Accessibility links

ئەنەکەسە دەڵێت ئاسایش ڕێگەینەداوە لە قامشلۆ کۆنگرەکەیان ببەستن


بڕیار بوو ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ENKS) ڕۆژی 14 ی ئەم مانگە کۆنگرەی چوارهەمی خۆی لە شاری قامشلۆ بە بەشداری نزیکەی 160 ئەندام ببەستێت. بەڵام بەرپرسانی ئەو پارتە سیاسییە ڕایانگەیاند هێزە ئاسایشییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕێگەیان نەداوە بە ئەندامەکانیان بچنە نێو هۆڵی کۆنگرەکە بەهۆی ئەوەی مۆڵەت وەرنەگیراوە.

حەسەن ڕەمزی بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەنەکەسە
حەسەن ڕەمزی بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەنەکەسە

حەسەن ڕەمزی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ENKS لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی "لە ڕێگەی نێردەی ئەمەریکاوە، هەسەدەمان وەکو نێوندگری گفتوگۆی ناوخۆ ئاگادارکردەوە و سەرباری ئەوەش ئاسایش ڕێگری لە ئەنجامدانی کۆنگرە کرد." هەروەها گوتیشی ئەوان بە شێوازێکی تر کۆنگرەکەی خۆیان دەبەستن.

دەنگی ئەمەریکا بۆ وەڵامدانەوەی ڕاگەیاندنەکەی ENKS پەیوەندی بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە کرد، بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ وەڵامێکی نەبوو.

ڕۆژنامەوان دلۆڤان چەتۆ کە یەکێک بوو لەو کەسانەی بانگهێشتی کۆنگرەکە کرابوو لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ناڕەزایەتی دەربڕی و گوتی " بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر زۆرجار ڕێگەی داوە ENKS چالاکییەکانی خۆی ئەنجام بدات، بەڵام ئێستا ئەو بڕیارە پێشێلدەکات و ڕێگەنادات کۆنگرەی ئەنەکەسە بەڕێوە بچێت."

ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا لە 26 ی مانگی 10 ی ساڵی 2011 دامەزرا. ئەم ئەنجومەنە بریتییە لە 18 پارت و ڕێکخراو و کەسایەتی سەربەخۆ .

دەقی ڕاپۆرتی زانا عومەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە قامشلۆ

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:23 0:00
XS
SM
MD
LG