Accessibility links

ئێران هەڕەشەی هێرشی زەمینی لە عێراق دەکات


چەند بەرپرسێکی عێراقی و کورد دەڵێن، بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئێران کە ئەم هەفتەیە سەردانی بەغدا دەکات، هەڕەشەی لە عێراق کردووە کە ئەگەر سوپای عێراق سنووری هاوبەشی نێوانیان لە دژی هێزە کوردییە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران لە عێراق بەهێز نەکات ئەوا ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەمینی لە باکووری وڵاتەکە دەستپێدەکات.

ئەگەر هێرشێکی لەو شێوەیە لە ناو خاکی عێراق ئەنجام بدرێت، بێ وێنە دەبێت و مەترسی زیادبوونی تارمایی نائارامیە ناوخۆییەکانی ئێران دێنێتە ئاراوە کە تاران بە پلانی بیانی دەزانێت بەبێ ئەوەی بەڵگە بخاتە ڕوو.

ئەم هۆشدارییە لەم هەفتەیەدا لەلایەن ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانەوە گەیشتە بەرپرسانی عێراقی و کورد لە بەغدا.

ئێران دەڵێت گوایە گرووپە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن کە ماوەیەکی زۆرە لە باکووری عێراق دەربەدەرن، هانی ناڕەزایەتیەکانی دژ بە حکومەت لە ئێران دەدەن و چەک بە قاچاخ دەهێننە ناو ئەو وڵاتە. دەسەڵاتدارانی ئێران بەڵگەیان لەسەر ئەو تۆمەتانە نەخستۆتەڕوو کە گروپە کوردییەکان ڕەتیان کردۆتەوە.

دیار نییە ئەم هۆشداریەی ئێران چەندە ڕژدە، بەڵام بەغدا دەخاتە دۆخێکی سەختەوە. ئەوە یەکەمجارە بەرپرسانی ئێران بە ئاشکرا هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنی زەمینی دەکەن و داوای داماڵینی چەک لە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لەناو عێراقدا دەکەن.

سەرچاوە: AP

XS
SM
MD
LG