با داهاتی خۆیه‌تی ئه‌ویش هه‌مووی نا، به‌ڵكو 10% باقیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ بابه‌تی مووچه و ئه‌وانه بۆیه وه‌زاره‌تی كاره‌با ناچاره قه‌رزه‌كانی خۆی كۆبكاته‌وه و بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بدات به ئیداره‌دانی سیسته‌مه‌كه له‌ڕووی كارپێكردن و له‌ڕووی هونه‌ری و جێبه‌جێكردنی كار و پرۆژه‌كان بۆیه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین كارئاسانیشی كردووه یه‌كێكه له‌وانه لێخۆشبوو‌ن به‌ڕێژه‌ی 15% ئێستاش به‌شێوازی قیست به‌پێی قه‌باره‌ی قه‌رزه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی وا بێت كه بارگرانی دروست نه‌كات له‌سه‌ر هاوبه‌شان و هاونیشتیمانان بۆیه كۆكردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان ئه‌مه بابهتهكهیهتی. "
" سیستمی پریپەید و سیستمی پۆست پەید... "
سه‌باره‌ت به سیسته‌می پریپه‌ید و سیسته‌می پۆست په‌ید، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم هاوکات، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئه‌و دوو حاڵه‌ته ڕه‌نگه تێكه‌ڵ كرابێت، له‌ڕاستیدا پریپه‌ید په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه، به‌ڵكو پرپه‌ید سیسته‌مێكه وه‌كو ده‌زانرێت كه ئێمه ئه‌زموونێكمان هه‌یه له بابه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان كه ساڵانێكه پیاده ده‌كرێت له هه‌موو جیهاندا وایه، بابه‌تی پریپه‌ید دوو شته، یه‌كێكیان له‌م دوایانه‌دا پرۆژه‌یه‌كی ئه‌زموونی و نموونه‌یمان جێبه‌جێكرد بۆئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌ک سنوردار بكه‌ین له‌ڕووی توانای وه‌رگرتنی كاره‌با واته Limitation بكه‌ین، دواتریش كردمانه 24 كاتژمێر تا جۆرێک له جێگیریی دروست بكه‌ین كه هاوبه‌شانی كاره‌با بتوانن دابه‌شی ئامێره كاره‌باییه‌كانیان له 24 كاتژمێردا بكه‌ن كه فشار كه‌متر ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر تۆڕی كاره‌با، وه دواتریش پریپه‌ید له‌ڕێگه‌ی پێوه‌ری زیرهكهوهیه ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه كه‌ئه‌مه بكات، ئێمه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه جێبه‌جێمان كرد ده‌بێت تواناكان تاقی بكه‌ینه‌وه و بیخه‌ینه سیسته‌می كاره‌با و خزمه‌تی هاوڵاتیان، حاڵه‌تی پرپه‌ید بۆ ئه‌وه كردمان ئه‌كه‌ر كه‌سێک بڕێكی زۆر كاره‌با به‌كاربهێنێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای مانگ بیدات و له كۆتایی مانگ بیدات هه‌مان بڕه پاره ده‌دات له‌ڕووی دارایی نه هیچی زیاد كردووه و نه هیچی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام سیسته‌می پریپه‌ید خزمه‌تی ئه‌وه ده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ی پاره‌ی كاره‌با له‌پێشه‌وه ده‌دات له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سیسته‌می پێوه‌ری زیره‌كه‌وه مۆنیته‌رێک هه‌یه كه ده‌توانێت چاودێری به‌كارهێنانی كاره‌بای خۆی بكات ده‌توانێت ئه‌و ئامێره كاره‌بایانه‌ی كه هه‌یه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی وا كاریان پێ بكات كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌پێشه‌وه داویه‌تی به‌شی زۆرترین كاتی بكات ئه‌مه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی له خزمه‌تی سیسته‌می كاره‌بادایه وه‌كو ڕێزگرتن له وزه‌كه و له‌ڕووی ته‌كنیكیه‌وه فشار له‌سه‌ر وزه‌ی كاره‌با كه‌م ده‌كاته‌وه، هێنده قازانجی هه‌یه بۆ هاوبه‌شی كاره‌با كه له‌ڕووی ئابورییه‌وه ده‌توانێت خه‌رجیه‌كانی كه‌م بكاته‌وه و وزه‌ی كاره‌با به‌شێوازێكی وا به‌كاربهێنێت كه خزمه‌تی بكات و ته‌واوی پێداویستیه‌كانی خۆی پێ جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام به نادروستی به‌كاری نه‌هێنێت و پاره‌ی زیاد نه‌دات كه له ڕابردوو له‌به‌رئه‌وه‌ی پۆست په‌ید بووه له‌كۆتایی مانگه‌كه‌دا پاره‌ی بۆ هاتۆته‌وه و نه‌یزانیووه چی ده‌گوزه‌رێت له به‌ركاهێنانی كاره‌بادا، ڕه‌نگه ئامێرێكی زیاده‌ی به‌كارهێنا بێت گلۆپێكی زیادی به‌كارهێنا بێت كه شوێنی كار و ماڵی به‌جێهێشتبێت و ئامێره‌كانی نهكوژادبێتهوه ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌توانێت چاودێری به‌كارهێنانی كاره‌باكه‌ی ده‌كات زۆر به‌باشی كۆنتڕۆڵی ئه‌و لایه‌نه ده‌كات. "
" پاره‌ی كاره‌با چیه هه‌تا توانای پێدانی پاره‌ی نه‌بێت! هه‌رزانترین نرخی كاره‌با له‌هه‌موو جیهاندا له هه‌رێمی كوردستاندایه "
ئایا كه‌سێک ئه‌گه‌ر نه‌توانێت پاره‌ی كاره‌با بدات چ به پۆست په‌ید یان پریپه‌ید ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بێبه‌ش بێت له‌كاره‌با؟
لە وەڵامدا وتەبێژەکەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان(ئەندازیار ئومێد ئەحمەد) وتی" پاره‌ی كاره‌با چیه هه‌تا توانای پێدانی پاره‌ی نه‌بێت! هه‌رزانترین نرخی كاره‌با له‌هه‌موو جیهاندا له هه‌رێمی كوردستاندایه كه له‌قۆناغی یه‌كه‌می كیلۆ وات ئه‌وه‌ری-کاتژمێری (kilowatt hour) بۆ ماڵان به دوو سه‌نته، ئێمه ده‌ستكاری نرخمان نه‌كردووه نرخ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌سێک سه‌ری مانگ پاره‌كه بدات له‌سه‌ره‌تاوه بۆخۆی ده‌چێت ده‌یدات بۆخۆیشی چاودێری ده‌كات كه ده‌ستی پێوه بگرێت و سوودی لێ ببینێت خراپیه‌كه‌ی ئه‌وه چیه؟!."
" دوو ئاماژه كاته‌كانی بوونی كاره‌با دیاری ده‌كات "
ئایا دۆخی كاره‌با له ئەم زستانەدا چۆن ده‌بێت؟
لە وەڵامدا ئەندازیار ئومێد ئەحمەد وتی" وه‌كو باسمكرد دوو ئاماژه كاته‌كانی بوونی كاره‌با دیاری ده‌كات، یه‌كێكیان به‌رهه‌مه و ئه‌وی تریان خواسته، به‌ڕای ئێمه ئه‌وه‌ی كه ئێستا بارودۆخی كاره‌با باشه له هه‌ندێک ناوچه 20 كاتژمێره ئه‌م به‌رهه‌مه ئه‌گه‌ر زیاد نه‌كات كه‌م ناكات، به‌ڵام خواسته‌كه واده‌كات ئه‌گه‌ر خواست به‌رزبێته‌وه ئێمه نه‌توانین قه‌ره‌بوو بكه‌ینه‌وه كه به‌رهه‌م قه‌ره‌بوو كردنه‌وه شتێكی ئاسان نییه، ئاسان نییه خواستێک ببێت به ده‌بڵ ئێستا ئێمه خواستمان 3 هه‌زار و 500 میگاواته له زستانی ڕابردوو 7 هه‌زار مێگاواتمان تۆمار كردووه، بۆیه كاته‌كانی بوونی كاره‌با په‌یوه‌سته به خواسته‌وه خواست به‌رز بێت كاته‌كانی بوونی كاره‌با دێته خواره‌وه خواست نزم بێت كاته‌كانی بوونی كاره‌با زیاد ده‌كات ئه‌گه‌ر خواسته‌كه وه‌كو ئێستا بمێنێته‌وه وه‌كو ئێستا كاره‌با ده‌بێت"