Accessibility links

ڕێککەوتنێکی ئاسایشی هاوبەش لە نێوان عێراق و ئێران واژۆ دەکرێت


محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێرق لەگەڵ سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێراندا کۆبووەتەوە و ڕێککەوتنێکیش لەسەر هاوکاری ئاسایشی هاوبەش واژۆ کراوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت " سەرۆک وەزیران پێشوازی لە سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران جەنابی عەلی شەمخانی و شاندی یاوەری دەکات. لە میانی دیدارەکەدا هەڵوێستی پتەوی عێراقی دووپاتکردەوە کەڕەتی دەکاتەوە عێراق ببێتە پردی پەڕینەوە بۆ هێرش کردنە سەر هەر وڵاتێکی دراوسێ، "

نوسینەگەی محمەد شیاع سودانی دەشڵێت "بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران، ڕێککەوتنێکی ئاسایشی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات لەلایەن قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران واژۆ کرا."

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی عێراق INA دەڵێت لە گفتوگۆکەدا پێداچوونەوە بۆ بەرەوپێشچوونی لێکتێگەیشتنی ئەم دواییەی نێوان ئێران و عەرەبستانی سعودیە کراوە و محمەد شیاع سودانیش دووپاتی کردووەتەوە عێراق پێشوازی لەو ڕێککەوتنە دەکات و پشتیوانی لە هەموو هەوڵێک دەکات کە ببێتە مایەی سەقامگیری ناوچەکە.

ئاژانسەکە دەشڵێت شەمخانی سوپاسی ڕۆڵی عێراقی کردووە و خواستی ئێرنی دووپات کردووەتەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان.

سەرچاوە: نوسینگەی سەرۆک وەزیری عێراق، INA

XS
SM
MD
LG