مونیر زەعرور، بەڕێوبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی، لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا هۆشداری دا لە زیادبوونی فشارەکان بۆ سەر ئازادی ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان و ڕەوشی کاری ڕۆژنامەوانی لە هەرێم بە "زۆر خراپ" ناوبرد.
مونیر زەعرور ڕایگەیاند، " ئیمه چه‌ند ساڵێكه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمان له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان چاودێری و به‌دواداچوون بۆ دۆخی رۆژنامه‌نوسی و ئازادییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین ... هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێمه ئەوەیە کە دۆخه‌كه زۆر خراپە. گرفته سه‌ره‌كیه‌كه‌ش ئەوەیە کە ویستی ده‌ستەڵاتی سیاسی ، له‌ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێ به‌جێكردندا، بۆ باشتركردنی دۆخه‌كه نیه."
لێدوانی بەرپرسەکەی فیدڕاسیۆنی ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی دوای ئەوە هات کە ئەو ئەمڕۆ پێنج شەمە 26-1-2023 بە هاوڕێیەتی لەگەڵ وەفدێکی سەندیکای ڕۆنامەنوسانی کوردستان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد.
سەبارەت بە یاسای بەدەستگەیشتنی زانیاری ، مونیر زەعرور ڕایگەیاند، "ئه‌م یاساییه هه‌شت ساڵه هه‌یه له‌په‌رله‌مان ده‌رچوه جی بهجیناكریت بێ هیچ به‌هانه‌یه‌ك. زۆر یاسای پێوست هه‌یه بۆ پارێزگاریكردن له‌رۆژنامه‌وانان و بۆ ئەوەی ڕێگری بكات له‌وه‌ی رۆژنامه‌نوس ده‌ستگیربكرێت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی یان ئه‌وه‌ی بلاوی ده‌كاتەوە. ئه‌مه شتێكه پێوسته كۆتایی پێبێت چونكه هی ئەم سەردەمە نیە. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئیمه گفتوگۆمان له‌گه‌ل سهندیكاو په‌رله‌مان و حكومه‌ت كردوه كه كه‌ی و چۆن دووباره چاكسازی بكه‌ن له ده‌سه‌ڵاتی یاسایی و جێ به‌جێكردندا."
یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری لە ڕۆژی 5/6/2013 لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە و لە 22 مادە پێکهاتووە کە جەخت لە پێدانی زانیاری دەکەنەوە لەلایەن دامەزراوە حکومیەکان بە کەس و دەزگاکان.
بەڵام ناوەڕۆکی یاساکە تا ئێستا جێ بەجێ نەکراوە. لەکاتی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەواناندا، پشت بە یاسای سزادانی عێراقی دەبەسترێت لەبری یاسای کاری ڕۆژنامەوانی و یاسای مافی بەدەست هێنانی زانیاری. سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان چەندین جار نیگەرانی لە ڕێگەی کۆنفرانسەکانیەوە لەسەر کارنەکردن بە یاساکە بڵاوکردوەتەوە. سەندیکاکە دەڵێت پێشتر یاساکانی چاپ کردووە و بەسەر دادگاکاندا دابەشکردووە.
بەڕێوبەرەکەی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی هۆشداریدا لە "فشارەکان" لەسەر سه‌ربه‌خۆبوونی كاری ڕۆژنامه‌وانی لە هەرێم بەتایبەت بەهۆی نەبوونی سەرچاوەی دارایی سەربەخۆ بۆ ڕۆژنامەنوسان.
ئەو بە دەنگی ئەمەریکای وت، "ڕۆژنامه‌نوسان له‌كوڕان و كچان ناتوانن سه‌ربه‌خۆیانه كاربكه‌ن. گرفتی گه‌وره‌یان مادەیە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌یان نیه و بازاری ڕیكلامیشیان نیه. ئه‌وان ده‌رفه‌تیان نیه ڕاپۆرتی ره‌خنه‌یی درووست بکەن له‌هه‌ریمی کوردستان. ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه له‌سه‌ر هه‌رێم و له‌سه‌ر ئایندهی ناوچه‌كه. هیوام وایه هه‌مووان ئه‌مه به‌گرنگی یه‌وه وه‌ربگرن و كار بۆباشتركردنی بكه‌ن."