دەزگای بوومەلەرزەی ئەورووپا و دەریای ناوەڕاست ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلە ناوەڕاستی تورکیای هەژاند.
EMSC ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر (6.21 میل) بووە.
روودانی بومەلەرزەکان لەکاتێکدایە، لەبەرواری 6ی ئەم مانگەدا دوو بومەلەرزەی بەهێز بەشێکی تورکیا و سوریا گرتەوە و لەدوای ئەو رووداوە ناوچەکە چالاکی بومەلەرزەیی بەخۆیەوە بینیوە و بە هەزاران پاشەلەرزەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
ئاماری گیانلەدەستدانی بوومەلەرزەکانی تورکیا و سوریا ڕۆژی هەینی 50 هەزار کەسی تێپەڕاند، دوای ئەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە زیاتر لە 44 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
دەزگای به ڕێوەبردنی کارەسات وفریاکەوتن لە تورکیا (ئافاد) ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی به هۆی بوومولەرزەوە گیانیان لەدەستداوه بۆ 44 هەزار و 218 کەس بەڕزبووەتەوە .
بە دوایین ژمارەی مردووانی سوریا کە پێنج هەزار و 914 کەس بووە، کۆی گشتی گیانلەدەستدان لەو دوو وڵاتەدا بۆ سەرووی 50 هەزار کەس بەرزبووەتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز