ئاژانسی واڵایی ئەمەریکا ناسا دەڵێت، دوایین سەردانی ئەو کلکدارە لە سەردەمی نیاندەرتاڵەکاندا بووە. زۆرترین نزیکبوونەوی لە دوریی 42 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەویەوە دەبێت پێش ئەوەی بەردەوام بێت لەسەر ڕێڕەوەکەی، پێناچێت بۆ ماوەی ملیۆنان ساڵ بگەڕێتەوە.
ئەم کلدارە سەوزە کەمتر لە ساڵێک لەمەوبەر دۆزرایەوە، دەتوانرێت لە ئاسمانی شەوی باکووردا بە ئامێرەکانی وەک دووربین و تەلەسکۆپ ببینرێت. هەروەها دەتوانرێت بە چاو لە تاریکترین گۆشەکانی نیوەگۆی باکووردا بەدیبکرێت.
کلدارەکە بە باشترین شێوە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا دەبینرێت. پێشبینی دەکرێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی و بەرزبوونەوەی بەرزتر لە ئاسۆدا گەشاوەتر بێت و تا ڕۆژی 10ی مانگی 2 کلدارەکە لە نزیک هەسارەی بارام دەبێت.
بینەرانی نیوەگۆی باشوور لە سەرەتای مانگی 2وەوە دەتوانن بیبینن.
پۆڵ چۆداس بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی تەنەکانی نزیک زەوی لە تاقیگەی پاڵنەری فڕۆکەی ناسا لە کالیفۆرنیا.
چۆداس ووتی "لەکاتێکدا لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا چەندین کلکدار لە ئاسماندا دەرکەوتوون، پێدەچێت ئەم کلدارە کەمێک گەورەتر بێت و هەربۆیە کەمێک ڕووناکتر بێت و کەمێک لە خولگەی زەوی نزیک بێتەوە".
کلدارەکە لە مانگی 3ی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن توێژەرانەوە دۆزرایەوە کە بە بەکارهێنانی دامەزراوەی زویکیی ڕاگوزەر کە کامێرای تایبەتە لە چاودێری پالۆمار لە کۆمپانیای کالتێک. ئەوەش ناوە فەرمی و سەختەکەی ڕوون دەکاتەوە کلکدار C/2022 E3 (ZTF).
کلدارەکە بە خێرایی ڕێژەیی 207 هەزار کیلۆمەتر لە نێوان خولگەی زەوی و بارامدا تێدەپەڕێت. بڕوایەک هەیە کە پانتایی ناوکی یان ناوەندەکەی نزیکەی 1.6 کیلۆمەتر بێت و کلکەکانی بە ملیۆنان کیلۆمەتر درێژ بێت.
پێشبینی ناکرێت کلدارەکە وەک نیۆوایز پرشنگداربێت کە لە ساڵ:ی 2020دا دەرکەوت، یان هێل- باپ لە ناوەڕاست تا کۆتاییەکانی ساڵانی نەوەدەکاندا.
کارین میچ لە زانکۆی هاوای لە ئیمەیڵێکدا بۆ ئەسۆشێتد پرێس ڕایگەیاندووە، کلدارەکە “بەهۆی تێپەڕبوونی نزیک لە زەویەوە ڕووناک دەبێتەوە، ئەمەش ڕێگە بە زاناکان دەدات تاقیکردنەوەی زیاتر بکەن و خەڵک بتوانن کلکدارێکی جوان ببینن".
زانایان لە پێوانە و هەژمارەکانیان دڵنیان، دوا تێپەڕبوونی کلدارەکە بە کۆمەڵەی خۆردا بەر لە 50 هەزار ساڵ لەمەوبەر ڕوویداوە.
چۆداس دەڵێت "بەڵام نەزانراوە تا چەند لە زەوی نزیک بووەتەوە یان تەنانەت بۆ نیاندەرتاڵەکان دیار بووە یان نا".
بەڵام لەگەڵ ئەوەدا کاتی خەمڵاندنی گەڕانەوەی کلدارەکە سەختە.
هەر جارێک کلدارەکە لە نزیک خۆر و هەسارەکاندا تێدەپەڕێت، ڕاکێشانی کێشکردنیان بە ڕێژەیەکی کەم ڕێڕەوی کلدارەکە دەگۆڕێت. بەڵام ئەم کاریگەرییە بچووکانە دەبنە هۆی گۆڕانکاری گەورە لە ڕێگاکەدا بە تێپەڕبوونی کات.
سەرچاوەیەکی تری سەختی پێوانەکردن هەیە. بڕێکی زۆر تۆز و گاز لە کلدارەکە دێتە دەرەوە کاتێک بە نزیکبوونەوە لە خۆر گەرم دەبێت.
چۆداس ڕوونیکردەوە“ئێمە لە ڕاستیدا بە تەواوی نازانین کە گازانە چەندە پاڵ بەم کلدارەوە دەنێت".
کلدارەکە - تەنێکی کۆن کە لە سەرهەڵدانی کۆمەڵەی خۆر 4.5 ملیار ساڵ لەمەوبەر دروست بوە- لە شوێنێکەوە هاتووە کە بە هەوری ئۆرت ناسراوە کە زۆر لە پلۆتۆوە دوورە. پێدەچێت ئەم ناوچەیە زیاتر لە چارەکێکی ڕێگاکە بێت بۆ نزیکترین ئەستێرە.
چۆداس وتی لەکاتێکدا کلکدارەکە ZTF لە کۆمەڵەی خۆرمان دەستیپێکردووە، ناتوانین دڵنیا بین کە لەوێ دەمێنێتەوە. ووتیشی، ئەگەر لە کۆمەڵەی خۆرەوە بچێتە دەرەوە، هەرگیز ناگەڕێتەوە.
بەڵام نابێت نیگەران بیت ئەگەر نەتبینی
چۆداس دەڵێت: "لە بواری کلدارەکاندا، دەبێت تەنها چاوەڕێی قۆناغی دوای ئەو بکەیت، چونکە دەیان لەوجۆرە هەن، ڕەنگە ئەوی داهاتوو گەورەتر و ڕووناکتر و نزیکتر بێت".
ژمارەی مانگەکانی هەسارەی ناهی بۆ 92 بەرز دەبێتەوە کە زۆربەیان لە کۆمەڵەی خۆردان
زانایانی گەردوونناسی 12 مانگی نوێیان لە دەوروبەری هەسارەی ناهی دۆزیوەتەوە، بەمەش کۆی ژمارەی مانگی نوێ گەیشتە 92 کە ژمارەیەکی پێوانەیی شکاندووە.
ئەوە لە هەر هەسارەیەکی تری کۆمەڵەی خۆرمان زیاترە. کەیوان کە یەکجار پێشەنگ بووە، ئێستا لە پلەی دووەمدایە بە 83 مانگ.
سکۆت شێپەرد لە دامەزراوەی کارنیگی کە بەشێک بوو لە تیمەکە وتی مانگەکانی ناهی لەم دواییانەدا زیادکران بۆ لیستێک کە لەلایەن ناوەندی هەسارە بچووکەکانی یەکێتی گەردوونناسی نێونەتەوەیییەوە پارێزراو بوو.
ئەوان بە بەکارهێنانی تەلەسکۆپ لە هاوای و شیلی لە ساڵانی 2021 و 2022دا دۆزراونەتەوە و خولگەیان بە چاودێری و بەدواداچوون پشتڕاستکراونەتەوە.
بە ووتەی شێپەرد ئەم نوێترین مانگانە قەبارەیان لە نێوان (1 کیلۆمەتر بۆ 3 کیلۆمەتر)ە.
هەروەها ووتی "هیوادارم بتوانین لە داهاتوویەکی نزیکدا وێنەی یەکێک لەم مانگە دەرەکیانە لە نزیکەوە ببینین بۆ ئەوەی باشتر سەرچاوەکانیان دیاری بکەین".
لە مانگی 4دا ئاژانسی واڵایی ئەوروپا کەشتییەکی ئاسمانی دەنێرێتە سەر ناهی بۆ لێکۆڵینەوە لە هەسارەکە و هەندێک لە مانگە گەورە سەهۆڵاوییەکانی. هەروەها ساڵی داهاتوو ناسا فڕۆکەی یۆرۆپا کلیپەر دەنێرێت بۆ گەڕان بە مانگی ناهیدا بە هەمان ناو، کە ئەگەری هەیە ئۆقیانوسێک لە ژێر توێکڵە بەستووەکەیدا هەبێت.
شێپەرد کە چەند ساڵێک لەمەوبەر کۆمەڵێک مانگی لە دەوروبەری کەیواندا دۆزیەوە و تا ئێستا بەشداری لە 70 دۆزینەوەی مانگ لە دەوروبەری ناهی کردووە، پێشبینی دەکات بەردەوام بێت لە زیادکردنی ژمارەی مانگەکانی هەردوو زەبەلاحی گازی.
شێپەرد دەڵێت "ناهی و کەیوان بارگاوین بە مانگە بچووکەکان، پێدەچێت پارچەی مانگەکانی گەورەتر بن کە جارێک بەریەککەوتنیان لەگەڵ یەکتردا کردوە یان لەگەڵ کلکدارەکان یان ئەستێرە بچووکەکاندا. هەمان شت بۆ ئۆرانۆس و نەپتونیش دەگوزەرێت، بەڵام ئەوەندە دوورن کە بینینی مانگ سەختتر دەکات.
بۆ تۆمارکردن، ئۆرانۆس 27 مانگی پشتڕاستکراوەی هەیە، نەپتون 14، بارام دوو مانگ و زەوی یەک مانگی هەیە. ڤینۆس و زاوە بێ مانگن.
مانگە نوێ دۆزراوەکانی ناهی هێشتا ناویان نەنراوە. شێپەرد وتی تەنها نیوەیان ئەوەندە گەورەن - لانیکەم (1.5 کیلۆمەتر) یان زیاتر کە ناوێک مسۆگەر بکەن.
زیندوکردنەوەی جۆرە لەناوچووەکان، پلانێکی گەورەیە و سەرنجی وەبەرهێنەران و ڕەخنەگران ڕادەکێشێت
نە باڵندەی دۆدۆ بەم زووانە دەگەڕێتەوە نە مامۆسی موودار. بەڵام کۆمپانیایەک کە کار لەسەر تەکنەلۆژیاکان دەکات بۆ گەڕاندنەوەی جۆرە لەناوچووەکان، وەبەرهێنەری زیاتری بۆ خۆی ڕاکێشاوە، لەکاتێکدا زانایانی دیکە گومانیان هەیە ئەم جۆرە هەنگاوە ئەگەری هەیە یان بیرۆکەیەکی باشە.
کۆمپانیای کۆلۆسال بایۆساینس بۆ یەکەمجار دوو ساڵ لەمەوبەر پلانە گەورەکەی خۆی بۆ زیندووکردنەوەی ئەو مامۆسە مودارە ڕاگەیاند هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند بەنیازە باڵندەی دۆدۆ زیندوکاتەوە.
بن لام، خاوەنی چەندین کارداری و هاوبەشی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کۆلۆسال دەڵێت "دۆدۆ هێمای لەناوچوونە بەهۆی مرۆڤەوە". کۆمپانیاکە بەشێکی پێکهێناوە بۆ ئەوەی گرنگی بە تەکنەلۆژیای جیناتی پەیوەست بە باڵندە بدات.
دوا باڵندەی دۆدۆ، کە توانای فڕینی نەبوە و قەبارەکەی بەقەد مریشکێکە، لە ساڵی 1681دا لە دوورگەی مۆریس لە زەریای هیندی کوژرا.
هەروەها کۆمپانیای دالاس کە لە ساڵی 2021دا دەستی بە کارەکانی کردووە ڕایگەیاند کە 150 ملیۆن دۆلاری دیکەی وەک بودجە کۆکردۆتەوە. تا ئێستا 225 ملیۆن دۆلاری لە وەبەرهێنەرانی بەرفراوان کۆکردۆتەوە کە بریتین لە سندوقی تەکنەلۆژیای داهێنەرانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەروەها بریەر کاپیتال و ئن-کیو-تێل، کۆمپانیای سەرمایەی وەبەرهێنانی سی ئای ئەی کە وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیادا دەکات.
لام وتی پێشبینی ناکرێت ئەگەری زیندوکردنەوەی باڵندەی دۆدۆ ڕاستەوخۆ پارە پەیدا بکات. بەڵام ئەو ئامراز و ئامێرە بۆماوەییانەی کە کۆمپانیاکە پەرەی پێدەدات بۆ هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی، ڕەنگە سوودی دیکەیان هەبێت، لەنێویاندا بۆ چاودێری تەندروستی مرۆڤ.
بۆ نموونە ئێستا کۆمپانیای کۆلۆسال سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ئامرازەکانە بۆ ئەوەی چەند بەشێکی جینۆمەکە لە یەک کاتدا ڕێک بکاتەوە. هەروەها کار لەسەر تەکنەلۆژیاکان دەکات ئەوەی هەندێکجار پێی دەوترێت "منداڵانی دەستکرد".
بێث شاپیرۆ، زانای زیندەوەرزانی گەردیلەیی لە دەستەی ڕاوێژکاری زانستی کۆمپانیای کۆلۆسال، کە ماوەی دوو دەیە لێکۆڵینەوە لە دۆدۆ دەکات، دەڵێت نزیکترین خزمی زیندوو لە دۆدۆ کۆتری نیکۆبارە. شاپیرۆ لەلایەن پەیمانگای پزیشکی هاوارد هیوزەوە دارایی دابین دەکرێت، کە هەروەها پشتگیری لە بەشی تەندروستی و زانستی ئەسۆشێتد پرێس دەکات.
ووتی، تیمەکەی پلانیان هەیە لێکۆڵینەوە لە جیاوازییەکانی DNA لە نێوان کۆتری نیکۆبار و دۆدۆ بکیەن بۆ ئەوەی تێبگەن "ئەو جینانە چین کە بەڕاستی دۆدۆ دەخاتە ئاستی باڵندە".
پاشان ڕەنگە تیمەکە هەوڵی دەستکاریکردنی خانەکانی کۆترەکانی نیکۆبار بدەن بۆ ئەوەی لە خانەکانی دۆدۆ بچن. شاپیرۆ دەڵێت، ڕەنگە بتوانرێت ئەو خانە تویککراوانە بخرێنە ناو هێلکەی ڕێککراوەی باڵندەکانی دیکە، وەک کۆتر یان مریشک، بۆ دروستکردنی نەوە کە ڕەنگە لە بەرامبەردا بە شێوەیەکی سروشتی هێلکەی دۆدۆ بەرهەمبهێنن. چەمکەکە هێشتا لە قۆناغێکی سەرەتایی تیۆریدایە بۆ دۆدۆکان.
لەبەر ئەوەی ئاژەڵەکان بەرهەمی هەردوو جینات و ژینگەکەیانن، کە لە سەدەکانی 16ەوە گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا هاتووە، شاپیرۆ وتی کە "ناتوانرێت کۆپییەکی 100% هاوشێوەی شتێک دروست بکرێتەوە کە نەماوە.
زانایانی دیکەش پرسیار دەکەن کە ئایا باشترە هەوڵبدرێت یان نا، و پرسیار دەکەن کە ئایا "لەناوچوون" سەرنج و پارە لە هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی جۆرەکانی هێشتا لەسەر زەوی دەژین دوور دەخاتەوە؟".
ستوارت پیم، ئیکۆلۆژیستێکی زانکۆی دوک کە هیچ پەیوەندییەکی بە کۆلۆسالەوە نییە، دەڵێت "مەترسییەکی ڕاستەقینە هەیە کە بڵێین ئەگەر سروشت لەناوببەین، ئایا دەتوانین تەنها جارێکی دیکە کۆیبکەینەو - چونکە ناتوانین.
هەروەها لە کوێی زەویدا مامۆسێکی موودار دادەنێیت، جگە لە قەفەسێک؟ پرسیاری لە پیم کرد، ئەو ووتی کە ئەو ئیکۆسیستەمانەی مامۆسەکان تێیدا دەژیان لەمیژە نەماون.