لە هەنگاوێکدا کە ئەگەری هەیە ببێتە دەستپێکی بومەلەرزەیەکی تری سیاسی، دادگای فیدراڵی عێراق ئەمرۆ بڕیاری دا کە چەند ڕێکەوتنێکی حکومەتی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی 400 ملیار دینار "نادورستن."
بەشێک لە چاودێران دەڵێن ئەم بڕیارەی دادگای باڵای عێراق داخستنی دەرگای حکومەتە بەسەر کورددا و قۆناغێکی نوێیە لە ململانێکی کورد لەگەڵ دەوڵەتی عێراق.
هاوڕێ تۆفیق، چاودێرێکی سیاسی و یاسایی و بەڕێوەبەری گشتی پێشووی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "کێشەکان کەڵەکەبوون و ململانێکان رەهەندی تر و شێوەی تریان وەرگرتوە. جاران کێشەکان سیاسی بوون و لەو بازنەیەدا دەسورانەوە، بەڵام لە ئێستادا پاش ریفراندۆم شێوەی تریان وەرگرتوەو بەرگێکی دادوەری پۆشیوەو لەسەر ئاستی تەفسیری دەستوری مافی کورد کەم دەکەنەوە."
ئەم چاودێرە ڕایگەیاند کە دیوێکی تری بڕیارەکە "شارستانی و ئاشتی" یە بەوەی کە ململانێکان بەبێ جەنگ و توندوتیژی و لە ڕێگای دادگاوە بریاریان لێ بدرێت.
ڕۆژی 11ی مانگی دوازدەی 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان. بەڵام ئەو بڕە پارەیە نەنێردرا بە پاساوی ئەوەی وەزیری دارایی عێراق تایف سامی ئامادە نەبوو بڕیارەکە جێ بەجێ بکات چونکەپێیوابوو بڕیارەکە "دژی دەستور" و بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵییە سەبارەت بە یاسای وزەی هەرێم.
وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی دەکرد بە بڕیاری دادگای باڵای عێراق کە لە 14ی مانگی دووی ساڵی 2022دەرچوو و تێیدا یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستانی بە نایاسایی هەژمارکردبوو و داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردبوو کە نەوت و گازەکەی ڕادەستی حکومەتی ناوەندی عێراق بکات. ئەوکات حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی کورد بڕیارەکەیان بە نادەستوری و دوژمنکارانە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان ناوبرد.
بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای باڵای عێراق لەسەر بنەمای سکاڵایەک بوو لەلایەن پەرلەمانتاری سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق مستەفا جەبار سەنەد و محەمەد مەیاحی پارێزگاری واست.
لەدوای بڕیارەکە، مستەفا جەبار لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تیک تۆک دەردەکەوێت دەڵێت، "سەردەمی هەڵڕشتنی پارە لەدەرەوەی یاسای بودجە بۆ هەرێم کۆتایی هات.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا بڕیارەکەی بە "دوژمنکارانە" ناوبرد و دادگاکەی بەوە تۆمەتباردکرد کە "دیارە ئەجێندایەكی گوماناوی جێبەجێ دەكات و جێگەی دادگەی شۆڕش (محكمة الثورة)ی رژێمی پێشووی گرتووەتەوە."
دەریا محەمەد، یاساناس و خوێندکاری ماستەر لە زانکۆی کۆیە، پێیوایە بۆ ناردنی ئهم بڕه پارهیه یاسایهک نیه تا حكومهتی عێراقی پشتی پێ ببهستبێت بهڵكو زیاتر بریارێكی ئیداری و وزاریه وه پاڵپشته به رێكهوتنی سیاسی نێوان دوو حكومهت له دهوڵهتێكی فیدراڵیدا.
دەریا محەمەد دەڵێت، "به بۆچونی ئێمه چاودێریكردنی ئهم بریارهی حكومهتی عێراق دهكهوێته چوارچێوهی چاودێری پهرلهمان بۆ حكومهت نهک دادگایی فیدراڵی.
ههرچهنده یهكێک له دهسهڵاتهكانی دادگایی فیدراڵی بریتییه له چاودێریكردنی بریارهكانی حكومهتی ناوهندی، بهڵام ئهوه له كاتێكدایه ئهگهر ئهو بریاره پێچهوانهی دهستور بێت یان كێشهی لهسهر بێت له جێبهجێ كردنیدا."
ئەو یاساناسە پێیوایە دوای بڕیارەکە دادگای فیدڕاڵی بژاردەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم سنوردارتر بوون و "تهنها بهوه دهكرێت یاسایی بودجه دهربچێت بۆ ساڵی نوێ له عێراقدا وه ههردوو حكومهتی عێراق و ههرێم رێكهون لهسهر یاسایی بودجه به پێچهوانهوه ئهم بریارهی دادگا كۆتایهو هیچ دادگایهكی بهرزترنیه بتوانرێ تانهی لێ بدریت."
چاودێری سیاسی و یاسایی هاوڕێ تۆفیق هەمان بۆچوونی هەیە و پێیوایە بڕیارەکە "واتە هەرێم دەرگای ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەر قەپاتکراوەو تەنها دەرگا پەرلەمانە کە لێی بدات."
بەڵام چاودێران دەڵێن یەکلاییکردنەوەی ئەم پرسە لە پەرلەمانی عێراق لە بەرژەوەندی کورد ئەگەرێکی قورسە چونکە ڕای گشتی عێراقی و هەم شەقامی شیعە و سونە دژی ئەوەن بەبێ رادەستکردنی نەوتی هەرێم بودجە بۆ هەرێم بنێرن.
هاوڕێ تۆفیق لەمبارەوە ڕایگەیاند، "کورد ئێستا مامەڵەی دیفاکتۆ دەکات. دوو سیانرۆ هەن: هەرێم خۆی نەوتی خۆی بفرۆشێت و عێراق بودجە نەنێرێت؛ سیناریۆی دووەم لە قانونی بودجەی تازە چارەسەر بدۆزنەوە بەڵام ئەم سیناریۆیە لاوازە."
تا ئێستا هیچ ڕۆژێک دیارینەکراوە بۆ بۆ ئەوەی پەڕلەمانی عێراق لەسەر پرسی بودجە کۆببێتەوە. بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی عێراقی ، سەرۆک کۆماری عێراق ڕاوگەیاندووە کە پەسەندکردنی بودجەی گشتی عێراق "بەم زووانە" دەبێت.
چاودێران دەڵێن بڕیارەکەی دادگای عێراق لەهەمانکاتدا فشارێکی نوێیە لەسەر حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی کە بەرهەمی ڕێکەوتنێکی سیاسی نێوان چەند لایەنێکی باڵادەستی شیعە و کورد و سونەیە.
هاوڕێ تۆفیق پێیوایە کە دادگای فیدڕالی بەم بڕیارە "دیوارێکی تری باڵەخانەی حکومەتی سودانی رووخاند."
ئەو ڕایگەیاند، "سەرەتای لێکترازاندنی حکومەتی سودانیە. سونەکان حکومەت و هاوپەیمانی بەڕێوەبەردنی دەوڵەت بە پەیمان شکێن دەناسن و کوردیش بێ هیچ دەسکەوت و بودجەیەک مایەوە. ئەم بریارە ئەوەندەی دژی هەرێمە ئەوەندەش بە ناراستەوخۆ دەرگای کێشەی گەورە بۆ حکومەتی عێراق دەکاتەوە."