Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت کارمەندانی لە سوریا دەپارێزێت


جۆن کیربی وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی
جۆن کیربی وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی

ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە کارمەندانی خۆی لە سوریا دەپارێزێت دوای ئەوەی سوپای ئەمەریکا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر هێزەکانی سەر بە ئێران ئەنجامدا وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە هێرشێک کە بووە هۆی کوژرانی بەڵێندەرێکی ئەمەریکی و برینداربوونی پێنج سەربازی ئەمەریکی.
تەنها ڕۆژێک دوای هێرشە کوشندەکەی سەر کارمەندانی ئەمەریکا لە سوریا، کە واشنتۆن بە هۆکاری فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بە ڕەچەڵەک ئێرانی زانی، سەرچاوەکان ڕایانگەیاند بنکەیەکی ئەمەریکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە هێرشێکی مووشەکی نوێ کراوەتە ئامانج. بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە لە ڕووداوەکەی هەینیدا هیچ زیانێکی گیانی ئەمەریکا نەبووە.
دوایین توندوتیژی دەتوانێت پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران کە لە ئێستاوە ئاڵۆزتر بووە، زیاتر خراپتر بکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەوڵە وەستاوەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پشتیوانییە سەربازییەکانی ئێران بۆ لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.
جۆن کیربی وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی لە کەناڵی سی ئێن ئێن وتی "ئێمە بە باشترین شێوە کار بۆ پاراستنی گەلەکەمان و دامەزراوەکانمان دەکەین. ژینگەیەکی مەترسیدارە".
هەرچەندە پێشتر هێزەکانی ئەمەریکا کە لە سوریا جێگیرکراون لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج، بەڵام کوژراوان دەگمەنە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG