سێ دۆلفینی ئاوی سازگار، کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، لە ماوەی 10 ڕۆژدا یەک لەدوای یەک مرداربوونەوە، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی ژینگە پارێزانی کەمبۆدیا.
سندوقی جیهانی گیانلەبەرە کێوییەکان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە، مرداربوونەوەی سێهەم دۆلفینی تەندروست لەماوەیەکی کورتدا ئاماژەیە بۆ "دۆخێکی تادێت مەترسیدارتر، و پێویستی بە جێبەجێکردنی یاسای رژد و بەپەلە هەیە بۆ شوێنی ژیانی دۆلفینەکان".
بەپێی بڵاوکراوەکە، دوایین مرداربوونەوەی دۆلفینەکانی ئیراوادی کە پێدەچێت بەهۆی ڕاوی نایاسایی ماسیگرتنەوە بووبێت، تیشکی خستە سەر پێویستی جێبەجێکردنی یاسا بۆ یارمەتیدانی ڕزگارکردنی ئەو جۆرە دۆلفینانە، کە بە دۆلفینی ڕووباری میکۆنگ ناسراون.
ڕێکخراوی WWF ڕایگەیاندووە، لاشەی دۆلفینێکی مێینەی تەواو کە تەمەنی لە نێوان 7 بۆ 10 ساڵ مەزەندە دەکرێت، ڕۆژی شەممە لە پارێزگای کراتی لە ڕۆژهەڵاتی ڕووبارەکەدا سەر ئاو کەوتوبوو دۆزرایەوە. وتیشی، پشکنینی لاشەکە دەریدەخات کە دۆلفینەکە درێژییەکەی 196 سانتیمەتر و کێشی 93 کیلۆگرامە و تۆڕی ئاڵۆزی ماسیگرتنی تێئاڵابوو.
سێنگ تیک، بەڕێوەبەری WWFی کەمبۆدیا لە بڵاوکراوەکەدا ڕایگەیاندووە، بەبێ کاردانەوەی دەستبەجێ "زیادبوونی ڕاوی ماسی نایاسایی لەم دواییانەدا لە ناوچەکانی پاراستنی دۆلفینەکان دەبێتە هۆی لەناوبردنی ژمارەی دۆلفینەکانی ڕووباری میکۆنگ لە کەمبۆدیا".
کۆڤیدی درێژخایان، ئایا دەکرێت خانە چەوریەکان ڕۆڵیان هەبێت؟
مێژوونووسێکی بەریتانی و شوێنەوارناسێکی ئیتاڵی و مامۆستایەکی قوتابخانەی ئەمەریکا هیچ کاتێک بە شێوەی کەسی یەکتریان نەبینیوە، بەڵام پەیوەندییەکی دیاری پەتای کۆڤید لایان هاوبەشە.
ئەو سێ ژنە دەرکەوتەی نەخۆشی لایان هاوشێوەیە، ستایش دەکرێن بەوەی کە لە سەرەتای ساڵی 2020دا یارمەتیدەر بوو بۆ پێناسەکردنی کۆڤیدی درێژخایەن و هۆشیارکردنەوەی خەڵک.
ڕەیچڵ پۆپ، خەڵکی شاری لیڤەرپوول، لە کۆتایی مانگی 3ی 2020دا دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەر تویتەر باسی نیشانەکانی کرد، کە ئەوکات ناوی خۆی ئاشکرا نەکرد. ئەلیسا پێرێگۆ لە ئیتاڵیا بۆ یەکەمجار زاراوەی “کۆڤیدی درێژ”ی بەکارهێنا، لە تویتێکی مانگی 5ی هەمان ساڵەدا. ئیمی واتسۆن لە شاری پۆرتلاند لە ویلایەتی ئۆریگۆن، ناوێکی هاوشێوەی بۆ درێژخایاندنی پەتاکەی بەکارهێنا.
دوای نزیکەی سێ ساڵ بەسەر پەتاکەدا، زانایان هێشتا هەوڵدەدەن بزانن بۆچی هەندێک کەس تووشی کۆڤید دەبن و بۆچی بەشێکی کەم - لەنێویاندا سێ ژنەکە - نیشانە بەردەوامەکانیان هەیە.
ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا ماوەیەکی زۆرە تووشی کۆڤید بوون، نیشانەی جۆراوجۆریان ڕاگەیاندووە لەوانە ماندوێتی، کێشەی سییەکان، و کێژبوون و نیشانەکانی تری دەمار. بەڵگەکان باس لەوە دەکەن زۆربەیان لە ماوەی ساڵێکدا بە شێوەیەکی بەرچاو چاک دەبنەوە، بەڵام زانیارییەکانی ئەم دواییە دەریدەخەن کە بەشدار بوە لە مردنی زیاتر لە 3500 کەسی ئەمریکادا.
زۆرێک لە توێژینەوەکان و بەڵگەی گێڕانەوە ئەوە دەردەخەن کە ژنان زیاتر لە پیاوان تووشی کۆڤیدی درێژخایەن دەبن.
دەکرێت هۆکاری بایۆلۆژی هەبێت.
سابرا کلاین، پرۆفیسۆر لە زانکۆی جانس هاپکینز لێکۆڵینەوە لە بەرگری لەش دەکات، دەڵێت سیستەمی بەرگری ئافرەتان بەگشتی کاردانەوەی بەهێزترە بەرامبەر بە ڤایرۆس و بەکتریا و مشەخۆر و میکرۆبەکانی تر دروست دەکات.
هەروەها ژنان زۆر زیاتر لە پیاوان تووشی نەخۆشی بەرگری خۆکار دەبن، کە جەستە بە هەڵە هێرش دەکاتە سەر خانە تەندروستەکانی خۆی. هەندێک لە زاناکان پێیان وایە کۆڤیدی درێژخایەن دەتوانێت لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی بەرگری خۆکارە بێت کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە دەستی پێکردووە.
هەروەها جەستەی ژنان زیاتر شانە چەورییەکانی تێدایە و توێژینەوەکانی دەکرێن باس لەوە دەکەن کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوانەیە دوای تووشبوون لە چەوریدا خۆی بشارێتەوە. هەروەها زانایان لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە ئایا گۆڕانکاری لە ئاستی هۆرمۆنەکانی ژنان لەوانەیە مەترسییەکان بەرز بکاتەوە.
کلاین دەڵێت، "ئەگەری هۆکارێکی دیکەهەیە، ژنان زیاتر لە پیاوان بەدوای چاودێری تەندروستیدا دەگەڕێن و زۆرجار زیاتر لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی جەستەیاندا دەگونجێن.
دەشڵێت “پێموانییە دەبێت ئەوە پشتگوێ بخەین”. هەرەوها دەڵێت، ڕەنگە بایۆلۆجی و ڕەفتار هەردووکیان لە یارییەکەدا بەشداربن".
ڕۆڤەری هەسارەی بارام دەست دەکات بە دابەزاندنی نمونەی بەرد بۆ گەڕانەوەیان لە داهاتوو بۆ سەر زەوی
ئاژانسی واڵایی ئەمەریکا ناسا، ئامێری گەڕانی لەسەر هەسارەی بارام دەستیکردووە بە گواستنەوەی ئەو نمونە بەردانەی کە لەسەر ڕووی هەسارەکە کۆیانکردۆتەوە. کەشتییەکی ئاسمانی جیاواز نمونەکانی تێدا کۆدەکرێتەوە بۆ گەڕاندنەوەی بۆ سەر زەوی لە داهاتوودا.
کەشتیی گەڕانی Perseverance یان ڕۆڤەر لە مانگی 2ی ساڵی 2020دا لەسەر هەسارەی بارام نیشتووەتەوە، لە مانگی 9ی ساڵی 2021 ەوە نمونەی بەرد و خاک و بەرگەهەوا لە ناوچەی کانی جیزێرۆی هەسارەی بارام کۆدەکاتەوە.
بەرپرسانی ناسا ڕایانگەیاندووە، لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر نمونەکانی سەر زەوی گرنگ دەبێت بۆ یارمەتیدانی زاناکان لەوە تێبگەن ئایا هەرگیز ژیان لەسەر هەسارەی بارام بوونی هەبووە یان نا.
ناسا ڕایگەیاندووە، کۆمپانیای Perseverance 18 نمونەی جیاوازی کۆکردۆتەوە. دەزگای واڵایی بەنیازە ئەو کەرەستە کۆکراوانە لە میانی ئەرکێکی بۆ هەسارەی بارام کە پلانی بۆ دانراوە بۆ ساڵی2028 بهێنێتەوە بۆ زەوی
ئەو ئەرکە هاوبەشە لەگەڵ ئاژانسی واڵایی ئەوروپا بریتی دەبێت لە ناردنی کەشتییەکی ئاسمانی نیشتنەوە بۆ هەسارەی بارام لەگەڵ موشەکێکی بچووک. نمونەکان دەخرێنە سەر موشەکەکە بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ سەر زەوی. ئەگەر ئەرکەکە بە باشی بەڕێوە بچێت، ئەوا دەکرێت نمونەکان لە ساڵی 2033دا بگەنە سەر زەوی.
نمونەکان لەناو شوێنێکی هەڵگرتن لەناو ڕۆڤەرەکەدا دەهێڵرێنەوە. لەناو بۆری تیتانیۆم کە هەوا نایگرێتەوە و دەهێڵرێنەوە بۆ ئەوەی لە بارودۆخی سەختی هەسارەی بارام بپارێزرێن. زۆربەیان لەناو کۆنتەینەرێکدا دەهێڵرێنەوە تاوەکو ئەرکی گەڕانەوە ڕوودەدات. بەڵام ناسا بڕیاریدا 10 دانەیان بخاتە سەر ڕووی هەسارەکە لە ئەگەری ئەوەی شتێک بە هەڵەدا ڕووبدات لەوانەی کە لەناو ڕۆڤەرەکەدا دەهێڵرێنەوە.
ناسا لەمبارەیەوە ووتی، ئەو بۆریانەی لەسەر ڕووی خاکەکە دانراون دەتوانرێت لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی هاوشێوەی هێلیکۆپتەرەوە هەڵبگیرێن و بگوازرێنەوە بۆ ئەو موشەکە، بۆ ئەوەی بیهێنرێنە سەر زەوی. دەزگای واڵایی پێشتر نیشانی داوە کە کۆپتەرەکەی Ingenuity دەتوانێت بە سەرکەوتوویی لەسەر هەسارەی بارام کار بکات.
بە ئامێری ڕۆبۆتی کە بە ڕۆڤەرەکەوە بەستراوە نموونەکان کۆکراونەتەوە. ئەرکەکانی کۆکردنەوە لەلایەن کۆنتڕۆڵکارانی ئەرکەکانی ناسا لەسەر زەوی سەرپەرشتی دەکرێن.
Perseverance دریلێکی هەیە بە قۆڵێکی ڕۆبۆتەوە بەستراوەتەوە بەکاری دەهێنێت بۆ کۆکردنەوەی نمونەی بەردی بچووک و بازنەیی لە ژێر ڕووی زەویەوە.
ناسا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە، یەکەم کۆنتەینەری نمونەیی لەلایەن کۆمپانیای پەرسێڤێرنسەوە لە 21ی مانگی 12دا لەسەر ڕووی هەسارەی بارام دانراوە، ئاژانسەکە پلانی هەیە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا ئەو 9 کۆنتێنەرەی کە ماوە بخاتە سەر ڕووی خاکی هەسارەی بارام.