Accessibility links

زیانە داراییەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا دەشێت بگاتە بڕی نزیکەی 20 ملیار دۆلار


کۆمپانیای بونیاتنان دوای کارەستات KCC ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند چاوەڕوان دەکات زیانەکانی ئەوانەی بیمەیان هەبووە بگاتە بڕی 2 ملیار و 4 سەد ملیۆن دۆلار بەهۆی بوومەلەرزەکەی سەرەتای ئەم مانگە لە تورکیا.

دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کوشندەترین بوومەلەرزە لە مێژووی هاوچەرخی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 36 هەزار و 187 کەس.

کۆی گشتی زیانەکانی موڵک و ماڵ بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەی کە هێزەکەیان 7.8 و 7.5 و لەسەر پێوانەی ڕێختەر، وەک KCC ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت بگاتە نزیکەی 20 ملیار دۆلار.

ئاماری زیانەکانی بیمەکان سوریای تێدا نەبووە، کە لەوێ کارەساتەکە ئەو قەیرانە مرۆییەی زیاتر کردووە کە بەهۆی 12 ساڵ شەڕەوە دروست بووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، بوومەلەرزەکان زیاتر لە 41 هەزار باڵەخانەیان لە سەرانسەری دە پارێزگا لە کۆی 81 پارێزگای تورکیا وێران کردووە یان زیانێکی زۆری پێگەیاندووە.

کۆمپانیاکە دەشڵێت ئەو کارەساتە گەورەترین ڕووداوە کە لە تورکیا ڕوویدابێت لەدوای بوومەلەرزەکەی ئەرزینجان لە ساڵی 1939وە.

کۆمپانیای JPMorgan ی ئەمەریکایی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە تێچووی زیانی باڵەخانە و بیناسازی لە تورکیا دەشێت بگاتە 2.5%ی بەرهەمی ناوخۆیی گەشەسەندن کە دەکاتە 25 ملیار دۆلار.

XS
SM
MD
LG