لە درێژایی مێژوودا زۆرێک لە وڵاتان کەوتوونەتە بەر شاڵاوی شەپۆلە توند هەژینەکانی زەوی لەرزە و زیانێکی گیانی و سامانی لێکەوتووەتەوە و ڕۆژ نییە لە سەرانسەری جیهاندا زەوی لەرزە ڕوو نەدات.
بۆ زەوی لەرزە ڕوو دەدات؟
زەوی لەرزە لە دەرئەنجامی لێکترازانی چینەکانی ژێر زەوی و لە پەیوەندی بە پێکهاتەی توێکڵی زەوی و ئەو پرۆسە سەرەکیانەی کە لە ناو زەویدا ڕوودەدەن، کاتێک زۆربەی درزەکانی تێکڵی زەوی بۆ ماوەیەکی زۆر ناجۆڵێن، بەڵام هەندێ جار بەردی هەردوو بەری درزەکە بە تێپەڕبوونی کات بە هۆێ هێزە (توێکڵیەکان) تەکتونیکیەکانەوە “هێزە ساختاریەکان معماری” هێدی هێدی دەشێوێت. بە زۆری زەوی لەرزە کاتێک ڕوو دەدات ئەو بەردانەی لێوارەکانیان لە یەک گیر کردووە لە ناکاو دەشکێن و جوڵەی خێرا بە درێژایی درزەکە ڕوودەدات. بەردانی لە ناکاوی وزە دەبێتە هۆی درووستبوونی شەپۆلی زەوی لەرزە کە وا دەکات زەوی بلەرزێت. لە کاتی زەوی لەرزەکە و دووای زەوی لەرزەکە وا دەکات چینەکانی زەوی یان بلۆکی بەردەکان دەست دەکەن بە جووڵە و لە جووڵە بەردەوام دەبن تا وەکو جارێکی تر گیر دەبنەوە.
ئەو شوێنەی ژێر زەوی کە بەردەکە بۆ یەکەم جار دەشکێت پێی دەووترێت ناوەندی زەوی لەرزەکە .
چەندین ڕێگا هەیە بۆ پێوانە کردنی قەبارەی زەوی لەرزە. زۆربەی پێوەرەکان لە سەر بنەمای گەورەیی شەپولەکانی زەوی لەرزەکان دایە کە لە سەر دەزگای تۆمارکراوی زەوی لەرزەدا تۆمار کراوون
هێزی لەرزین لە زەوی لەرزە لەگەڵ دووری لە سەرچاوەی زەوی لەرزەکە کەم دەبێتەوە، بۆیە هێزی لەرزین یان لەرین لە ڕووی زەوی لەرزەیەکەوە کە لە قووڵایی ٥٠٠کم ڕوودەدات بە شێوەیەکی بەرچاو کەمترە لەوەی ئەگەر هەمان زەوی لەرزە لە قووڵایی ٢٠ کم ڕوودابێت
تورکیا و سوریا و زەوی لەرزە !
وەکو باس دەکرێ زەوی لەرزە لە تورکیا شتێکی نامۆ نییە، زۆربەی وڵاتەکە دەکەوێتە سەر هێڵی زەوی لەرزەی ئەناتولیا کە هاووسنوورە لەگەڵ دوو هێڵی درزی سەرەکی کە بریتین لە هێڵی باکوری ئەناتولیا، کە لە ڕۆژئاواوە تا ڕۆژهەڵات بە سەر وڵاتەکەدا درێژ دەبێتەوە، وە درزی ڕۆژهەڵاتی ئەناتۆلیا کە ڕۆژهەڵاتی تورکیا واتە شارە کوردیەکان دەگرێتەوە
لە بەر ئەوەی زۆرێک لە توێکڵی جیۆلۆجی لەو ناوچەیەدا یەک دەگرنەوە بەو هۆیەوە تورکیا و سوریا زەوی لەرزەیەکی زۆرتری وێرانکەر تیایاندا ڕوودەدات بە بەراوود بەو ناوچە جیۆلۆجیانەی کە سەقامگیرن.
سنووری نێوان تورکیا و سوریا دەکەوێتە نزیک سیستەمی درزەکانی ئەنادۆڵ کە چەندین توێکڵی جیۆلۆجی تێیدا کارلێک دەکەن. تورکیا لەسەر توێکڵی پێکهاتەیەکی بچووکی ئەنادۆڵ دادەنیشێت کە خۆی لە نێوان چەند توێکڵێکی تردا دادەنیشێت کە بە ئاراستەی جیاوازدا دەجوڵێن کە فشار دەخاتە سەر درزەکە. هەر وەک شارەزایەکی زەمین شناسی کالیفۆرنیا دەڵێت وەکو ئەوەیە تۆوی شووتی لە نیۆ پەنجەکانتا بە توندی بگۆشی تا ئەو کاتەی فشارێکی زۆر درووست دەبێت و تۆوەکان هەموو دەر دەپەڕن. شارەزایانی زەوی شناسی لە کالیفۆرنیا دەڵێن زەوی لەرزەکەی ٧.٨ تورکیا تەنها بۆ ماوەی ٦٠-٧٥ چرکە بوە
ساڵانە ١٢ بۆ ١٤ هەزار زەوی لەرزە لە ئەمەریکا ڕوودەدات و شارەزایان بە گشتی هاووڕان لە سەر ئەوەی کە بەرچاوترین زەوی لەرزە لە ئەمەریکا لە ئیالەتی کالیفۆرنیادایە و ناوچەکە بە گشتی مەترسیی زەوی لەرزەی لە تورکیا و سوریا فەرەترە، بەڵام بەشێک لەو مەترسیانە بە هۆی کۆدەکانی خان و بەر و ساختمان درووستکردنەوە کەمترە وە نەبوونی کۆدەکانی ئاسایشی خان وبەر و ساختمان و تەلار درووستکردن لە تورکیا و سوریا یەکێک لە هۆیەکانی داڕمانی ئەو تەلار و ساختمانانەدا بوە.
بە هەمان شیوە وە کو شارەزایان باس دەکەن، لە هەرێمی کوردستانیش و بگرە بەشەکانی تری کوردستانیش بە هۆی نەبوونی چاودێری چوونیەتی خان و بەر درووستکردن یان کواڵیتی کونترۆڵ یان کۆدی ئاسایشی ساختمان و تەلار درووستکردن زۆری ئەو تەلار و ساختمانانەی کە لە لایەن کۆمپانیاکانی بێگانەوە درووست کراوون لە کاتی هەر زەوی لەرزەیەکی توندا بەرگە ناگرن و تووشی داڕمان دەبن. داڕمانی تەلارەکانی زەوی لەرزەکەی چەند ساڵ لەمەو پێشی سەرپێڵی زەهاو باشترین نموونەیە .
سەرچاوە/ یو ئێس ئەی تودەی، تایم، ئێم ئێس یو تودەی