Accessibility links

وڵاتانی باکووری ئەوروپا پلانی بەرگری ئاسمانی هاوبەشیان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ڕووسیا


فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی لە وڵاتانی سوید، نەرویج، فینلاند و دانیمارک ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند کە نامەیەکیان واژۆ کردووە بۆ دروستکردنی بەرگرییەکی ئاسمانی یەکگرتووی باکووری ئەوروپا بە ئامانجی بەرپەرچدانەوەی مەترسییەکانی ڕووسیا کە لە هەڵکشاندایە.

بەپێی لێدوانەکانی هێزە چەکدارەکانی چوار وڵاتەکە مەبەست لێی ئەوەیە کە بتوانرێت بە هاوبەشی کاربکات لەسەر بنەمای شێوازە ناسراوەکانی کارکردن لە ژێر ناتۆدا .

فەرماندەی هێزی ئاسمانی دانیمارک، مەیجر جەنەراڵ یان بەنداو بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، هەنگاوی یەکخستنی هێزە ئاسمانییەکان بەهۆی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا دەستیپێکردووە.
نەرویج 57 فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 و 37 فڕۆکەی جەنگی ئێف 35ی هەیە. فینلاند 62 فڕۆکەی F/A-18 Hornet و 64 فڕۆکەی F-35 ، دانیمارک 58 فڕۆکەی F-16 و 27 فڕۆکەی F-35 هەیە. سوید زیاتر لە 90 فڕۆکەی گریپێنسی هەیە.

واژۆکردنەکەی هەفتەی ڕابردوو لە بنکەی ئاسمانی ڕامشتاین لە ئەڵمانیا، جەنەڕاڵ جەیمس هێکەر، سەرۆکی فەرماندەیی ئاسمانی ناتۆ ئامادەی بوو، کە هاوکات سەرپەرشتی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا دەکات لە ناوچەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG