میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە باکوری سوریا و عێراق تەنها سنوردار نییە بە هەڵمەتێکی ئاسمانی و گفتوگۆ لەسەر بەشداربونی هێزی زەمینی ئەنجام دەدرێت.
کەناڵەکانی TRT و CNN تورک ڕادەگەیەنن لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کاتی گەڕانەوەی لە گەشتەکەی بۆ قەتەر، ئەردۆغان گوتویەتی کە ستونەکانی لەشکری و وەزارەتی بەرگری تورکیا پێکەوە بڕیار لەسەر بەکار هێنانی هێزی زەمینی دەدەن.
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشی ئاسمانییان کردە سەر بنکە چەکدارە کوردییەکان لە سوریا و عێراق و 89 ئامانجیان تێکشکاند و تۆڵەی هێرشێکی بۆمبڕێژکراویان لە ئەستەنبوڵ کرد کە هەفتەیەک لەمەوبەر شەش کەس کوژران.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز