Accessibility links

ژمارەی گیان لەدەستدانی ئاکامی بومەلەرزەکە لە تورکیا و سوریا دەگاتە نزیکەی 37 هەزار کەس

٠٨:٠٦ ١٢.٢.٢٠٢٣

لە پارێزگای سەمسوور، لە دوای 5 ڕۆژ و نیو توانرا ژنێک بە زیندوویی ڕزگاربکرێت لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی داڕووخاودا.

٠٧:٥٨ ١٢.٢.٢٠٢٣

دەزگای کارەسات و فریاگوزاری تورکیا AFAD دەڵێت لە دوای بومەلەرزە بەهێزەکەی ڕۆژی دووشەممە 2103 بومەلەرزەی دیکە ڕوویانداوە.

٠٧:٤٨ ١٢.٢.٢٠٢٣

ژمارەی گیان لەدەستدانی ئاکامی بومەلەرزەکە لە تورکیا و سوریا لە 30 هەزار نزیکبووەتەوە

فوئاد ئۆکتای، جێگری سەرۆکی تورکیا شەوی شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند ژمارەی گیان لەدەستدانی ئاکامی بومەلەرزەکە گەیشتە 24 هەزار و 617 کەس.

سەبارەت بە سوریا، ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە وڵاتەکەی ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتە 5 هەزار و 273 . 2هەزار و 63 کەسیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێم و 3 هەزار و 210 کەسیان لە ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆن. دەشڵێت هێشتا دەیان تەرم لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکاندان.

٠٧:٤٧ ١٢.٢.٢٠٢٣

هەواڵ و زانیارییەکانی پێشتر لە بارەی ئاکامی بومەلەرزەکانی تورکیا لەم لینکەدایە:

https://www.dengiamerika.com/a/6954977.html

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG