Accessibility links

دادوەر فەریق حەمەساڵح دەڵێت بۆی دەرکەوت کە داوای ژنان بۆ جیابوونەوە لە هاوسەرەکانیان بەهۆی هێنانی ژنی دووەمەوە یاسایی و شەرعی نیە


Fariq HamaSalih
Fariq HamaSalih

ئەو دادوەرە کوردەی کە بەهۆی تانەیەکی ئەوەوە دادگای فیدڕاڵی عێڕاق بڕیاریدا ئافرەتان مافی ئەوەیان نییە بەهۆی هێنانی ژنی دووەمەوە داوای جیابونەوە لە هاوسەرەکانیان بکەن بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە هۆکاری تانەکەی ئەوە بووە کە ئەو مافە "هیچ بنەمایەکی یاسایی و شەرعی نییە" و بووەتە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی.

فەریق حەمەساڵح، دادوەر لە داگای بەرایی کەتنی سەیدسادق، لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "یەکێک لەو بڕگانەی کە ئافرەتان داوای جیابوونەوەی پێ دەکەن بڕگەی 5 مادەی 40ی یاسای باری کەسێتییە کە بە دادگا دەڵێت هاوسەرەکەم ژنی بەسەردا هێناوم ئێمەش بەو بڕگە و مادەیە لەیەکمان جیادەکردنەوە. ئەمە لە ساڵی 2008 وە کاری پێدەکرێت تاساڵی پار ئەوەمان بیست هەندێک لە مامۆستایانی ئاینی ئەم ژنانەی بەم جۆرە جیادەبنەوە جارێکی دیکە مارەیان ناکەنەوە بە بیانووی ئەوەی بەناشەرعی جیاکراونەتەوە لەیەکتر. ئێمەش بەدواداچوونمان کرد کە وایە و لیژنەی فەتوا فەتوای هەیە."

دادگای باڵای فیدراڵی عێراقی، کە لە 12 دادوەر پێکدێت وسەرجەمی ئەندامەکانی پیاون، ڕۆژی چوارشەممە ئەم بڕیارەی دا، کە بەگوێرەی بو گوێرەی هەندێک چالاکوانانی مافەکانی ژنان دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی توندوتیژی خێزانی و کۆمەڵایەتی بەدوادابێت.

ڕەنگین سەلام، چالاکوانی مافەکانی ژنان، لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "خەڵک لەم مادەیە وا تێگەشتووە هەموو پیاوێک بۆی هەیە ژنی دووەم بهێنێت... ئەم یاسایە کاریگەریەکی گەورەی لەسەر باری خێزانی دەبێت. ئەگەر بەهەڵە ئەم بابەتە بڕوات بەم شێوەی کە ئێستا هەیە لەناو کۆمەڵگە کاریگەری لەسەر زیاد بوونی توندوتیژی دەبێت. لەوانەیە هەندێ کەس هەر یاساکە ببیستێن و بڵێت من ژنی دووەم ئەهێنم تۆش ناتوانی داوای جیابوونەوە بکەیت."

سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەیسانەی کە بەهۆی ئەو بڕگەیەوە کە پرۆسەی هاوسەرگیریەکەیان هەڵوەشاوەتەوە، دادوەر فەریق حەمەساڵح ڕایگەیاند، " ئامارێکی دیاری کراو لەبەردەست نیە. بەلام لەو دادبینیانەی کە ئەنجامم داون بەو بڕگە و مادەیە لە یەکم جیاکردونەتەوە."

سەبارەت بەوە کە ئەم تانەلێدانە لەم بڕگە و ئەو کاردانەوانەی لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتانە دروست بوون ڕایگەیاند، "هەڵە تێگەشتنێک هەیە لەبەر ئەوەی بابەتی یاسایی و شەرعی تۆزێک ئاڵۆزە هەموو کەسێک لێی تێناگات. هاوکات بە نەزانین بێت یان بە ئەنقەست هەوڵی شێواندن و بەسیاسی کردنی دەدرێت کە ئەمە دوورە لەوەوە."

کاردانەوەکان لەسەر لادانی بڕگەیەک لە یاسای باری کەسێتی
please wait

No media source currently available

0:00 0:05:31 0:00
XS
SM
MD
LG