Accessibility links

چاوەڕوان دەکرێت وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە کۆببنەوە


دەزگای ڕاگەیاندنی فەرمی ئێران دەڵێت وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستانی سعودیە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕێککەوتن لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو چاویان بە یەکتر بکەوێت.

ئاژانسی دەنگوباسی ئیرنا دەڵێت هێشتا کات و شوێنی دیداری حوسەین ئەمیر-عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوتا سعودییەکەی، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود دیاری نەکراوە.

دوای هێرشی لایەنگرانی حکومەتی ئێران بۆ سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکانی سعودیە لە تاران و مەشهەد، تاران و ڕیاز لە مانگی یەکی 2016 دا پەیوەندیە دیپلۆماسییەکانیان پچڕاند.

لە ڕێککەوتنێکی 19 ی مانگی سێدا بە نێوەندگیری چین، هەردوو وڵات لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانیان ڕێککەوتن.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێشوازی لەو پێشهاتە کرد و مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند "لە ڕوانگەی ئێمەدا هەر شتێک کە گرژییەکان کەمبکاتەوە، ململانێ دووربخاتەوە و بە شێوەیەک کردارە مەترسیدار و تێکدەرەکانی ئێران سنوورداربکات ئەوە کارێکی باش دەبێت."

XS
SM
MD
LG