کەمال محەمەد، وەزیری سامانەسروشتییەکان بە وەکالەت، لە وتوێژێکدا وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگی دەنگی ئەمریکای دایەوە سەبارەت بە کڕینی نەوت لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و دواتر فرۆشتنەوەی بە نرخێکی هەرزانتر بە هاوڵاتیان.
وەزیر بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند کە حکومەت نەوتەکەی لە هەردوو کۆمپانیای ساوز کوردستان و کی گەیت کڕیووە.
بەپێی زانیارییەکانی دەنگی ئەمەریکا، ئەو دوو کۆمپانیایە نزیکن لە پارتی و یەکێتی، ئەمە بە گوێرەی چەند بەرپرسێکی پەرلەمانی و حیزبی کە ناویان لای دەنگی ئەمریکا پارێزراوە.
ئەمەی خوارەوە کورتەیەکە لە گرنگترین ئەو خاڵانەی کە وەزیری سامانەسروشتییەکان بە وەکالەت ئاماژەی پێدا. تەواوی وتوێژەکە لە خوارەوە بەڕێگەی دەنگ بەردەستە.
دەنگی ئەمریکا: ئایا دیاریکردنی نرخی 103 هه‌زار دینار بۆ فرۆشتنەوە و دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا گران نییە؟
کەمال محەمەد: بێگومان لە 11-9 ڕه‌زامه‌ندی بۆ 70 ملیار دینار هاتووه كه ئێمه نه‌وتی سپی پێبكڕین. ئێمه ئه‌و نه‌وته‌مان كرده سێ قۆناغ: قۆناغی یه‌كه‌م، بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان؛ دواتر ده‌وروبه‌ر؛ دوای ئه‌ویش بۆ سه‌نته‌ری شاره‌كان...یه‌ک ملیۆن و 257 هه‌زار خێزان هه‌ن؛ ئه‌و پاره‌یه‌ش كه دابین كراوه 70 ملیار دیناره بۆ قۆناغی یه‌كه‌م بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان كه 320 هه‌زار خێزانمان هه‌یه كه هه‌ر خێزانێک به‌رمیلێک نه‌وتی بدرێتێت.11-9 ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌رچوو كه ئێمه ئه‌م ئیشه بكه‌ین. پرۆسه‌ی تهندهرینمان كرد هه‌تا پێش هه‌فته‌یه‌ک ته‌واو بوو وە پاش شیكردنه‌وه ئه‌وه‌ی له هه‌مووان كه‌متر 284 هه‌زار دینار بوو بۆ به‌رمیلێک نه‌وت...ئه‌م 100 هه‌زاره واته 35% هاوڵاتی ده‌یدات، 65% پاڵپشتی حكومه‌ته بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه.
له‌هه‌مانكاتدا ئێمه كه ئه‌م داواكاریه‌مان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد هه‌مان نوسراومان بۆ به‌غدادیش ناردووه. ئه‌وان وه‌ڵامیان داینه‌وه وتیان پاش 1-11 ئێمه به‌شێكتان بۆ ده‌نێرین. وه به‌ڕێز كازمی وه‌كو سه‌رۆک وه‌زیرانی [پێشووی] عێراق، كه جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌م داواكارییه‌ی جارێكی تر لێ‌كرد، ئه‌ویش به‌ڵێنیدابوو كه 15-10 قۆناغی یه‌كه‌م 50 ملیۆن لیترمان بۆ بنێرن. به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ دهنگوباسی نییه بۆیه ئێمه ناتوانین چاوه‌ڕێی به‌ڵێن بكه‌ین و وه‌رزی سه‌رما دێت خه‌ڵک ناتوانن چاوه‌ڕێ بكه‌ن. ئێمه ئه‌وه‌ی خۆمان ده‌ستپێده‌كه‌ین به‌و ژماره و بڕه‌ی خۆمان.
ئه‌گه‌ر به‌راورد له‌گه‌ڵ بازاڕ بكه‌ین 35% هه‌ر ژماره‌یه‌ک بێت به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ر خه‌ڵكێک هه‌یه ده‌ڵێت گرانه. ئایا 284 هه‌زار یان 100 هه‌زار كامه‌یان باشتره؟ به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی حكومه‌ت باشتره. ئه‌گه‌ر بڵێن كه‌متر بێت باشتر ده‌بوو؟ به‌ڵێ. به‌ڵام ئه‌و بڕه‌مان نه‌توانی دابین بكه‌ین بۆ ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كه 320 خێزانن.
دەنگی ئەمریکا: قایمقامی پێنجوێن ڕایگەیاندووە هاوڵاتیانی ناوچەکە ڕەتیدەکەنەوە کە نەوتەکە بەم نرخە بکڕن.
کەمال محەمەد: ئێمه خه‌ڵک ناچار ناكه‌ین ئه‌و نه‌وته وه‌ربگرن. ئینجا ئه‌و نه‌وته به‌و نرخه‌یه خه‌ڵك ده‌توانێت وه‌ریبگرێت یان وه‌رینه‌گرێت. ئێمه ئاگاشمان له‌وه نییه له پێنجوێن یان هه‌ر شوێنێكی تر ئه‌وه بووبێت. ئێمه كه‌س ناچار ناكه‌ین، ده‌توانن چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی به‌غداد بكه‌ن هه‌رزانتر بێت. به‌ڵام ئێمه ئه‌و بڕه‌مان كڕیوه به‌و نرخه.
دەنگی ئەمریکا: ئەو نەوتەتان لە کێ کڕیوە؟
کەمال محەمەد: ئێمه له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیا گرێبه‌ستمان كردووه. پێویسته له‌ده‌ره‌وه بیهێنن، ئینجا له توركیا بێت یان له كوێت بێت، یان له هه‌ر جێگایه‌ک بێت. به‌ڵام له‌ناوخۆ نابێت چونكه بڕی نه‌وته‌كه زۆره. ئه‌گه‌ر له بازاڕ بیكڕن نرخی نه‌وت له‌ناو بازاڕ له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد ده‌بێت بۆیه ئێمه ئه‌و هه‌وڵه‌ماندا له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه بێته ناو هه‌رێم.
نزیكه‌ی پێنج كۆمپانیا كێبڕكیان كردووه یه‌كێک له‌وانه Key Gate، وە یه‌كێكی تر South Kurdistan. ئه‌و دوو كۆمپانیانه له‌هه‌موویان كه‌متر بوون، به‌ڵام نابێت یه‌ک به‌رهه‌م و یه‌ک مواسه‌فات دوو نرخ هه‌بێت هه‌ردووكیان هه‌مان نرخن.
دەنگی ئەمریکا: وه‌كو حكومه‌ت ئه‌و نرخهتان پێ گونجاوه؟ ئایا پێتانوانییه گرانتره له نرخی بازاڕ؟
کەمال محەمەد: ئه‌م پرسیاره زۆر ده‌كرێت. كاتێک ئێمه ئه‌وه‌مان كڕی هه‌تا 290 هه‌زاریش بوو، ئه‌و بڕه‌ش زۆر بوو. پێش هه‌فته‌یه‌ک، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕینم كرد. له‌وێ وتمان نه‌وت دابه‌ش ده‌كه‌ین. له‌دوای دووڕۆژ نزیكه‌ی 15 هه‌زار دینار نرخی نه‌وت هاته‌خواره‌وه.
دەنگی ئەمریکا: بۆچی پرۆسه‌ی کڕینەکە له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاشكراوه نه‌كراوه؟
کەمال محەمەد: ڕاگه‌یاندنی ئاشكرا سێ جۆره وه‌كو لە ڕێنمایی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. تەندەری کراوە—به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه مانگێك زیاتر ده‌خایه‌نێت هه‌تا ته‌واو ده‌بێت. یان هه‌یه سنورداره هه‌شه (مصدر وحید)ه [یەک سەرچاوەیە]...ئه‌وی تر، سنوردا، ڕێنمایی ده‌ڵێت مه‌رجه سێ كۆمپانیا كه‌متر نه‌بێت. نزیكه‌ی پێنج كۆمپانیا بوون ئه‌وه‌ی به‌شداربوون. ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجامدرا و به قۆناغی خۆی ڕۆیشت.
ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاشكرا زیاتر له مانگێک ده‌خایه‌نێت.
دەنگی ئەمریکا: بۆچی زوو ده‌ستان نه‌كرد به پرۆسه‌ی ته‌نده‌ر؟
کەمال محەمەد: كاتێک كه پرۆژه‌یه‌ک ده‌ست پێبكرێت پێویسته ڕه‌زامه‌ندی دارایی هه‌بێت. واته ئوسوڵی ڕاگه‌یاندن ئه‌وه‌یه ته‌رخانكردن هه‌بێت. من 11-9 ئه‌و تهرخانكردنهم وه‌رگرتووه چۆن ده‌بێت من ڕاگه‌یاندن بكه‌م پێش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دارایی؟
دەنگی ئەمریکا: ئایا هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كان و هه‌موو سه‌نته‌ری شاره‌كان ئه‌مساڵ نه‌وت وه‌ردەگرن؟
کەمال محەمەد: ئێمه به‌دڵنیاییه‌وه بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌و بڕه‌مان كڕیووه. ئه‌وه‌ی به‌غداد كه هات به‌شی قۆناغی دووه‌م، كه دهوروبهرە، ده‌كات. نیه‌تی ئێمه، وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم، ئەوەیە کە هه‌ر خێزانێک به‌لایه‌نیكه‌م به‌رمیلێک وه‌ربگرێت.