Accessibility links

ئێران زیندانییەکی سیاسی کورد لەسێدارە دەدات


ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران ڕایانگەیاند، ڕۆژی هەینی ئێران پیاوێکی کوردی لەسێدارەداوە کە لەلایەن چالاکوانانەوە وەک زیندانییەکی سیاسی سەیر دەکرا، بەهۆی ئەندامێتی لە گرووپێکی نایاسایی.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە بنکەکەی لە نۆروێژە و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە بەیاننامەیەکی جیادا ڕایانگەیاندووە، موحەیدین ئیبراهیمی لە بەرەبەیانی هەینی لە زیندانی ورمێ لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران لەسێدارەدراوە. ئەو گرووپانەوتیشیان: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی پێنج کەسی دیکەش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە ورمێ لە سێدارە دران.

ئیبراهیمی، ساڵی 2017 دەستبەسەر و ساڵی 2018 سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا، بە تێوەگلان لە حیزبی دێموکراتی کورد، گرووپێکی قەدەغەکراو کە خەباتی چەکدارییان بۆ چارەنووسی ناوچەی کوردنشینی ئێران بەڕێوەبردووە، تۆمەتبار کرابوو. ئیبراهیمی ئەو تۆمەتەی ڕەتکردەوە و گروپەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاند کە ئەو تەنها کاری کؤلبەری کردووە و کەلوپەل لە عێراقەوە گواتووەتەوە.

هەردوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران و هێنگاو بە "بەندکراوێکی سیاسی" وەسفیان کردووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند کە درەنگانی ڕۆژی پێنجشەممە لە دەرەوەی دەرگاکانی زیندانی ورمێ، ناڕەزایەتییەک ڕووی داوە، دوای ئەوەی دەرکەوت کە دەکرێت لە سێدارەدانی ناوبراو نزیک بێت و کوڕەکەی دەستبەسەر کراوە.

هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەتا بە بنەماڵەی ئیبراهیمی پێیان وتراوە کە دەچێتە زیندانێکی دیکە دوای ئەوەی سزاکەیان هەڵپەسێردراوە، تەنها بۆ ئەوەی تەرمەکەی کۆبکەنەوە بانگهێشتکراون

. لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی فەرمیی ئیرنا ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو سزادراوێکی دیکە لە زیندانی خورەماباد لە ڕۆژئاوای ئێران بە تاوانی کوشتنی پۆلیسێک هەڵواسرا. ئەو هەڵواسینانە لە کاتێکدایە کە زەنگی ئاگادارکردنەوە بەهۆی زۆری ژمارەی ئێعدامەکان لە ئێران توندتر دەبێتەوە کە هاوکات بەهۆی سەرکوتکردنی بزووتنەوەیەکی ناڕەزایەتی کە لە مانگی نۆدا سەریهەڵدا، ڕووبەڕووی سەکۆنەکردنی توندی نێودەوڵەتی بووەتەوە.

ئێران لەسەر ناڕەزایەتییەکان چوار کەسی لە سێدارە داوە، کە بەهۆی گیانلەدەستدانی ١٦ی مانگی نۆدا ژینا ئەمینی، کوردێکی تەمەن ٢٢ ساڵانی ئێرانی کە بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای توندی جل و بەرگ بۆ ژنان دەستبەسەر کرابوو.

گروپەکانی مافەکان هۆشداریان داوە کە لەسێدارەدان بە هەموو جۆرە تۆمەتێک لە زیادبووندایە و دەڵێن ئەمە هەوڵدەدات کۆمەڵگا بترسێنێت و ناڕەزایەتی دەرنەبڕێت. بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەمساڵدا لانیکەم ١٤٤ کەس لەسێدارە دراون. مەحموود ئەمیری موغدام بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئەو کەسانەی لەسێدارەدراون بە "قوربانی ئامێری لەسێدارەدانی حکومەت وەسف دەکات، کە مەبەستیان تەنها ترساندنی خەڵک و ڕێگریکردنە لە ناڕەزایەتییەکان".

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئێرانی بە "زیادکردنی بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان" تۆمەتبار کردووە ک کەمینە نەتەوەییەکانی کورد و بەلووچ بە تایبەتی کراوەتە ئامانج.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG