Accessibility links

سەرۆکایەتی تورکیا: ئەردۆغان و زێلێنسکی تاوتوێی درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵە دەکەن


نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی هاوتا ئۆکراینییەکەی پیرۆزباییان لە یەکتر کردووە سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستی هەناردەکردنی دانەوێڵە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نێوەندگیری دەکرێت.

ئەردۆغان بە زێلێنسکی گوتووە، هەردوو گرێبەستی دانەوێڵە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ئەزموونێکی ئەرێنی بوون و "درێژکردنەوەی ئەم لێکتێگەیشتنە بۆ سەر مێزی دانوستان" سوودی بۆ هەموو لایەنەکان دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دیکەدا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن جەختی لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ئۆکرانیا.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG