Accessibility links

توێژینەوە: ئەگەری هەیە لە٪70ی سەهۆڵبەندان تا ساڵی 2100 بتوێنەوە


توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ئەگەری هەیە نزیکەی لە٪70ی سەهۆڵبەندانەکانی جیهان ئکۆتایی ساڵی 2100 نەمێنن.

کۆمەڵێک زانای جیهانی، لەم دواییانەدا لە بڵاوکراوەی زانستدا باسیان لە توێژینەوەکە کردووە. پێشبینییەکانیان لەسەر بنەمای پێشهاتەکانی ئێستای گۆڕانی کەشوهەوا بووە، بەڵام توێژەران دەڵێن ئەگەری زۆر هەیە توانەوەی سەهۆڵبەندانەکان ڕاگیرێن ئەگەر گەرمبوونی هەسارەکە کەم بکرێتەوە.

تا ئێستا دەرئەنجامەکان وردترین پشکنین لەسەر 215 هەزار سەهۆڵبەندی جیهان دەدەن.

توێژینەوەکە چوار ئەگەری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جیهانی لەبەرچاو گرتووە. یەکێکیان بەرزبوونەوەی 1.5 پلەی سەدییە لە تێکڕای پلەی گەرمی جیهان. بڵاوکراوەیەکی نێودەوڵەتی ساڵی 2015 کە ناوی ڕێککەوتنی پاریس بوو، سنوورێکی ئامانجدار بۆ گەرمبوونی درێژخایەنی دانا کە 1.5 پلەی سەدییە لە سەروو ئاستی پێش سەردەمی پیشەسازی. ئامانجی ڕێککەوتنەکە سنووردارکردنی کاریگەرییە زیانبەخشەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر زەویە. کە 2، 3 و 4 پلەی سەدی لەبەرچاو گرتووە.

ڕیجین هۆک مامۆستای جیۆفیزیکە لە زانکۆی ئۆسلۆ و زانکۆی ئەلاسکا فێربانکس. ئەو هاوکارێکی نووسەری توێژینەوەکە بووە. ئەو بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسیAFPی وتووە، "هەر پلەیەک زیادبوونێک توانەوەی زیاتر و لەدەستدانی زیاتر بەرهەم دەهێنێت".

هۆک ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر بتوانرێت پلەی گەرمی زەوی کەم بکرێتەوە، ئەوا دەتوانرێت زیانەکانی سەهۆڵبەندان سنووردار بکرێت.

توێژینەوەکە دەریخستووە کە تەنانەت ئەگەر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جیهان سنووردار بکرێت بە 1.5 پلەی سەدی لە سەرووی ئاستی پێش پیشەسازییەوە، بە مەزەندەکردنی 49%ی سەهۆڵبەندانەکانی جیهان تا ساڵی 2100 نامێنن، ئەو بڕە لەدەستدانە نزیکەی لە٪ 26ی کۆی بارستەی سەهۆڵبەندانەکانی جیهان پێکدەهێنێت.

خەمڵاندنەکانی ئێستا دەریدەخەن کە ئەگەر گۆڕانی کەشوهەوا بەردەوام بە هەمان ئاراستەدا بڕوات، بڕیارە جیهان پلەی گەرما بە ڕێژەی 2.7ی سەدی بەرزبێتەوە. توێژینەوەکە دەریخستووە کە ئەو بەرزبوونەوەیە دەبێتە هۆی ئەوەی نزیکەی هەموو سەهۆڵبەندانەکانی ئەوروپای ناوەڕاست، ڕۆژئاوای کەنەدا، کیشوەری ئەمریکا و نیوزلەندا تا ساڵی 2100 بتوێنەوە.

توێژەران پێشبینیان کردووە ئەگەر پلەی گەرمی جیهان بگاتە 4 پلەی سەدی، ئەوا سەهۆڵبەندە گەورەکانی وەک ئەوانەی لە ئەلاسکا زیاتر کاریگەرییان لەسەر دەبێت و لە٪83ی سەهۆڵبەندانەکان تا کۆتایی سەدە دەتوێتەوە.

زاناکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە لەدەستدانی سەهۆڵبەندان کێشەی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاش خراپتر دەکات. بۆ نموونە توێژینەوەکە دەریخستووە کە گەرمبوونی پلەی یەک و نیو دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تێکڕای ئاستی دەریا بە ڕێژەی 9 سانتیمەتر. 4 پلەی گەرمی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا بە بڕی 15 سانتیمەتر.

توێژەران دەڵێن، نەمانی سەهۆڵبەندان کاریگەری لەسەر سەرچاوە ئاوییەکانیش دەبێت. سەهۆڵبەندان ئاوی سازگار بۆ نزیکەی دوو ملیار کەس دابین دەکات.

پێشبینییەکانی توێژینەوەکە لە ڕێگەی چاودێریکردنی قەبارەی هەر سەهۆڵبەندانێکەوە لە ماوەی چەندین ساڵدا گەیشتە ئەنجام. هەروەها توێژەران بۆ گەیشتن بە دۆزینەوە نوێیەکان، ھاوشێوەکردنی کۆمپیوتەریان بەکارھێناوە.

هۆک ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ڕوون نییە کە ئایا خەمڵاندنەکانی توێژینەوەکە دێنە دی یان نا. بەڵام ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینییە توندڕەوەکان بەو مانایە نییە کە زۆر درەنگ بووە بۆ کەمکردنەوەی لەدەستدانی سەهۆڵبەندان لەڕێگەی کردەوەی مرۆڤەوە. هۆک داوای لە داڕێژەرانی سیاسەت لە سەرانسەری جیهان کرد لە ئێستاوە هەنگاو بنێن بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودانی ئەو جۆرە لەدەستدانی سەهۆڵبەندانە.

گەردوونناسان دوورترین ئەستێرەکانی گالاکسی کاکیشانیان دۆزیوەتەوە

زانایانی گەردوونناسی لەناو ئەو درەوشانەوەی ئەستێرانەدا کە لە سنوورەکانی دەرەوەی کاکێشانن، کۆمەڵێک ئەستێرەیان دۆزیوەتەوە کە لە زەویەوە دوورترن لە هەر ئەستێرەیەکی ناسراو لەناو گەلەئەستێرەی خۆماندا و نزیکەی نیوەی ڕێگاکەیە بۆ گەلەئەستێرەیەکی دراوسێ.

توێژەران دەڵێن، ئەم 208 ئەستێرەیە دەکەونە پەراوێزی دوورترین ناوچەکانی درەوشانەوەی کاکێشان، کە هەورێکی ئەستێرەیی لە شێوەیە گۆیە و پێکهاتەیەکی نەبینراوی نازانراو بەسەریدا زاڵە، پێی دەوترێت مادەی تاریک کە تەنها لەڕێگەی کاریگەریی کێشکردنیەوە خۆی دەناسێنێت. دوورترینیان 1.08 ملیۆن ساڵی ڕووناکی لە زەویەوە دوورە. ساڵی ڕووناکی ئەو مەودایەیە کە ڕووناکی لە ساڵێکدا دەبڕێت، 9.5 تریلیۆن کم.

ئەم ئەستێرانە کە بە بەکارهێنانی تەلەسکۆپی کەنەدا و فەرەنسا و هاوای لە شاخی ماونا کیا لە هاوایی بینراون، بەشێکن لە پۆلێک ئەستێرە کە پێی دەوترێت RR Lyrae کە بارستەیان تاڕادەیەک کەم و بە شێوەیەکی گشتی زۆری توخمەکانیان کەمە کە قورسترن لە هایدرۆجین و هیلیۆم. دوورترینیان وا دیارە بارستەی نزیکەی 70٪ ی بارستەی خۆری ئێمەیە. هیچ ئەستێرەیەکی تری کاکێشان بە دڵنیاییەوە لە دوورتر لەم ئەستێرانە پێوانە نەکراوە.

ئەو ئەستێرانەی کە لە پەراوێزی درەوشانەوەی گەلەئەستێرەکەدا جێگیربوون دەتوانرێت وەک ئەستێرەی وێڵ سەیر بکرێت، کە ڕەنگە لە گەلەئەستێرە بچووکەکانەوە سەرچاوەیان گرتبێت کە دواتر لەگەڵ کاکێشانی گەورەتردا بەریەککەوتوون.

یوتینگ فێنگ، خوێندکاری دکتۆرای گەردوونناسی زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانتا کروز کە سەرکردایەتی توێژینەوەکە دەکات، ئەم هەفتەیە لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گەردونناسانی ئەمریکا لە سیاتڵ پێشکەشی کرد دەڵێت "لێکدانەوەی ئێمە سەبارەت بە سەرچاوەی ئەم ئەستێرە دوورانە ئەوەیە کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە کۆمەڵەی گەلەئەستێرە بچووکەکانەوە و کۆمەڵە ئەستێرە هیشوویەکانەوە لەدایکبوون کە دواتر لەلایەن کاکیشانەوە هەڵڵوشراون - یان بە شێوەیەکی ڕاستتر، هەڵوەشێنراون".

فێنگ زیاتر ووتی گەلەئەستێرە خانەخوێکانیان بەهۆی کێشکردنەوە پارچە پارچە کراون و لەخۆگیراون، بەڵام ئەم ئەستێرانە لەو مەودایە گەورەیەدا وەک پاشماوەی ڕووداوی یەکگرتنەکە بەجێهێڵراون.

کاکیشان بە تێپەڕبوونی کات لە ڕێگەی ئەم جۆرە تێکەڵبوونانەوە گەشەی کردووە.

ڕاجا گوهاتاکورتا، هاوسەرۆکی توێژینەوەکە، سەرۆکی گەردوونناسی و فیزیای ئەستێرە لە زانکۆی یو سی سانتا کروز دەڵێت "گالەکسی گەورەتر بە لەخۆگرتنی گەلەئەستێرە بچووکەکان گەشە دەکات بە لەخۆگرتنی جۆری خۆی".

دەروشانوەی کاکێشان چینێکی ناوەوە و دەرەوەی تێدایە، زۆر گەورەترە لە دیسکی سەرەکی گەلەئەستێرەکە و هەڵاوسانی ناوەندی کە پڕن لە ئەستێرە. گەلەئەستێرەکە کە کونێکی ڕەشی زۆر گەورە لە ناوەندەکەیدا نزیکەی 26 هەزار ساڵی ڕووناکی لە زەویەوە دوورە، ڕەنگە 100 ملیار بۆ 400 ملیار ئەستێرەی تێدابێت بە خۆری ئێمەشەوە، کە دەکەوێتە یەکێک لە 4 قۆڵی خولگەیی سەرەتاییدا کە بازنەی کاکێشان پێکدەهێنن. درەوشانەوەکە نزیکەی 5%ی ئەستێرەکانی گەلەئەستێرەی تێدایە.

ماددەی تاریک کە زاڵە بەسەر درەوشانەوەدا، زۆربەی بارستەی گەردوون پێکدەهێنێت و وا بیردەکرێتەوە کە بەرپرسە لە پێکهاتە بنەڕەتییەکەی، بەهۆی ئەوەی هێزی کێشکردنی کاریگەری لەسەر ماددە بینراوەکان هەیە بۆ ئەوەی کۆببنەوە و ئەستێرە و گەلەئەستێرە دروستبکەن.

لێواری دەرەوەی دووری درەوشانەوە ناوچەیەکە لە گەلەئەستێرە تێگەیشتن لێی بەدەست نەهاتوە. ئەم ئەستێرانەی نوێ دەستنیشانکراوان نزیکەی نیوەی مەودای گەلەئەستێرەی ئەندرۆمێدای دراوسێی کاکێشانە.

فێنگ دەڵێت "دەتوانین ببینین کە کەنارەکانی دەرەوەی درەوشانەوەی ئەندرۆمێدا و درەوشانەوەی کاکێشان بەڕاستی درێژکراونەتەوە و نزیکە بەدوایەکدا دێن".

توێژینەوەکە سەنگی دەخاتە سەر کەڕان بەدوای ژیانی لەدەرەوەی زەویدا لەسەر ئەو هەسارە بەردینانەی هاوشێوەی زەوی کە لە شوێنێکدا کە پێی دەوترێت "ناوچەی جێگیربوون" بە دەوری ئەستێرەکاندا دەسوڕێنەوە. زیاتر لە پێنج هەزار هەسارە لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆرەکەمان کە پێیان دەوترێت هەسارە دەرەکییەکان، پێشتر دۆزراونەتەوە.

گوهاتاکورتا دەڵێت "ئێمە بە دڵنیاییەوە نازانین، بەڵام هەریەکێک لەم ئەستێرە درەشاوە دەرەکییانە دەبێت نزیکەی ئەوەندە هەسارەیان هەبێت کە بەدەوری خۆیاندا دەسوڕێنەوە وەک خۆر و ئەستێرەکانی دیکەی هاوشێوەی خۆر لە کاکێشاندا".

ئەمریکا ڕێساکانی بای دەریایی ئاسان دەکات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی کەشوهەوا

وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە، وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا چاکسازی لە ڕێساکانی خۆیدا دەکات بۆ پەرەپێدانی دامەزراوەکانی وزەی با لە دەرەوەی کەنارئاوکانی کیشوەری وڵاتەکەدا بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بۆ گەیشتن بە ئامانجە گرنگەکانی کەشوهەوا.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، گۆڕانکارییە پێشنیار کراوەکانی یاساکان یەک ملیار دۆلاری پێشبینیکراو لە ماوەی 20 ساڵدا لە گەشەپێدەران پاشەکەوت دەکات بە ڕێکخستنی پرۆسەی سەخت و ڕوونکردنەوەی بڕگە ناڕوونەکان، و کەمکردنەوەی تێچوونی پابەندبوون.

دێب هالاند، وەزیری ناوخۆی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، "نوێکردنەوەی ئەم ڕێسایانە دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ پەرەپێدانی سەلامەت و کارامەی سەرچاوەکانی وزەی بای دەریایی، دڵنیایی دەداتە گەشەپێدەران و یارمەتیدەر دەبێت بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی دادپەروەرانە بۆ باجدەرانی ئەمریکا".

چاکسازییەکان چەند ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە وەزارەتەکە ناوی ئەلیزابێس کلاین، پارێزەر لە بەڕێوبەرایەتی ئۆباما و کلینتۆن، بۆ سەرۆکایەتی نووسینگە دەستنیشانکرا بۆ بەڕێوەبردنی وزەی زەریای هێمن (BOEM) کە سەرپەرشتی پەرەپێدانی نەوت و گاز و بای دەریایی دەکات.

وەک بەشێک لە بەرنامەی وزەی خاوێنی دەریایی، کۆمپانیای BOEM لە دوو ساڵی ڕابردوودا دوو پڕۆژەی یەکەمی بازرگانی بای دەریای لە ئەمریکا پەسەند کردووە، سێ گرێبەستی زیادکردنی ئەنجامداوە لەنێویاندا یەکەم فرۆشتن لە کەناراوەکانی کالیفۆرنیا، و لێکۆڵینەوەی لە فراوانکردنی بای دەریایی کردووە بۆ ناوچەکانی دیکەی وەک کەنداوی مەکسیک.

وەزارەتەکە پێشبینی دەکات تا ساڵی 2025 چوار گرێبەستی زیاکردن ئەنجام بدات و پێداچوونەوە بە لانیکەم 16 دامەزراوەی بازرگانی نوێ بکات، ئەمەش زیاتر لە 22 گیگاوات وزەی نوێبووەوە زیاد دەکات.

لە مانگی 9ی ساڵی ڕابردوودا، بەریوبەرایەتی سەرۆک جۆ بایدن ئامانجی دانا کە تا ساڵی 2035 توانای 15 گیگاوات بای دەریایی سەرئاوی هەبێت بۆ خێراترکردنی پەرەپێدانی نەوەی داهاتووی کێڵگە باییە سەرئاوەکان هاوتەریب لەگەڵ ئامانجەکەی کە ڕێگەدان بە 30 گیگاوات بە بای دەریایی تا ساڵی 2030.

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:05 0:00

XS
SM
MD
LG