Accessibility links

لە پەرلەمانی تورکیا، ڕێگە لە پەرلەمانتارێکی کورد دەگیرێت بە کوردی بدوێت


ئیمام تاشچیئەر، ئەندامی پەرلەمانی تورکیا
ئیمام تاشچیئەر، ئەندامی پەرلەمانی تورکیا

ئیمام تاشچیئەر، پەرلەمانتاری هەدەپە لە دیاربەکر، ڕۆژی دووشەممە، کاتێک ویستی وتارەکەی لەسەر بودجە بە زمانی کوردی پێشکەش بکات، سەرۆکی دانیشتنەکە مایکەکەی برد و ڕێگەی پێنەدا بە زمانی کوردی قسە بکات.

سەرۆکی ئەو دانیشتنە پەرلەمانتاری پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، هایدار ئاکار بوو. ئەو مایکرۆفۆنەکەی تاشچیئەری گرت و ڕایگەیاند بە پێی یاسا لە پەرلەمانی تورکیا بە زمانێکی تر جگە لە تورکی قسەکردن قەدەغەیە.

ئاکار داوای لە تاشچیئەر کرد بابەتەکەی بە زمانی تورکی تەواو بکات، بەڵام پەرلەمانتارە کوردەکە ناڕەزایی بەرامبەر بەو هەڵوێستە لە دژی زمانی کوردی دەربڕیوە و بابەتەکەی بە نیوە تەواو هێشتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا تاشچیئەر گوتی " ویستم سەرنج بۆ دۆخی زمانی کوردی ڕابکێشم چونکە هیچ پارەیەک لە بودجەدا بۆ گەشەپێدانی کولتوور و زمانی کوردی تەرخان ناکەن و ئەو یاسایانەش ناگۆڕن کە زمانی کوردی قەدەغە دەکات."

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی یاسای پەرلەمان و مادەی 42ی یاسای تورکیا، قسەکردن بە زمانەکانی تر جگە لە تورکی قەدەغەیە، بۆیە ئەو سەرکردانەی سەرکردایەتی دانیشتنەکان دەکەن ناتوانن ڕێگە بە قسەکردن بدەن بە زمانی کوردی.

٣٠ ساڵ لەمەوبەر لەیلا زانا ئەندامی پەلەمانی پێشوو و نوێنەری دیاربەکر ویستی بە کوردی سوێندی یاسایی لە پەرلەماندا بخوات، بەڵام لەوکاتەی کە ململانێیەکی زۆر هەبوو ڕێگری لێکرا و وتەکانیشی بوون بە هۆی دەستگیرکردنی.

تاشچیئەر گوتی " سی ساڵ دەرباز بوو بەڵام هەڵوێستی دژی کوردی نەگۆڕاوە."

دەقی وتووێژەکەی تاشچیئەر لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:14 0:00

XS
SM
MD
LG