Accessibility links

ڕافائیل گرۆسی: دانوستانەکان لەگەڵ ئێران لەسەر دوو بابەتی گرنگ بەردەوامە


کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە تاران
کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە تاران

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە وتووێژ لەگەڵ ئێران لەسەر دوو بابەتی گرنگ لەوانە کەرتی زانست بەردەوامە و "چاوەڕوانییەکی زۆر" لەمەڕ ئەو پڕۆسەیە هەیە.

ڕافائیل گرۆسی ڕۆژی هەینی لە تاران دەستی بە کۆبوونەوەکان کرد کە دیپلۆماتکاران دەڵێن مەبەست لێی پاڵنانی ئێرانە بۆ هاوکاریکردنی لێکۆڵینەوەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە شوێنەواری یۆرانیۆم کە لە شوێنە ڕاگەیەندراوەکان دۆزراونەتەوە کە لە نزیک پلەی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی پیتێنراون.

گرۆسی لە تاران بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "لەسەر ئاستی جیهانیدا دوو کۆمەڵە بابەت هەیە کە گرنگن. بەڕوونی چاوەڕوانییەکی زۆر هەیە سەبارەت بە کاری هاوبەشمان بەمەبەستی هەنگاونان بەرەو پێشەوە لەو پرسانەی کە ئێران و دەزگاکە کاری لەسەر دەکەن، بۆ ڕوونکردنەوە و هێنانی دڵنیایی باوەڕپێکراو سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی لە ئێران”.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا شانبەشانی محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: کۆمەڵەی دووهەمی پرسەکان کە زۆر گرنگە، پەیوەندی بە هاوکاری زانستی، تەکنیکییەوە هەیە کە لەگەڵ ئێراندا هەمانە و بەردەوامیش دەبین.

گرۆسی ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆکان لە "کەشێکی کارکردن و ڕاستگۆیی و هاوکاری"دا بەڕێوەدەچن.

سەردانەکەی لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران لەسەر سەرچاوەی ی یۆرانیۆمی پیتێنراو تا 83.7% ، کە زۆر نزیکە لە ئاستی 90% کە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی ، بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی چاودێری ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وێستگەی پیتاندنی ژێر زەوی فۆردۆی دۆزرایەوە.

ئیسلامی ڕۆژی شەممە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: کۆماری ئیسلامی تا 60٪ یۆرانیۆمی پاک پیتاندن دەکات.

بەپێی ڕێککەوتنێکی ساڵی 2015 لەگەڵ شەش زلهێزی جیهانی، ئێران لە بەرامبەر ڕزگاربوون لە سزا نێودەوڵەتییەکان، بەرنامەی ناکۆکی لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆمی سنووردار کرد. بەڵام ڕێکەوتنەکە لە ساڵی 2018 دەستی بە هەڵوەشاندنەوەی کرد دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمەریکا کشایەوە و سزا توندەکانی ئەمەریکای بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، ئەمەش وایکرد تاران دەست بکات بە پێشێلکردنی سنوورە توندەکانی ڕێککەوتنەکە بۆ پیتاندن.

ڕەخنەکان لە ئێران لە لێکۆڵینەوەیەکی ساڵانێک لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوکییەوە سەبارەت بە شوێنەواری یۆرانیۆم کە لە سێ شوێنی ڕانەگەیەندراودا دۆزرایەوە، بووە هۆی ئەوەی دەستەی بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە 35 وڵات پێکهاتووە، لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا لە مانگی یانزەدا بڕیارێک دەربکات کە فەرمانی بە تاران کرد بەپەلە هاوکاریی لێکۆڵینەوەکە بکات.

دیپلۆماتکاران لە ئەوروپا دەڵێن ئەو هاوکارییە بەدی نەهاتووە و گرۆسی هیوای خواست کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران یارمەتیدەر بێت بۆ ئاسانکاری بەرەو ڕێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە بنبەستەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG