Accessibility links

محەمەد شیاع سودانی: دەمانەوێت یاسای نەوت و غاز بەڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان تێپەڕێنین


محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیداری سلێمانی بە دەرفەتێکی باش بۆ کۆبونەوەی لایەنەکان ناودێرکرد و گوتی" ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئازادی ڕادەربڕین و پراکتیزەکردنی ژیانی دیموکراسی لە عێراقی ئەمڕۆدا."

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارەکەیدا گوتیشی "بودجە کلیلێکی گرنگە بۆ کردنەوەی دەرگاکان بۆ چارەسەرکردنی چەندین کێشە،بەدەستهێنانی ئەرکی سەرەکی بۆ چارەسەرکردنی بێکاری، بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و گەندەڵی ، دەست پێکردنی چاکسازی ئابووری."

گوتیشی دەمانەوێت "یاسای نەوت و غاز بە ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان تێپەڕێنین، کێشە هەڵپەسێردراوەکان کۆتایی پێبهێنین و رابردو بەلاوە بنێین، بیر لەچارەسەری نیشتمانی بکەینەوە لەپێناو خۆشبەختی درێژخایەن بەهاووڵاتیانمان لەسەرجەم گوند و ناوچەکان".

گوتەکانی سودانی ڕۆژێک پاش سەردانەکەی بوو بۆ هەولێری پایەتەختی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێم مەسرور بارزانی.

حەوتهەمین دیداری سلێمانی لە ژێر ناونیشانی "پاش 20 ساڵ عێراق و ناوچەکە لەنێوەندی ئاڵنگارییە جیهانییە نوێیەکان" هاوکاتە لەگەڵ یادی 35 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە لەلایەن ڕژێمی پێشووی سەدام حسێنەوە، سودانی گوتی " یادە ئازاربەخشەکەی ئەو تاوانە قێزەونەی کە ڕژێمی دیکتاتۆری بەرامبەر بە گەلی کوردمان لە شاری هەڵەبجە ئەنجامی دا بۆنەیەکی خەمناکە و دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگمان دا لەسەر پرۆژەکە بۆ ئەوەی بیکەینە پارێزگا کە کەمترین شتنە لە بەرامبەر ئەو قوربانیە مەزنەدا."

نێچیرڤان بارزانی: هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی دەدرێ
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:56 0:00

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانیش لە وتارەکەیدا سوپاسی سودانی کرد بۆ هەوڵەکانی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە، بەڵام داواشی کرد کە حکومەتی بەغدا بودجەیەکی تایبەت بۆ ئاوەدان کردنەوە و قەرەبوو کردنەوەی قوربانیان و کەوسوکاریان تەرخان بکات.

دیداری سلێمانی کە لەلایەن زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی ڕێکخراوە ڕۆژی چوارشەممە دەستیپێکرد و پێنجشەممەش بەردەوام دەبێت تیایدا چەندین بەرپرس و کەسایەتی ئەکادیمی و سیاسی بەشدارن.

XS
SM
MD
LG