Accessibility links

ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە و لوبنان دەستپێدەکات


ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی هێرشی ئاسمانی بۆسەر غەززە و لوبنان دەستپێکرد، وەک تۆڵەی هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر ئیسرائیل کە حکومەت تۆمەتەکەی دەخاتە ئەستۆی گروپی ئیسلامی حەماس.

تەقینەوە بەهێزەکان لە بەشێک لە غەززە دەنگی دایەوە کاتێک فڕۆکەکانی ئیسرائیل بەر ئەو شوێنانە کەوتن کە سوپای ئیسرائیل وتی تونێل و شوێنەکانی دروستکردنی چەکی حەماسی کردە ئامانج.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند هێرشەکانی ڕۆژی هەینی دەستیان پێکردووە بۆ سەر دامەزراوەکانی حەماسیش لە باشووری لوبنان . کەناڵێکی تەلەفزیۆنی لوبنانی ڕایگەیاندووە کە تەقینەوە لە شاری بەندەری تایر لە باشووری ئەو وڵاتە ڕوویداوە.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، بوونی هێزەکانیان بەدرێژایی سنوورەکانی وڵاتەکە لەگەڵ لوبنان و غەززە زیاد دەکەن “بۆ ئەوەی خۆیان بۆ هەموو سیناریۆ ئەگەرییەکان ئامادە بکەن”.
لەم دواییانەدا گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا پەرەی سەندووە، دوای شەڕ و پێکدادانی نێوان پۆلیسی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان لەناو مزگەوتی ئەقسا لە قودس کە سێیەم پیرۆزترین شوێنی ئیسلامە.

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردەوە، هەینی پێش نوێژی بەیانی لە مزگەوتی ئەقسا دیسانەوە ئاژاوە لە نێوان پۆلیسی ئیسرائیلی و فەلەستینیەکان کە دروشمی لایەنگری حەماسیان دەوتەوە، سەریهەڵدا.

لەلایەکی دیکەوە، کاربەدەستانی ئیسرائیل دەڵێن، لە ئەنجامی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلەکەیان ئەمڕۆ هەینی لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو لە نزیک شارۆچکەی حەمرە، دوو ژن کوژراون و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە. پۆلیس دەڵێت بەدوای تۆمەتبارەکاندا دەگەڕێن.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG