بەردبووی پەلەوەرێکی گەورەی دەریایی کە لە سەردەمی دایناسۆرەکاندا ژیاوە، لەم دواییانەدا لە دوورگەیەکی نەرویج دۆزرایەوە.
پەلەوەرەکە بریتییە لە ئیختیۆساور. لە زەریاکاندا دەژیاوە و گەشەی کردوە و درێژییەکەی 21 مەتر بووە. نەهەنگەکان تاکە بوونەوەرن کە لە مێژووی زەریاکانی زەویدا گەورەبوون.
تا ئەم دواییانە تێنەگەیشتن لە پەرەسەندنیان بە باشی نەزاناربوو. توێژەران پێیان وابوو کە ئیختیۆساورێکی 250 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لێکچوونێکی زیاتری لەگەڵ ئاژەڵێکی وشکانیدا هەبووە وەک لە ئاژەڵێکی دەریایی.
بەڵام دۆزینەوەی بەردبووێک بۆ ئەو سەردمە درێژخایەنە، نیشانی دەدات ئاژەڵێکی دەریایی بچووکتربووە، بەڵام بە باشی خۆی گونجاندووە.
توێژەران ئەو بەردبووەیان لە دوورگەیەکی جەمسەری باکووری نەرویج دۆزیوەتەوە بە ناوی سپیتسبێرگن. ئەم پەلەوەرە نزیکەی 2 ملیۆن ساڵ دوای تەقینەوەی گڕکانێکی گەورە ژیاوە کە لەسەدا 90ی جۆرەکانی زەوی کوشتووە.
11 بڕبڕەی پشتی و کلکی دەریدەخات کە درێژی ئاژەڵەکە نزیکەی 3 مەتر بووە، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە باشترین ڕاوچیەکانی ئەو سەردەمە.
بنیامین کیار نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە. ئەو سەرپەرشتیاری مۆزەخانەی پەرەسەندنی زانکۆی ئۆپسالایە لە سوید. وتی "سەری سوڕماوە" کە بڕبڕەکان لە ئیکتیۆسۆرێکی تەواو ئۆقیانوسەوە هاتووە".
کیار لە درێژەی قسەکانیدا وتی کە دۆزینەوەکە هەستی توێژەران دەگۆڕێت کە کەی ئاژەڵەکان لە زەویەوە بۆ ئاو گواستراونەتەوە. پێی وایە ئەو خزمانە پێش تەقینەوەی گڕکانەکان ژیاون کە زۆرێک لە ئاژەڵەکانی زەوی کوشتووە. ڕزگاریان بووە لە سەردەمی دایناسۆرەکاندا کە دواتر هاتوونەتە ژیانەوە، مانەتەوە و بەردەوام بوون.
ئەو بەردبووانە لە ناوچەیەکی جەمسەری باکوور دۆزراونەتەوە کە لە ئەمڕۆدا ورچی جەمسەری و نەهەنگی بێلوگا تێیدا دەژین. بەڵام ملیۆنان ساڵ لەمەوبەر زەوی ئەو ناوچەیە بە ئاو داپۆشرابووە. کاتێک زۆرێک لە جۆرەکان مردوون، ڕێکوپێکی زنجیرە خۆراکیەکەی گۆڕیوە. لە ئەنجامدا ئیکتیۆساوری سەرەتایی هەڵکشاوە بۆ لوتکە و بۆ ملیۆنان ساڵ لە ژیاندا ماوەتەوە.
زۆرێک لە ئیکتیۆساورەکان هاوشێوەی دۆلفین بوون. هەندێکیان هاوشێوەی نەهەنگ بوون. گەورەترین ئیکتیۆساورەکان درێژیان نزیکەی ٢21 مەتر بووە. ماسی و کالمیان خواردوە.
تا ئێستا بەتەمەنترین ئەندامی گروپی ئیکتیۆساور بوونەوەرێک بووە کە درێژییەکەی 40 سانتیمەتر بووە و نزیکەی 248 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لە وڵاتی ئێستای چین ژیاوە.
کیار وتی ئەمە مانای ئەوەیە کە ڕەنگە ڕۆژێک لە ڕۆژان توێژەران ئەو ئاژەڵە بدۆزنەوە کە پێی دەڵێن "ئیکتیۆساوری نهێنی ئەوەی ڕۆیشتوە"، کە تەنانەت کۆنترە.
کیار وتیشی، زۆر دڵخۆشە بە دەستپێکردنی گەڕان.
وتی: "ئێستا دەبێت دەست بکەین بە گەڕان بەدوای بەردی کۆنتردا، ئەمەش ڕێک ئەوەیە کە لە گەشتی داهاتوومان بۆ دوزینەوەی بەردبووەکان بۆ سپیتسبێرگن لەم هاوینەدا دەیکەین".
سەرچاوە/ڕۆیتەرز