Accessibility links

ڕۆژنامەی فەرمی تورکیا لیستی کاتیی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی بۆ هەڵبژاردن بڵاو دەکاتەوە


لیستی کاتیی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە ڕۆژنامەی فەرمی وڵاتەکەدا بۆ هەڵبژاردنەکانی 14 ی مانگی پێنج بڵاو کراوەتەوە.

ئەو لیستەدا لە کەمال کلیچدارئۆغڵو، موحەرەم ئینجە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سینان ئۆغان پێکهاتووە.

کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) کاندیدی هاوپەیمانی نیشتمانییە کە شەش پارتی پشتیوانی لێ دەکەن.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کاندیدی هاوپەیمانی گەلە بۆ سەرۆکایەتی تورکیا .

سینان ئۆغان و موحەڕەم ئینجە ڕۆژی دووشەممە بە تێپەڕاندنی مەرجی کۆکردنەوەی 100 هەزار واژۆی دەنگدەر مافی خۆکاندیدکردنیان وەرگرت.

ئینجە کاندیدی سەرۆکایەتی پارتی مەملەکەتە و ئۆگان کاندیدی هاوپەیمانی ئاتایە.

ئەو کەسانەی دەیانەوێت خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی پێنج کاندید بکەن دەتوانن تا بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە داواکاری پێشکەش بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بکەن.

سەرچاوە: VOA,DHA

XS
SM
MD
LG