Accessibility links

ئەردۆغان پشتگیری لە هەوڵی فینلاند دەکات بۆ ناتۆ، بەڵام سوید دەبێت چاوەڕێ بکات


تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، پەرلەمانی تورکیا دەست دەکات بە پەسەندکردنی داواکاری فینلاند بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی ناتۆ، ئەمەش گەورەترین بەربەستی ماوەتەوە بۆ گەورەکردنی هاوپەیمانی بەرگری ڕۆژئاوا هەڵدەگرێت، لەکاتێکدا شەڕ لە ئۆکرانیا بەردەوامە، هەرچەندە ڕەزامەندی لەسەر ئەو هەوڵەی سویدی ڕاگرت.

ئەردۆغان لە ئەنقەرە شانبەشانی هاوتا فینلەندییەکەی سەولی نینیستۆ، وتی: هێلسینکی ڕەزامەندی تورکیای بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی هەنگاوی کۆنکرێتی بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بۆ سەرکوتکردنی ئەوەی ئەنقەرە بە تیرۆریست دەیبینێت و ئازادکردنی هەناردەکردنی بەرگری.

هەرسێ وڵاتەکە ساڵی ڕابردوو لە مەدرید ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ هەنگاوەکان بەرەو نەهێشتنی نیگەرانییەکانی تورکیا بەڵام ئەنقەرە ڕایگەیاندووە سوید گەنگاوی پێویستی نەناوە.

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند ئەردۆغان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ینس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ کردووە و ڕایگەیاندووە، تورکیا بڕیاریداوە بەردەوام بێت لە دانوستانەکانی لەگەڵ سوید، پێشکەوتنەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بەو هەنگاوە کۆنکرێتەوە هەیە کە دەینێت.

پەرلەمانی هەر 30 ئەندامی ناتۆ دەبێت ئەو وڵاتانەی تازە هاتوون پەسەند بکەن. فینلاند نوێنەرایەتی یەکەم فراوانبوون دەکات دوای ئەوەی مەکدۆنیای باکوور لە ساڵی ٢٠٢٠ پەیوەندی بە ناتۆوە کرد.

ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نینیستۆ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "بڕیارمان داوە دەستپێشخەری پەسەندکردنی پڕۆسەی پەیوەستبوونی فینلاند بۆ ناتۆ لە پەرلەمانەکەماندا بکەین"، ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارە پەرلەمان پێش هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار پشتگیری لەو پرسە بکات.

نینیستۆ ئاماژەی بەوەشکرد، پێشوازی لەو بڕیارە دەکات و بە "زۆر گرنگ" بۆ فینلاند ناوی بردووە، کە سنوورێکی دوور و درێژی لەگەڵ ڕووسیادا هاوبەشە. ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگە وڵاتی دراوسێی سویدیش پەیوەندی بەو هاوپەیمانییەوە بکات.

تۆبیاس بیلسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاند، سوید هێشتا هیوادارە تا کاتی کۆبوونەوەی هاوپەیمانییەکە لە ڤیلنیۆس لە مانگی تەمموزدا وەربگیرێت بۆ ناو ناتۆ.

وتیشی: هاوبەشەکانمان پاڵپشتیمان دەکەن، هەم لە دڵنیابوون لەوەی کە دەتوانین لە زووترین کاتدا ببینە ئەندامی ناتۆ، چ لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆمان تا ئەو کاتەی دەبینە ئەندامێکی تەواو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG