Accessibility links

بوومەلەرزەیەکی بەهێزی نوێ لە تورکیا دەدات


Turkey new Earthquake
Turkey new Earthquake

دەزگای چاودێری بومەلەرزەی ئەمەریکا ڕایگەیاند بوومەلەرزەیەکی نوێی بەهێز لە نزیک شاری ئەنتاکیای باشوری تورکیای داوە.

دەزگاکە ڕۆژی دووشەممە لەسەر ماڵپەڕەکەی ڕایگەیاند بوومەلەرزەکە کە هێزەکەی 6.3 بوو، لە کاتژمێر 8:04 ی شەو بە کاتی خۆجێی لە ناوچەیەکی داوە کە نزیکەی 14 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژئاوای شاری ئەنتاکیا دورە (36.127°N 36.006°E).

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز دەڵێت لە ناو شاری ئەنتاکیا چەند بینایەکی لە ئاکامی بوومەلەرزە داڕووخاون. خەڵکی شاری ئەنتاکیا بە پەلە ماڵەکانیان چۆڵکردووە و هاتوونەتە سەر جادەکان.

بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەکە، لە لوبنان و سوریا و ئیسرائیل و تەنانەت لە میسریش هەستی پێکراوە.

سەرچاوە/ دەزگای چاودێری بوولەرزەی ئەمەریکا / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG