Accessibility links

ئێران ڕۆژنامەنووسێک دەستگیر دەکات کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەی زیندانییەکان ئەنجامداوە


ڕۆژنامەی ئیسڵاحخوازی ئێعتێماد ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران ڕۆژنامەنووسێکیان دەستگیرکردووە کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەی ئەو زیندانیانەی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا بڵاوکردووەتەوە.

لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو نائارامییەی کە بەهۆی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە 16ی مانگی نۆدا سەریهەڵدا، 14 ئێرانی حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.

"مێهدی بەیکۆغلی، بەرپرسی خزمەتگوزاریی سیاسی لە ڕۆژنامەی ئێعتێماد ، دەستگیرکرا". ڕۆژنامەکە لە ماڵپەڕی خۆیدا ڕایگەیاندووە.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ئەو ڕۆژنامەنووسە، چاوپێکەوتنی لەگەڵ چەند بنەماڵەی ئەو کەسانە کردووە کە بەهۆی ناڕەزایەتییەکان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

مانگی ڕابردوو دوو پیاو کە هەردووکیان تەمەنیان 23 ساڵ بوو، لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو خۆپیشاندانانەی کە دەسەڵاتدارانی ئێران بە "ئاژاوە" ناوی دەبەن، لەسێدارەدران. بەپێی ئاماری ئاژانسی فرانس پرێس بە پشتبەستن بە لێدوانە فەرمییەکان، دوانزە کەسی دیکە سزای هەڵواسینییان بەسەردا سەپێنراوە. نیوەیان چاوەڕێی دووبارە دادگاییکردنەوەن.

تاقمەکانی مافی مرۆڤ و بانگەشەکارانی بنکە لە دەرەوەی وڵات دەڵێن دەیان خۆپیشاندەری دیکە ڕووبەڕووی تۆمەتی لەسێدارەدان دەبنەوە.

ئێعتێماد وتی: هاوسەرەکەی لە تویتەر نووسیویەتی لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا دەست بەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەر و کەلوپەلی مێهدیدا گیراوە.

شەرق، ڕۆژنامەیەکی دیکەی ڕیفۆرمخوازە، لە مانگی کانوونی دووەمدا لیستێکی نزیکەی 40 ڕۆژنامەنووس و فۆتۆ ڕۆژنامەنووسی بڵاوکردەوە کە لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان دەستگیرکراون.

یەکێکیان نیلوفەر حەمێدییە ڕۆژنامەنووسی شەرق کە لەگەڵ ئیلاهە محەمەدی لە ڕۆژنامەی هەم میهەن، کەیسی ژینا ئەمینیان لە نەخۆشخانە و پرسەکەیەوە بە ڕاپۆرتکرد و یارمەتی ئاشکراکردنیان دا، هەردووکیان لە مانگی نۆوە دەستگیرکراون.

لەو کاتەوە میدیا ناوخۆییەکان هەواڵی دەستگیرکردنی چەند ڕۆژنامەنووسێکی دیکەیان بڵاوکردەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG