Accessibility links

ڕێبەرانی گرووپی 20 بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی یان هەڕەشەی بەکارهێنانی لەلایەن ڕووسیاوە سەرکۆنە دەکەن


بەپێی ڕەشنووسێکی سەرەتایی بەیاننامەی گروپی 20 کە دەست ڕۆیتەرز کەوتووە، سەرکردەکانی 20 گەورەترین ئابووری جیهان، هەفتەی داهاتوو بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی، یان هەر هەڕەشەیەک بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی سەرکۆنە دەکەن.

سەرکردەکانی گرووپی 20 لە 15 و 16ی ئەم مانگە لە ئەندەنوسیا کۆدەبنەوە و لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە پێشەنگی کارنامەکانیان دەبێت.

لە ڕەشنوسەکەدا کە ڕەنگە بگۆڕێت دەڵێت "زۆرێک لە ئەندامان بە توندی سەرکۆنەی شەڕی نایاسایی و ناڕەوا و بێ بەهانەی ڕووسیایان کرد لە دژی ئۆکرانیا، داواشیان لێکرد دەستبەجێ کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت."

"دەڵێن" بەکارهێنان، یان هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی جێگەی قبوڵکردن نیە."

نیگەرانییەکان لە ئەگەری پەرەسەندنی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە سەروبەندی شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا دوای دوو وتارەکەی ڤلادیمێر پوتن هات کە تێیدا ئاماژەی بەوەکرد ئەگەر پێویست بکات ئەو جۆرە چەکانە بۆ بەرگریکردن لە ڕووسیا بەکاردەهێنێت.

بەپێی ڕەشنووسەکە، زۆرێک لە ئەندامانی گرووپی 20 هەروەها پێیان وایە ئەو لەشکرکێشییە "گەشەکردن سنووردار دەکات، هەڵاوسان زیاد دەکات، زنجیرەکانی دابینکردن تێکدەدات، مەترسییەکانی ئاسایشی وزە و خۆراک بەرز دەکاتەوە و مەترسییەکانی سەقامگیری دارایی زیاد دەکات."

ڕووسیا کە گەورەترین دابینکەری غازی یەکێتی ئەوروپایە لە مانگی دوو هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا و لەو کاتەوە وردە وردە نزیکەی هەموو گەیاندنی غازەکانی بۆ ئەوروپا وەستاون، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە. هەروەها ئەم شەڕە هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیای پەکخستووە، بەمەش نرخی خۆراک لە سەرانسەری جیهان بەرزبووەتەوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG