Accessibility links

ئەسەد پێشوازی لە بنکە نوێیەکانی ڕووسیا لە سوریا دەکات


بەشار ئەلئەسەدی سەرۆکی سوریا ڕایگەیاند، پێشوازی لە هەر پێشنیارێکی ڕووسیا دەکات بۆ دانانی بنکەی سەربازی نوێ و زیادکردنی ژمارەی سەربازان لە وڵاتەکەی ئەمەش پێشنیاری ئەوە دەکات کە بوونی سەربازی مۆسکۆ لەوێ ببێتە هەمیشەیی.

کاتێک ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١٥ دەستوەردانی لە شەڕی سوریادا کرد، دوای چوار ساڵ لە دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکان لەو وڵاتە، یارمەتیدەر بوو لە وەرچەرخانی هاوسەنگی لە بەرژەوەندی ئەسەد، ئەمەش مانەوەی سەرکردەی سوریای مسۆگەر کرد سەرەڕای داواکارییەکانی ڕۆژئاوا بۆ ڕووخاندنی.

ئەلئەسەد کە ڕۆژی چوارشەممە لە کرێملین چاوی بە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا کەوت، پشتگیری لە شەڕی مۆسکۆ لە ئۆکرانیا کردووە و بە ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ڕووسیای RIA ی ڕاگەیاندووە کە دیمەشق دان بەو خاکانەدا دەنێت کە کرێملین لە ئۆکرانیا ئیدیعای دەکات.

ئەسەد وتی سوریا پێشوازی لە هەر پێشنیارێکی ڕووسیا دەکات بۆ دانانی بنکەی سەربازی نوێ و زیادکردنی ژمارەی سەربازانی ڕووسیا، و وتیشی پێویست ناکات کاتیی بن.

ئەلئەسەد لە چاوپێکەوتنێکدا کە ڕۆژی پێنجشەممە RIA بڵاویکردەوە وتی: ئێمە پێمان وایە فراوانکردنی بوونی ڕووسیا لە سوریا کارێکی باشە. “نابێت ئامادەبوونی سەربازی ڕووسیا لە هیچ وڵاتێکدا لەسەر بنەمای هیچ شتێکی کاتی بێت.”

“ئێمە پێمان وایە ئەگەر ڕووسیا ئارەزووی فراوانکردنی بنکەکانی هەبێت یان ژمارەیان زیاد بکات، ئەوە پرسێکی تەکنیکی یان لۆجستییە”.

لە چاوپێکەوتنێکی جیادا لەگەڵ ڕۆژنامەی سپۆتنیکی ڕووسی، ئەلئەسەد سەبارەت بە تورکیا ڕایگەیاند کە تا ئەو کاتەی کە بە "داگیرکردنی نایاسایی" ئەنقەرە بۆ سەر زەوی سوریا کۆتایی دێت، چاوی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ناکەوێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمە تاکە دۆخێکە کە ئەو کاتە دەکرا کۆبوونەوەیەک لە نێوان من و ئەردۆغاندا هەبێت. جگە لەوەش بەهای کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە چییە و بۆچی ئەوە دەکەین ئەگەر ئەنجامی کۆتایی بۆ شەڕی سوریا بەدەست نەهێنێت” .

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG