Accessibility links

نیویۆرک ئامادەکاری دەکات بۆ شیانی نائارامی ئەگەر دانۆڵد ترامپ تاوانبار بکرێت


دەستەیەکی باڵای سوێندخۆرانی نیویۆرک کە لێکۆڵینەوە لە دۆناڵد ترەمپ دەکات لەسەر پارەدان بە ئەکتەرێکی پۆرن، پێدەچێت ئامادەبێت بەم زووانە کارەکانی تەواو بکات، لەکاتێکدا بەرپرسانی جێبەجێکردنی یاسا ئامادەکاری بۆ ئەگەری نائارامی دەکەن لە شیانی تاوانبارکردنی ترامپدا.

ترامپ لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک بخاتەڕوو ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە دەستگیر دەکرێت، دواتر نوێنەرەکانی ڕایانگەیاند کە ئاماژەی بە ڕاپۆرتە میدیاییەکان و زانیارییە دزەپێکراوەکان کردووە.

هیچ ئاماژەیەک نییە کە پێشبینییەکان بێتە دی، هەرچەندە پێدەچێت دەستەی باڵای سویندخۆران هەنگاوێکی گرنگیان بەرەوپێش نابێت پاش ئەوەی لە ڕۆژی دووشەممە گوێیان لە گەواهیدەرێک بوو کە لە بەرژەوەندی ترامپ بوو، پێدەچێت داواکارانی گشتی دڵنیابن لەوەی کە پانێڵەکە چانسی ئەوەی هەیە کە هەر گەواهییەک لە دوورەوە وەک بێتاوان سەیر بکرێت، لەبەرچاو بگرێت.

هەنگاوەکانی داهاتوو لە پرۆسەی دەستەی باڵای سوێندخۆراندا کە بە نهێنی هێڵراوەتەوە، تا ئێستا ناڕوون بوو، و دیار نەبوو کە ئایا شیانی بانگکردنی شایەتحاڵی زیاتر هەیە یان نا.

بەڵام بە لەبەرچاوگرتن ئاژاوەکانی کە دوو ساڵ لەمەوبەر لەلایەن پشتیوانانی ترامپ لە کۆنگرێسی ئەمەریکا ڕوویدا، نیویۆرک هەنگاوی ناوە بۆ ئەوەی خۆی لە هەر توندوتیژییەک بپارێزێت کە ڕەنگە پەیوەندی بە لیپێچینەوە لە سەرۆکی پێشووەوە هەبێت، لە کاتێکدا کۆمارەییەکان لە پێشبڕکێدان بۆ هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆکایەتی ساڵی 2024.

پێدەچێت گەواهیدانی ڕابەرت کاستێلۆ، پارێزەرێک کە پەیوەندییەکی نزیکەی هەیە لەگەڵ یاریدەدەرە سەرەکییەکانی ترامپ، دوا دەرفەتبێت بۆ هاوپەیمانەکانی سەۆرکی پێشوو تا دەستەی باڵای سوێندخۆران لە تاوانبارکردنی دووربخەنەوە.

هەتا ئێستا ڕوون نییە کە گەواهییەکانی کاستێلۆ هیچ کاریگەریەکی هەبووە بۆ لێکۆڵینەوەکان یان نا.

XS
SM
MD
LG