ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە بڕیار گۆڕانکاری لە مۆڵەت و کارکردن بە سیستمی گازی ناو ماڵان دەکات، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنەکەش دەڵێت" ئێمه هه‌وڵمانداوه له ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته جێبه‌جێكاره‌كانه‌وه مۆڵه‌ته‌كان ڕابوه‌ستێنین بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ئه‌و سیسته‌مانه دابنرێن، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت ئه‌و كۆمپانیانه له‌ژێر چاودێریدا بن، ئاماژە بەوەش دەکات" تا ئێستا هیچ کەس لەسەر کەمتەرخەمی دانانی ئەو سیستمانە سزا نەدراوە. "
بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" له‌م ساڵانه‌ی دوایی به‌هۆی كه‌می نه‌وتی سپیه‌وه و كاره‌باوه خواست له‌سه‌ر گاز زیاتر بووه، ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌باشمان زانی به‌دواداچوون بكه‌ین بۆ بابه‌تی ئه‌و ڕووداوه نه‌خوازراوانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ڕوویداوه بووه هۆی گیانلە‌ده‌ستدانی هاوڵاتی، ئێمه لیژنه‌ی وزه و لیژنه‌ی ناوخۆمان ڕاسپاردووه كه به‌دواداچوون بكه‌ن و هۆكاره‌كان بزانن، له دوای ئه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت هه‌ندێک كه‌س كه ئه‌م كاره ده‌كات هیچ پسپۆڕیه‌كی نییه ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه بچوكترین هه‌ڵه تێیدا ده‌بێته كاره‌سات و گیانله‌ده‌ستدانی خه‌ڵک بۆیه ئه‌م كاره پێویستی به چاودێری وردی حكومه‌ت و هه‌روه‌ها خه‌ڵک هه‌بوو. "
مانگی ڕابردوو بەهۆی تەقینەوەی سیستمی غازی ماڵێک لە شاری سلێمانی،پانزە کەسی خانەوادەیەک گیانیان لەدەستدا، هەفتەیەکی نەبرد بەهۆی تەقینەوەی سیستمی غازی سەمونخانەیەک کە قاتی دووەمی خوێندکارانی بەشی ناوخۆیی لێ نیشتەجێ بوو، چەند قوربانیەک لەو ڕووداوەش کەوتەوە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەکرد" له‌ئێستادا ئێمه هه‌وڵمانداوه له‌ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته جێبه‌جێكاره‌كانه‌وه مۆڵه‌ته‌كان ڕابوه‌ستێنین بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ئه‌و سیسته‌مانه دابنرێن، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت ئه‌و كۆمپانیانه له‌ژێر چاودێریدا بن. "
بەرزان شێخ محەمەد ئەوەی خستەڕوو" گۆڕانكارییه‌كه ئه‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و هونه‌ری ئه‌و ئامێرانه‌ی تێدا به‌كاربهێنرێت لە سیستمی گاز، بۆنموونه ئه‌له‌رمی ئاگاداركردنه‌وه‌ی تێدا به‌كاربهێنرێت له‌كاتی بوونی لێچوونی گاز له‌و شوێنه‌دا زەنگ لێبدات. "
یەکێک لە قوربانیەکانی ڕووداوی تەقینەوەکەی سیستمی گازی ماڵەکە لە شاری سلێمانی هاوڵاتییەکی کوردی ئێرانی بوو، کە بە زمانی لۆکا‌ڵی ناوچەکە(وەستا)ی دانانی سیستمی گازی ماڵان ناو دەبرێت، دواتر ڕاگەیەنرا کە ئەو کەسە مۆڵەتی ئەو کارەی نەبووە، جگە لەوە چەندین کەسی تریش لە هەرێمی کوردستان بەوجۆرە کاردەکەن.
بە وتەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چیتر ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت ئەو کارانە بکات لە دەرەوەی کۆمپانیایەکی مۆڵەتپێدراو و گوتی
"نه‌خێر ئه‌مه ئیشی ئه‌وه نییه، تاكه كه‌س بچێت خه‌ریكی ئه‌و بابه‌ته بێت"
گوتیشی" ئه‌و كاره جارێ ڕاوه‌ستێنراوه، خه‌ڵكێكی زۆر داوا ده‌كه‌ن كه ده‌ستبه‌كاربنه‌وه چونكه بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌یه. "
ئەو بەرپرسەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو" به‌دڵنیاییه‌وه كاتێک مۆڵه‌ت داده‌نرێت بۆ ئه‌و سیسته‌مه له به‌رامبه‌ردا سه‌رپێچیكارانیش سزا ده‌ده‌رێن، هه‌تا ئێستا سزا دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام كاتێک مۆڵه‌ت ده‌درێت به كه‌سێک چاودێری ده‌كرێت ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی كرا پێویسته سزا بدرێت به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه به‌ركاره له هه‌رێمی كوردستاندا . "
بەرپرسانی حکومی و دەسەڵاتە خۆجێییەکان لە سلێمانی و جەختییان لە پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە و دەستنیشانکردنی هۆکار و کەمتەرخەمییەکان لە ڕووداوەکەکردەوە لەدوای تەقینەوەی ئەو دوو سیستمی گازە. "
بەڵام جێگرەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت" له سلێمانیدا كه‌س سزا نه‌دراوه له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌می ئەو بابەتە، به‌ڵام كاره‌كه‌یان وه‌ستاندووه، ئێمه زۆر به‌پێویستمان زانی له‌گه‌ڵ مۆڵه‌تداندا، مۆڵه‌تی ئه‌م سیسته‌مه‌ش بدرێت واته به هه‌ڕه‌مه‌كی نه‌بێت هه‌ركه‌س بۆخۆی كۆمپانیا بێت، ده‌بێت حكومه‌ت مۆڵه‌ت بدات به‌و هاوڵاتیه‌ی كه له خانوویه‌كدا یان له‌شوێنێكی گشتیدا بیه‌وێت ئه‌م سیسته‌مه دابنێت. "
سەبارەت بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکەی سلێمانی، بەرزان شێخ محەمەد دەڵێت" دیاربوو هۆكاری ڕووداوه‌كه كه‌مته‌رخه‌می له‌و پیاوه بوو كه كاره‌كه‌ی كردبوو، چونكه ئاگری به‌كارهێنابوو له‌و شوێنه‌ی كه كێشه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی غازی تێدابوو و گیانی له‌ده‌ستدا (خوا لێی خۆش بێت). "