زانایان زانیاری نوێیان لەبارەی ناوچەیەک لە ویلایەتی نیڤادای ئەمەریکا دۆزیەوە کە بەردبووی پەلەوەرە زەبەلاحەکانی دەریایی تێدایە.
پێشتر زانایان پێیان وابوو شوێنێکە گیاندارەکانی تێیدا مردوون. بەڵام ئێستا پێیان وایە لەوانەیە ئەوە ئەو شوێنە بووبێت کە خشۆکەکان تێیدا دەرکەوتوون.
ناوچەکە بەناوبانگە بە بەردبووەکانی ئەکسیۆسۆرە زەبەلاحەکان. ئەوانە پەلەوەرەکانن کە دەریا کۆنەکانیان کۆنترۆڵ کردووە و بە قەبارەی پاسێکی قوتابخانە گەورە بوون.
ناوی ichthyosaur ئەکسیۆسۆر بە واتای مارمێلکەی ماسی دێت. ئەم بوونەوەرانە ڕاوچیەکی ژێر ئاو بوون و پەنجەی گەورەیان هەبوو و دەمێکی گەورەی پڕ لە ددانیان هەبوو.
ئێسکی ئەکسیۆسۆر لە ویلایەتی نیڤادا لە ساڵانی 1950دا دۆزرایەوە. لەو کاتەوە، زۆرێک لە زانایان کە لێکۆڵینەوە لە بەردبووەکان دەکەن، یان زانایانی بواری بە بەردبووەکان، لێکۆڵینەوەیان کردووە کە چۆن دەکرێت هەموو ئەم بوونەوەرانە پێکەوە بمرن. ئێستا توێژەران بیرۆکەیەکی جیاوازیان پێشنیار کردووە لە توێژینەوەیەکدا کە لەم دواییانەدا لە بڵاوکراوەی Current Biology بڵاوکراوەتەوە.
نیکۆلاس پیێنسۆن، هاوکار لە نووسیندا و شارەزای شیردەرەکانی دەریای بەردبووە لە مۆزەخانەی نیشتمانی مێژووی سروشتی سمیسۆنیان دەڵێت: "چەند دێڕێکی بەڵگە هەن هەموو جۆرە ئاماژەیەک بۆ یەک دەرئەنجام ئەدەن کە ئەمە شوێنێک بووە ئەکسیۆسۆرە زەبەلاحەکانی لێوە هاتوون."
نووسەری سەرەکی ڕاندی ئیرمیس، زانای بواری شوێنەوار لە زانکۆی یوتا دەڵێت "ناوچەکە دەکەوێتە باخچەی بەرلین ئەکسیۆسۆر لە ویلایەتی نیڤادا. پێشتر ئەو ناوچەیە دەریایەک بووە. بەڵام ئێستا ناوچەیەکی وشکە لە نزیک شارۆچکەیەکی کۆنی و دەرهێنانی کانزا."
ئێسکەپەیکەری بوونەوەرەکە زۆر گەورەن. یەک ئێسکی بڕبڕەی پشتیان نزیکەی 25 سانتیمەتر دەبێت. ئێسکەکانی پەلەکانیان وەک بەردی گەورە ئەستوورن. ئیرمیس وتی بۆ ئەوەی چاوێک بەو ئێسکەپەیکەرانەدا بخشێننەوە، توێژەران سکانکردنی سێ ڕەهەندییان بەکارهێناوە بۆ دروستکردنی مۆدێلێکی دیجیتاڵی ورد.
ئەوان بەردبووەکانی لانیکەم 37 ئەکسیۆسۆری ناوچەکەیان دەستنیشان کردووە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 230 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا. ئێسکەکان لە چینە جیاوازەکانی بەرددا پارێزراو بوون. پیێنسۆن وتی ئەوە دەریدەخات کە دەکرا ئەو بوونەوەرانە بە سەدان هەزار ساڵ بەجیا مردبن نەک هەموویان بە یەکجار.
دۆزینەوەیەکی گەورە کاتێک بوو توێژەران هەندێک ئێسکی بچووکیان لە نێوان بەردبووە گەورەکانی گەورە تەمەنەکانیان دۆزیەوە. پیێنسۆن وتیشی، توێژەران زانیان کە تایبەتە بە کۆرپەلە و بەچکەی نوێ لەدایکبوون.
هەروەها توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەو بوونەوەرانە بە گروپ گەشتیان کردووە بۆ ناوچەکە بۆ خۆ پاراستن لەکاتی منداڵبوونیاندا، وەک ئاژەڵە دەریاییەکانی ئەمڕۆ. پێدەچێت ئەو بەردبووانە لە دایکان و منداڵە بچووکەکانیانەوە بێت کە بەدرێژایی ساڵان لەوێ مردوون.
پیێنسۆن دەڵێت: "دۆزینەوەی شوێنێک بۆ منداڵبوون جیاکراوەتەوە لە شوێنێک کە ڕەنگە خۆراکیان تێدا خواردبێت، بەڕاستی لە جیهانی مۆدێرندا باو و ئاساییە لەنێو نەهەنگەکان و قرشەکاندا."
زانیارییەکانی دیکە یارمەتیدەر بوون بۆ ڕەتکردنەوەی هەندێک ڕوونکردنەوەکانی پێشوو.
ئیرمیس گوتی "تاقیکردنەوەی ماددە کیمیاییەکانی ناو پیساییدا هیچ نیشانەیەکی چالاکی گڕکانەکان یان گۆڕانکاری گەورە لە ژینگەی ناوچەکەدا دەرنەخستووە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کە پەلەوەرەکان لە بنی زەریاکەدا دوور لە کەنارەکان پارێزراون، واتە پێدەچێت لە ڕووداوێکی کەنار دەریا بەکۆمەڵ نەمردبن."
دین لۆماکس پسپۆڕی ئەکسیۆسۆر لە زانکۆی مانچستەری ئینگلتەرا کە لە توێژینەوەکەدا بەشدار نەبووە دەڵێت، توێژینەوە نوێکە ڕوونکردنەوەیەکی ئەگەری پێشکەش دەکات بۆ ناوچەیەک کە ساڵانێکی زۆرە سەری لە زانایانی شوێنەوارناسی شیواندوە.
لۆماکس گوتی "ڕەنگە زانیاری لەسەر هەموو بابەتاکان نەبێت، بەڵام توێژینەوەکە بەڕاستی یارمەتیدەرە بۆ کردنەوەی کەمێک زیاتر دەربارەی ئەم پێگە سەرنجڕاکێشە."
زاناکان نهێنی ڕوونی بۆقەکان ئاشکرا دەکەن
توێژەران لە گۆڤاری زانستدا ڕایانگەیاندووە، هەندێک لە بۆقکانی ئەمەریکای باشوور و ناوەڕاست دۆزراونەتەوە توانای دەگمەنیان هەیە بۆ داگیرساندن و کوژاندنەوەی ڕواڵەتیان کە نزیکەی ڕوون و شەفافە.
لە ڕۆژدا ئەم بۆقانەی بە شەو چالاکن بە خۆهەڵواسین لە ژێر گەڵای دارەکاندا دەخەون. شێوەی ناسک و ڕەنگی سەوزی شەفافیان سێبەر ناکەن، ئەمەش وایان لێدەکات بۆ باڵندەکان و نێچیرەکانی تر کە بەسەریاندا یان لە ژێرەوە تێدەپەڕن نزیکەی نەبینراوبن.
بەڵام کاتێک بۆقە شووشەییەکانی باکوور لە خەو هەڵدەستن و بەدوای مێروو و هاوسەرەکاندا دەگەڕێن، ڕەنگێکی سوور و قاوەیی ناڕوونیان دەبێت.
جونجی یاو، ئەندازیاری پزیشکی زیندەوەر لە زانکۆی دوک و هاوبەشی نووسەری توێژینەوەکە دەڵێت "کاتێک ڕوونن، ئەوە بۆ سەلامەتییانە". کاتێک بەئاگا دەبن، دەتوانن چالاکانە خۆیان لە نێچیرەکان بپارێزن، بەڵام کاتێک کە خەوتوون زۆرتر لاوازن، "خۆیان گونجاندووە بۆ ئەوەی بە شاراوەیی بمێننەوە."
توێژەران بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای وێنەگرتنی ڕووناکی و سۆنەر، نهێنیەکەیان دۆزیەوە، لە کاتی خەوتندا، بۆقکان نزیکەی 90%ی خڕۆکە سوورەکانی خوێنیان لە جگەریاندا چڕ دەبنەوە، یان دەشارنەوە.
یاو وتی "لەبەر ئەوەی پێست و کۆئەندامەکانی تریان ڕوونە، ئەوە خوێنەی کە بە جەستەیاندا دەسوڕێتەوە دەبیتە هۆی لەناوچوونیان. هەروەها بۆقکان بچووک دەبنەوە و زۆربەی ئەندامەکانی ناوەوەیان بەیەکەوە کۆدەبنەوە."
خوان مانوێل گوایاسامین، زانای بایۆلۆجی بۆق لە زانکۆی سانفرانسیسکۆ لە کیتۆ لە ئیکوادۆر کە بەشداری توێژینەوەکە نەبووە، دەڵێت، "توێژینەوەکە بە جوانی ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن بۆقە شووشەییەکان خوێن لە جگەردا دەشارنەوە بۆ پاراستنی شەفافیەت."
بەڕاستی چۆن ئەم کارە دەکەن، و بۆچی نایانکوژێت، تا ئێستاش بە نهێنی ماوەتەوە. بۆ زۆربەی ئاژەڵەکان، هەبوونی ئۆکسجینی زۆر کەم لە خوێن کە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە خوێندا دەسوڕێتەوە، دەبێتە هۆی کوشندە. هەروەها چڕکردنەوەی خوێن بەو شێوەیە خەست دەبێتە و دەبێتە هۆی مەینبوونی کوشندە. بەڵام بە جۆرێک، بۆقکان لە ژیاندا دەمێننەوە.
کارلۆس تابۆادا، زانای بایۆلۆجی لە زانکۆی دوک و هاوکار لە توێژینەوەکەدا دەڵێت، لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ئەم جۆرە دەتوانێت ئاماژەی بەسوود بۆ پەرەپێدانی دەرمانی دژە مەین خوێن دابین بکات.
ڕیچارد وایت، زانای بایۆلۆجی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، کە بەشداری توێژینەوەکە نەبووە، دەڵێت، تەنها چەند ئاژەڵێک کە زۆربەیان لە زەریاکاندا هەن، بە شێوەیەکی سروشتی شەفافن. وایت دەشڵێت "شەفافیەت لە سروشتدا، لە ئاژەڵە وشکانییەکاندا زۆر دەگمەنە، لە بنەڕەتدا لە دەرەوەی بۆقی شووشەییەکان پێشتر نەبیستراوە.
ئەوانەی ڕوونن بریتین لە هەندێک ماسی، ڕۆبیان، ماسی جێڵی، کرم و مێروو کە هیچیان بڕێکی زۆر خوێنی سوور بە جەستەیاندا ناجوڵێنن. وا دیارە فێڵی شاردنەوەی خوێن لەکاتی خەوتندا تایبەتە بە بۆقکان.
وایت وتی “ئەوە تەنها شێوەیەکی داینامیکیە بەڕاستی سەرسوڕهێنەر بۆ خۆ بزر کردن."
ورچەکانی کەنەدا لە نزیک شوێنی هەبوونیان بەزۆری لە جەمسەر بە خێرایی دەمرن
توێژیننەوەیەکی نوێی حکومەت لەسەر ورچەکانی جەمسەر دەریخستووە لە کەنداوی هادسنی ڕۆژئاوای کەنەدا، لە لێواری باشووری جەمسەری باکوور، بەردەوامن لە مردن بە ژمارەیەکی زۆر،. مێینەکان و بەچکە ورچەکان بە تایبەتی کاتێکی سەخت بەسەر دەبەن.
توێژەران لە ساڵی 2021دا لە ڕێگەی ئاسمانەوە ڕووپێوی کەناری وێسترن هادسنیان کردووە، ئەو شارۆچکەیەی کە پێی دەوترێت ‘پایتەختی ورچی جەمسەری جیهان و مەزەندەیان کردووە کە 618 ورچ هەبوون، بە بەراورد بە 842 ورچ لە ساڵی 2016دا، کاتێک دواجار ڕووپێوییان لەسەر کراوە.
ئەندرۆ دیرۆچەر، مامۆستای بایۆلۆجی لە زانکۆی ئەلبێرتای ئەمەریکا کە نزیکەی چوار دەیە لێکۆڵینەوەی لە ورچە جەمسەرییەکانی کەناری هادسۆن کردووە و بەشداری توێژینەوەکە نەبووە ، دەڵێت "دابەزینی ڕاستەقینە زۆر لەوە گەورەترە کە چاوەڕێم دەکرد."
نووسەرانی توێژینەوەکە بۆیان دەرکەوتووە لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە ژمارەی ورچەکان لە ناوچەکەدا نزیکەی 50% دابەزیوە. ئەو سەهۆڵەی کە پێویستە بۆ مانەوەیان، خەریکە لەناو دەچێت.
ورچەکانی جەمسەر پشت بە سەهۆڵی دەریای جەمسەری باکوور و ئاوی بەستووی زەریاکان دەبەستن کە لە هاویندا لەگەڵ پلەی گەرمادا دەتوێتەوە و لە زستانی درێژدا دووبارە دروست دەیبەستێتەوە، بۆ ڕاوکردن بەکاری دەهێنن، لە نزیک کونەکانی سەهۆڵی ئەستوور دادەنیشن بۆ ئەوەی سەگی ئا ڕاو کەن، کە باشترین خواردنیانە و بۆ هەوا دێنە سەرەوە. بەڵام بەو پێیەی جەمسەری باکوور دوو هێندە خێراتر لە جیهان گەرم بووە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا، سەهۆڵی دەریاکان لە سەرەتای ساڵدا درز دەکات و لە پاییزدا کاتێکی زیاتری دەوێت تا بیبەستێتەوە.