Accessibility links

ڕاهێنانی هاوبەشی هەسەدە و هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژی دووەم بەردەوامە


بۆ دووەم ڕۆژ لە دوای یەک هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە زۆرێک لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاهێنانی هاوبەشیان ئەنجامدا.

ڕۆژی شەممە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕاهێنانێکی هاوبەشی لەگەڵ "هەسەدە" ئەنجامدا، کە لە بنکەی خۆی لە ڕومەیلانەوە بەرەو گوند و شارۆچکەکانی دێریک و فڕۆکەخانەی "روبریا" کە نزیکە لە سنووری تورکیا دەگرێتەوە.

یەکەم دەوریە ڕۆژی هەینی، لە ناوچەکانی تیل کۆچەر و گوندەکانی تیل حەمیس و ڕێگای ستراتیژی بۆ یەروبییە/تەل کۆچەر لەسەر سنووری سوریا و عێراق دەستی پێکرد.

شیانی باسە پێشتر هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی شانەکانی "داعش" بەهۆی هێرشەکانی تورکیا ڕاگەیاندبوو.

XS
SM
MD
LG