ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی چوارشەممە بە سەردانێک گەیشتە کۆشکی سپی و لەلایەن جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکاوە پێشوازی لێکرا.
ئەمە یەکەمین سەردانی زانراوی زێلێنسکیە بۆ دەرەوەی ئۆکرانیا لەدوای داگیرکردنی ئەو وڵاتە لەلایەن ڕووسیا لە مانگی شوباتدا.
لە میانەی سەردانەکەدا، زێلینسکی و بایدن لە کۆشکی سپی وتووێژ دەکەن و ئێوارەی ئەمڕۆش زێلێنسکی لە دانیشتنی هاوبەشی کۆنگرێسدا وتارێک پێشکەش دەکات.