کۆنفرانسی نێودەوڵەتی گیانلەبەرە کێوییەکان هەنگاوی نا بۆ دەرکردنی هەندێک لە گرنگترین بڕیارەکانی پاراستن بۆ جۆرەکانی نەهەنگ کە بازرگانی پەڕەکی دەکەن و دەیان کیسەڵ و کۆتر و چۆلەکە کە ژمارەیان بەهۆی بازرگانی ئاژەڵە ماڵییەکانەوە لەناودەچێت.
ڕێککەوتننامەی بازرگانی نێودەوڵەتی بۆ جۆرەکانی گیانلەبەرە کێوییەکان و ڕووەکی کێوی کە سەرەتای ناوەکانی بە CITES ناسراوە، ڕۆژی هەینی لە پەنەما کۆتایی هات. هاوکات لەگەڵ پاراستنی زیاتر لە 500 جۆر، نوێنەرانی کۆنفرانسی گیانلەبەرە کێوییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیارێکیان بۆ کردنەوەی بازرگانی عاج ڕەتکردەوە. لە ساڵی 1989 قەدەغەکردنی عاج دەرچوو.
سوزان لیبەرمان، جێگری سەرۆکی سیاسەتی نێودەوڵەتی لە کۆمەڵەی پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکان ووتی ئەم پەیماننامەیە دەڵێت "مژدەیەکی خۆش لە CITESەوە هەواڵێکی خۆشە بۆ ژیانە کێوییەکان بەو پێیەی ئەم پەیماننامەیە یەکێکە لە پایەکانی پاراستنی نێودەوڵەتی، زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوون لە یەکگرتنی وڵاتان لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکانی جیهان پەیوەست بە یەکترەوە کە بریتین لە داڕمانی جۆراوجۆری باێۆلۆجی، گۆڕانی کەشوهەوا و پەتاکان."
زۆرێک لەو پێشنیازانە کە لێرەدا پەسەند کراون، ڕەنگدانەوەی بەردەوامی کەڵکوەرگرتنی زۆر و بازرگانی ناپایەدارە، و پەرەسەندنی بازرگانی نایاسایی، و هەندێکیان بەهۆی کارلێکە ئاڵۆزەکانی هەڕەشەکانی ترەوەیە کە ژمارەی جۆرەکان لە کێودا کەم دەکەنەوە، لەوانە گۆڕانی کەشوهەوا، نەخۆشی، گەشەپێدانی ژێرخانی و شوێنی نیشتەجێبوون لەدەستدان”.
پەیماننامەی نێودەوڵەتی بازرگانی گیانلەبەرە کێوییەکان کە 49 ساڵ لەمەوبەر لە واشنتۆنی پایتەخت پەسەندکرا، ستایشی زۆری لێکرا بەهۆی ئەوەی یارمەتیدەرە لە ڕێگریکردن لە بازرگانی نایاسایی و ناپایەدار بە عاج و قۆچی یەکشاخ و نەهەنگ و کیسەڵەکانی دەریا.
بەڵام بەهۆی سنوورداربوونیەوە کەوتۆتە ژێر هێرشەوە، لەوانە پشتبەستنی بە وڵاتانی تازەپێگەیشتووی کەم دەرامەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی نایاسایی کە بووەتە بازرگانییەکی قازانجبەخش بە بڕی 10 ملیار دۆلارە ساڵانە.
یەکێک لە دەستکەوتە گەورەکانی ئەمساڵ بەرزکردنەوەی ئاست یان دابینکردنی پاراستن بوو بۆ زیاتر لە 90 جۆری قرش، لەوانە 54 جۆری قرشی ڕیکوێم، قرشی بۆنێتێد، سێ جۆری قرشی سەری چەکوش و 37 جۆری ماسی گیتار. زۆرێک پێشتر هەرگیز پاراستنی بازرگانییان نەبووە و ئێستا بەپێی پاشکۆی دووەم، بازرگانی ڕێکدەخرێت.
ژمارەی قرشەکان جیهان لە کەمبوونەوەدایە و ساڵانە مردنیان بەهۆی تۆڕی ماسیگرتنەوە دەگاتە نزیکەی 100 ملیۆن دانە. ئەو قرشانە زیاتر بەهۆی پەڕەکەکانیانەوە دەگەڕێن، کە لە شۆربای پەڕەکی قرشدا بەکاردەهێنرێت، کە خواردنێکی ناسکی بەناوبانگە لە چین و شوێنەکانی دیکەی ئاسیا.
زانایان کیسەڵێکی بەبەردبویان دۆزیوەتەوە بە گەورەیی ئۆتۆمۆبێلێکە.
زانایان یەکێک لە گەورەترین کیسەڵەکانیان دۆزیوەتەوە کە تا ئێستا تۆمارکراوە. ئەم کیسەڵە قەبارەکەی نزیکەی ئۆتۆمبێلێکی بچووکە و 83 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لە ئەوروپا ژیاوە.
توێژەران لەم دواییانەدا باسیان لەو بەبەردبوانە کردووە کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا دۆزراونەتەوە. بەبەردبوەکان هی کیسەڵێک بووە بە ناوی Leviathanochelys aenigmatica لیڤایا ثانۆچێلیس انیگماتەکا درێژییەکەی نزیکەی 3.7 مەتر بووە. لە سەردەمی کریتاسیۆسدا ژیاوە، دوا سەردەمی دایناسۆرەکان. گەورەترین کیسەڵە ناسراوەکانی ئەوروپایە.
ئەم کیسەڵەی ئەو سەردەمە زۆر گەورەتر بوو لە گەورەترین کیسەڵەکانیی ئەمڕۆ، لە ئەمرۆداجۆری چەرمە پشت درێژییەکەی تا 2 مەتر دەگات. لیڤیاتانۆچێلیس نزیک بوو لە هاوتاکردنی گەورەترین کیسەڵ کە تۆمارکراوە تائێستا بەناوی ئارچێلۆن کە نزیکەی 70 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاوە و درێژییەکەی گەیشتوەتە نزیکەی 4.6 مەتر.
ئەلبێرت سێلێس، هاوبەشی نووسەری توێژینەوەکە لە پەیمانگەی کەتالا دی پالیۆنتۆلۆژیا (ICP) دەڵێت "لیڤیاتانۆچێلیس درێژییەکەی وەک ئۆتۆمۆبێلی مینی کوپەر بوو لە کاتێکدا ئارچێلۆن هەمان قەبارەی تۆیۆتا کۆرۆلای هەبوو".
لیڤیاتانۆچێلیس لە ئاوە مەترسیدارەکاندا مەلەی کردوە. ئەوەی ڕاوی کردوون بریتین لە مۆساساور و پلێسیۆسۆر، بوونەوەرە ئاوییە گەورەکان درێژیان دەگاتە 15 مەتر. نێچیریدیکەی نزیکیش وەک قرش.
ئۆسکار کاستیلۆ، خوێندکاری زانکۆی ئۆتۆنۆما دی بەرسەلۆنا و نووسەری سەرەکی ئەو توێژینەوەیە کە لە ڕاپۆرتە زانستییەکان بڵاوکراوەتەوە دەڵێت "هێرشکردنە سەر ئاژەڵێک بە قەبارەی لیڤیاتانۆچێلیس کە ڕەنگە تەنها لەلایەن نێچیرە گەورەکانەوە لە دەریادا ئەنجامدرابێت. لەو سەردەمەدا، نێچیرە دەریاییە گەورەکان لە ناوچەی ئەوروپادا بە شێوەیەکی سەرەکی قرش و مۆساساور بوون".
کاستیلۆ زیاتر ووتی" لە سەردەمی کریاتاسیۆسدا، کیسەڵە دەریاییەکان قەبارەی جەستەیان زیادکردووە. دەکرا لیڤیاتانۆچێلیس و ئارچێلۆن گەورەترین نموونە بن لەم پرۆسەیەدا. کاستیلۆ دەڵێت "هۆکاری ئەم زیادبوونی قەبارەی جەستە" ڕەنگە "فشاری ڕاوچیەکان" بووبێت. بەڵام ووتیشی لەوانەیە هۆکاری دیکەش هاوکاربووبێت.
کیسەڵە گەورەکانی تری ڕابردووی زەوی بریتین لە پرۆتۆستێگا و ستوپێندمیس کە درێژی هەریەکەیان دەگاتە نزیکەی 4 مەتر. پرۆتۆستێگا کیسەڵێکی دەریایی سەردەمی کریتاسی بوو کە نزیکەی 85 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لە نزیک ئێستای ئەمریکای باکوور ژیاوە. ستۆپێندێمیەکان نزیکەی 7-13 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لە سەردەمی مایۆسین لە نزیک ئێستای ئەمریکای باشووری ژیاون.
زانایان پاشماوەی لیڤیاتانۆچێلیسیان لە نزیک گوندی کۆل دی نارگۆ لە ناوچەی ئاڵت ئورگێل لە کەتەلۆنیا دۆزیەوە. گەشتیارێک لە شاخەکانی باشووری پیرینیس بینیویەتی کە ئێسکەکان بەشێکیان بە زەوی داپۆشراون. تا ئێستا توێژەران بەشێک لە قەڵغانی پشتیان دۆزیوەتەوە، و زۆربەی ناوچەی حەوزیان دۆزیوەتەوە، بەڵام هیچ لە کەللەسەر و کلک و ئەندامێکی نەدۆزراوەتەوە.
ئێسکەکان ئەوە دەردەخەن ئەو بوونەوەرە قەڵغانێکی نەرمی هاوشێوەی کیسەڵە سەرچەرمەکانی هەبووە، کە خودی قەڵغانەکە نزیکەی 2.35 مەتر درێژ بووە و 2.2 مەتر پانی بووە. وا دیارە لیڤیاتانۆچێلیس زۆرتر لە زەریادا ژیاوە، بە دەگمەن بۆ سەر زەوی گەڕاوەتەوە بۆ نموونە لە کاتی هێلکە دانان.
هەندێک ناوچەی ئێسکدار لە لای پێشەوەی حەوزی جیاوازە لە هەر کیسەڵێکی دەریایی ناسراوی تر، ئەمەش ئەوە پیشان دەدات کە لیڤیاتانۆچێلیس نوێنەرایەتی ڕەچەڵەکی نوێ دەکات دۆزراوەتەوە، ئەمەش زاراوەیەکی زانستی بە واتای هێڵێکی زنجیرەیەک گیانلەبەر بە بەردەوامی بەیەکەوە بەستراونەتەوە.
دەرئەنجامەکان دەردەخات کیسەڵی قەبارە گەورەی دەریا بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە ڕەچەڵەکی جیاوازدا لە سەردەمی کریتاسیدا لە ئەمریکای باکوور و ئەوروپا گەشەیان کردووە.
Leviathanochelys aenigmatica بە واتای "کیسەڵە لیڤیاتانی ناڕون" دێت بەهۆی قەبارەی گەورەی و شێوەی سەرنجڕاکێشی ناوچەی حەوزەی کە توێژەران گومانیان هەیە پەیوەندی بە سیستەمی هەناسەدانەوە هەبووبێت.
گۆڕانی کەشوهەوا دەبێتە هۆی گرفت بۆ درەختی شارەکان
ژیان لە شارێکدا دەتوانێت بە تایبەتی بۆ دارێک سەخت بێت. خانووبەرە، پیسبوون، خراپی خاک، مێروو و تەنانەت ڕووداوی ئۆتۆمبێلیش دەتوانێت لەدەستدانی درەختەکان زیاتربکات. ئێستا، گەرمبوونی کەشوهەوا ژیانی درەخت سەختتر دەکات.
لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2021 ڕاپۆرتێکی شاری سیاتڵ لە ویلایەتی واشنتۆن ڕایگەیاند، شارەکە نزیکەی 255 هێکتار ڕووپۆشی درەختەکانی لەدەستداوە. ڕاپۆرتەکە بەشێکی هۆکاری زیانەکانی گۆڕانی کەشوهەوای خستووەتە ئەستۆ.
پاشان وشکترین هاوین لە تۆمارەکانی سیاتڵ لە ساڵی 2022دا هاتە ئاراوە. بارودۆخی وشکتر و پلەی گەرمی گەرمتر وایکردووە زۆرێک لە درەختەکان گەڵا قاوەیی و لقە ڕووتەکانیان و تۆوکردنی زۆریان لەدەستداوە. ئەمانە هەموویان نیشانەی فشارن بۆ سەر درەخت.
شارەزای دار لە دارستانی واشنتۆن پارک، شی کۆپ، ڕایگەیاند، دەتوانیت بەڵگەی فشاری درەختەکان لە درەختەکانی مەیپڵ و هێملۆکدا ببینیت. “ئەوان تۆو لەخۆدەگرن، ئەوە جۆرێکە لە دوا هەوڵی ئەوان بۆ زاوزێکردن".
نیکۆلاس جۆنسۆن پسپۆڕی درەخت لە باخچەکانی سیاتڵ سیتی. وتی ئەگەر ئەم گەرمبوونی کەشوهەوایە بەردەوام بێت، "ئێمە درەختێکی زۆرمان دەمرن." وتیشی "لە ژێر گەرمادا، درەختەکان لاواز دەبن - هەروەک چۆن مرۆڤەکان".
کاریگەری کەش و هەوای توند
توێژەرانی فەرەنسا و ئوسترالیا لێکۆڵینەوەیان لە کاریگەری گەرمبوونی پلەی گەرما و کەمتر باران لەسەر زیاتر لە 3100 دار و ڕووەک لە 164 شار لە سەرانسەری 78 وڵاتدا کردووە.
بۆیان دەرکەوتووە نزیکەی نیوەی درەختەکانی شارەکان بارودۆخی کەشوهەوایان لە دەرەوەی سنوورەکانیان ئەزموون کردووە. هەروەها بۆیان دەرکەوتووە کە تا ساڵی 2050 نزیکەی هەموو ئەو نەمامانەی لە شارەکانی ئوسترالیا چێنراون، لە ژیاندا نامێنن.
دەیڤید نۆواک زانایەکی خانەنشینکراوی خزمەتگوزاری دارستانەکانی ئەمریکایە. وتی “کێشەکە ئەوەیە گۆڕانکاری وردە وردە دەبێت. ئەوە وەرچەرخانە توندانەی بەسەر ئاودا دێت، ئاوی زۆر، بای زۆر و توندی زریانەکانن دەبنە هۆی ئەم گۆڕانکارییە خێرایانە".
مایکل کارام، بەڕێوەبەری پارک وەیز دەڵێت، لە ساڵی 2005 زریانی کاترینا نزیکەی لە ٪10ی درەختەکانی شاری نیو ئۆرلینزی لە ویلایەتی لویزیانا لەناوبردووە. ووتیشی لە ساڵی 2021دا زریانی ئیدا زۆرێک لە چاندنی نەمامە نوێیەکانی لە ڕەگەوە هەڵکەندەوە.
لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا، توێژەران نیگەرانن لەوەی زۆرێک لە شارەکان نەمامە نوێ چێنراوەکان لەدەست بدەن پێش ئەوەی بگەنە پێگەیشتن لە نێوان 10 بۆ 20 ساڵدا.
ماوەیەکە درەختە ناڕەسەنەکان هێنراونەتە شارەکان. بەڵام گۆڕانی کەشوهەوا دەبێتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە پسپۆڕانی درەختەکان بە تایبەتی لەبەرچاویان بگرن ئەمە هۆکاریکە پێی دەوترێت "کۆچی یارمەتیدەر".
لە شاری بێلڤیو لە واشنتۆن، شارەزایان خەریکی چاندنی جۆرە جیاوازەکانی درەختن بە تایبەتی بۆ گۆڕانی کەشوهەوا. لە گۆڕەپانی شارەکاندا، خەریکی چاندنی نەمامی سیکۆیای گەورەن کە تەنها چەند سانتیمەترێک بەرزە.
سیکۆیا گەورەکان لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای زەریای هێمن بوونیان نیە. بەڵام بەڕێوەبەرانی دار لەم شارەی ڕۆژهەڵاتی سیاتڵ زیاتر سیکۆیا دەچێنن چونکە درەختەکان دەتوانن مامەڵە لەگەڵ کەمی باران و مێرووەکاندا بکەن.
ڕیک بەیلی لە بەرنامەی بەڕێوەبردنی دارستانەکانی شارەکە دەڵێت "بە چاندنی ئەم ئەم دارانە بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر خێرا گەشە دەکەن".
هەروەها چاندنی زیاتری نەمامی نامۆ بەناوچەکە سەرنجی ڕاکێشاوە بۆ شتێک کە پسپۆڕانی درەختەکانی شار لە ساڵانی مردنی درەختەکانەوە فێری بوون، ئەوەیش هەبوونی چەندین جۆر و تەمەنی جیاوازی دار گرنگە بۆ زیندوو ڕاگرتنی دارستانەکانی شار.
نیکۆڵاس جۆنسۆن، پسپۆڕی درەختەکان لە پارکەکانی شاری سیاتڵ دەڵێت "ژیان هەمیشە ڕێگەیەک دەدۆزێتەوە". " لە سیاتڵ، خەڵک یارمەتی ژیان دەدەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەک".