Accessibility links

وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ڕایگەیاند هێزەکانی مەشق و ڕاهێنان لەسەر تانکەکانی ئەڵمانیا لە پۆڵەندا دەکەن


وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ئۆلیکسی ڕێزنکۆڤ
وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ئۆلیکسی ڕێزنکۆڤ

ئۆلیکسی ڕێزنکۆڤ، وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە، هێزەکانی ئۆکرانیا مەشق و ڕاهێنان لەسەر تانکەکانی جەنگی لیۆپارد-2 دەکەن لە پۆڵەندا، هەرچەندە هاوپەیمانان نەیانتوانیوە بگەنە ڕێککەوتن بۆ دابینکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە ئەڵمانیا دروستکراون بۆ کیێڤ.

ڕێزنکۆڤ دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەک لە بنکەی ئاسمانی ڕامتسێین لە ئەڵمانیا، کە هاوبەشەکانی ئۆکرانیا بڕیاریان لەسەر ڕادەستکردنی تانکەکان نەدا، لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا بە زمانی ئۆکراینی قسەی کرد. ئەڵمانیا کە تانکی لیۆپارد دروست دەکات، دەبوو ڕەزامەندی لەسەر هەر گواستنەوەیەک بدات.

ڕێزنیکۆڤ پەرەپێدانی مەشق و ڕاهێنانەکانی بە پێشکەوتنێک وەسف کرد و سەرکەوتنی بۆ هەوڵەکانی پۆڵەندا گەڕاندەوە.

ڕێزنکۆڤ بە دووپاتکردنەوەی لێدوانەکانی پێشووی کاربەدەستانی ئۆکرانیا، وتی هیوادارە ئەڵمانیا بگاتە بڕیارێک لەسەر تانکەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "من ئەمە بە شێوەیەکی گەشبینانە دەبینم". "چونکە هەنگاوی یەکەم نراوە، ئێمە دەست دەکەین بە ئەرکەکانی ڕاهێنان لەسەر لیۆپارد-٢."

پێشتر ڕێزنیکۆڤ لە تویتێکدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی حکومەت و گەلی ئەڵمانیا کردبوو بۆ هاوکارییە سەربازییەکان و میوانداریکردنیان.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG